25-02-2008 18:31 |
ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو ساتێك دا گه‌لی كورد زیاتر پێویستی به‌كه‌سانی ڕۆشه‌نبیرو دلسۆزو نیشتمانپه‌روه‌ران هه‌یه كه مه‌رد و دڵسۆزانه‌و داوێن پاكانه له خه‌بات و تێكۆشان دا بن و به‌هه‌ستی پاكی كوردایه‌تیوه له ته‌واوی بواره‌كان دا بكارن كه‌ڕاستیه‌كان ده‌رببڕن و پیلانه‌كانی نه‌یاران و داگیركه‌رانی كوردستان و سیخوڕ‌و خۆ فرۆشه‌كان پووچ بكه‌نه‌وه‌و ئالای هه‌میشه‌بڵندی راستیه‌كان به سه‌ر چه‌وتییه‌كان دا سه‌ر بخه‌ن و دژ به هه‌موو نۆكه‌ران و خۆفرۆشان و پیاو خراپانی كوردستان ئه‌وانه‌ی كه هه‌میشه‌له ڕاست ویژدانی خۆشیان دا كه‌ڕن و له‌ڕێبازی داگیركه‌رانی كوردستان دا دژ به‌ڕێبازی كوردایه‌تین و به‌رامبه‌ر كورد و كوردستان ئه‌وه‌نده په‌ستن كه جگه له دژایه‌تی كردنی خۆیی هیچ شتێكی تریان له‌باردا نیه، بۆیه‌كه ده‌بێ كه ڕۆشه‌نبیران و دڵسۆزانی كوردپه‌روه‌ر هه‌میشه له خه‌بات و تێكۆشان دا نه‌وه‌ستن و دژ به هه‌موو په‌یڤ و كرده‌وه‌و هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی كه‌سانی په‌ست و چه‌وت و ناڕاست و ئه‌وانه‌ی كه هه‌رده‌م دژ به خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان خیانه‌ت ده‌كه‌ن بن و ته‌نیا و ته‌نیا له پێناوی كوردستانی له هه‌موو شتێك خۆشه‌وییسترمان بۆ پاراستنی هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانی مللیمان دڵسۆزانه بێنه مه‌یدانه‌وه‌و به خامه‌ره‌نگین و په‌یڤی شیرین و ڕاستیه‌كانیان هه‌رده‌م و هه‌ر سات ته‌نیا بۆ كوردوكوردستان بن و دژ به‌هه‌مووهه‌ست و هه‌ولێكی چه‌واشه‌كارانه‌و سه‌رلێ شێواوانه‌ی ئه‌وانه‌بن كه شه‌وو ڕۆژ دۆڵی ته‌پیوی دوژمنانی ساله‌های سالی كورد به خه‌یاڵی خاوی چه‌واشه‌كردنی راستیه‌كان ده‌كوتن، ده‌بێ دڵسۆزانی كورد دژ به هه‌مووچه‌وتی و چه‌وێلیه‌كانی كه ئه‌مڕۆكه له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه سه‌ر هه‌ڵ ده‌ده‌ن و نه‌یارانی كورد‌و كورستانی ده‌ره‌كی و ناوخۆییش پف به‌كه‌ره‌ناكانیان دا ده‌كه‌ن و ده‌ستی هاوكاری بۆدوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان درێژ ده‌كه‌ن و له گه‌لێ له كه‌ناله‌كانی راگه‌یاندنه‌كانی ده‌ره‌كی و بروونی دا سه‌ر هه‌ڵ ده‌ده‌ن و دژی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد و كوردستان دێنه هه‌لێری پڕوپاگه‌نده و پرو پووچه‌كانیان و له‌زۆر كون و قوژبنه‌وه په‌لاماری خۆشه‌ویستی و كه‌سایه‌تی و ته‌واوی پیرۆزیه‌كانی كورد و كوردستان ده‌ده‌ن و له‌و رێگه‌وه گیانی دووبه‌رێكێ و دژایه‌تی یه‌كتر كردن له كوردستان په‌ره پێ ده‌ده‌ن و به په‌یڤ و نوسین و هاكاره‌كانیان هه‌تا بڵێی خه‌راپه‌و دوژمنایه‌تی كردنی كورد‌و كوردستان ده‌كه‌ن و هه‌تا ناڕاستیه‌كان هه‌بن هه‌رگیز ڕوو ناكه‌نه ڕاســــتیه‌كان و تا بتوانن له‌مه‌زرای خیانه‌ته‌وه نفاق وچه‌ند به‌ره‌كێ و ڕق و هه‌ستی گلاویان ده‌ڕوێنن تا كار له‌ناو دڵ و ده‌روونی نه‌وه‌كانی ئایه‌نده‌ی كورد و كوردستان بكه‌ن و به‌م هاكار وكرده‌وه دوژمن كارانه‌یان دژ به كوردستان له‌ناو گه‌لی كوردا تۆی ڕق وكینه له دڵی ساكاران و ساده د‌ڵانی كورد ده‌چێنن و به دڵی داگیركه‌ره دڕنده‌كانی هه‌ر چوار لاوه شه‌وو ڕۆژ له‌كار دانه‌و ناوی كورد به‌د ده‌كه‌ن، ئه‌و جۆره كه‌سانه وا ده‌زانن دكارن كه به مه‌رامه گلاوه‌كانیان بگه‌ن و گه‌لی كورد و دڵسۆزانی كوردستان له خشته به‌رن، به‌تایبه‌تی له‌م ڕۆژگاره‌ی ئه‌مڕۆ دا كه‌وا خه‌ریكه ئه‌ستێره‌ی به‌ختی گه‌لی كوردی ساڵه‌ها ساڵ چه‌وساوه‌و ماڵ لێ رمێندراو و له‌ناو زێدی باوك و باپیرانی خۆی دا ده‌رپه‌ڕێندراوه و ئه‌وه‌ی كه تا ئه‌مڕۆكه به سه‌ر گه‌لی كوردیان هێناوه كه‌تاكه گه‌لێكی چل و پێنج ملیۆنیه له‌م جهانه‌دا وێنه‌ی نیه كه‌ئاوای به سه‌ر هێندرا بێ و ئه‌ستێره‌ی به‌ختی كوژێندرابێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه وا خه‌ریكه خۆره‌تاوی كورد و ئه‌ستێره ون كراوه‌كه‌ی هه‌ڵبێته‌وه و گه‌لی كوردیش له‌ناو زێدی باوك و باپیرانی خۆی دا ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ بژیت ه نه‌یارانی كورد شكه‌ستیان خواردووه، ه‌ر بۆیه‌كه‌شه‌كه دوژمنانی گه‌لی كورد دیسانه‌كه له ڕێی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی كه زۆر بێ شه‌رمانه په‌لاماری گه‌لی خۆیان ده‌دن وا هاتۆنه‌ته‌وه جه‌قی مه‌یدان و وا دزانن كه دیسان دكارن به هۆی سه‌ر لێ شێواوان گه‌ل كورد ئه‌مجاره‌ش له خشتهه به‌رن و به‌ره‌و دواوه‌ی بگێڕنه‌وه‌و ئه‌م هه‌ڵه پیرۆزه‌ی كه ئه‌مڕۆ بۆ كورد هه‌ڵكه‌وتوه ئه‌مجار‌ش شكه‌ستی پێ بده‌ن، به‌ڵام دوژمنان خه‌یاڵ خاون و ئه‌مجاره‌هه‌رگیز ناگه‌ن به‌مه‌رامه‌كانیان و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانیشیان هه‌ر تف و نه‌فرینیان بۆ ده‌چێت و ناگه‌ن به‌چی. ئه‌گه‌ر ئاورێك له دیرۆكی خه‌م و ئازاره‌كانی كورد و كوردستان بده‌ینه‌وه ده‌بینین كه‌كاریگه‌رترین هۆكاری نه‌بوونی وه‌لاتێكی سه‌ربه‌خۆی كورده‌واریمان زۆربه‌ی ده‌گه‌رێته‌ه‌وه سه‌ر هه‌مـان كرده‌وه‌كانی كه وا ئه‌مڕۆكه به‌دنه‌دانی داگیركه‌رانی دڕنده‌كانی كوردستان له زۆر كه‌ناله‌كانه‌وه وا سه‌ریان هه‌ڵ داوه‌ته‌وه‌و كه‌سانی ساكار‌و یان نه‌زان له گه‌ڵ گه‌لێ له‌وانه‌ی كه پێیان سپێردراوه دێنه‌هه‌لێری خیانه‌تكاریوه‌و زێتر پف به درۆ و بوختانه‌كانی كه‌نه‌یارانی كوردستان ده‌یسازن و بۆ گه‌لی كورد هه‌ڵی ده‌به‌ستن ئه‌وانیش په‌یڕه‌وی لێ ده‌كه‌ن و له‌و ڕوانگه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ردیرۆكی شانازیه‌كانمان و شلم كوێره نای پارێزم و به‌كرێگیراوانه ده‌رشێنه‌وه‌و هیج رێزێك بۆ مێژووی پڕ له شانازی هه‌زاران هه‌زار شه‌هیدانیشمان دانانێن و بێ شه‌رمانه په‌لاماری هه‌موو كه‌سایه‌تی و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه تا ئه‌و رۆژه‌ی سه‌ریان نایه‌وه ساتێ نه‌سره‌وتن و بۆ كورد‌و كوردستان ژیان و هه‌موو كات و ساتێكی خۆشیان له پێناوی ڕزگاری كوردستان دانا‌و بوون به قوربانی نیشتمانیان. هه‌موو ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی كه دژی گه‌ل و نیشتمانی خۆیانن ده‌بێ ئه‌وه‌زۆر چاك بزانن كه خه‌یال خاون و جگه له سه‌رشۆری و شه‌رمه‌زاری به‌ولاوه چی‌تریان بۆ نامینێته‌وه‌و هه‌ر په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌و ئه‌وانیش وه‌ك دوژمنان روویان ڕه‌شتر ده‌بێت. وه‌ك ده‌لێن هه‌زار ساڵ بكه‌یت بێگانه‌په‌رستی له دوای هه‌ر ده‌هێنی نشه‌ستی. سه‌ربه‌رزی هه‌ر بۆ ئه‌وانه‌یه كه‌به‌دڵ و به‌گیان هه‌ر كوردن و كوردستانیان له‌هه‌موو شتێ لا مه‌زن تره و پێش ئه‌وه‌ی كه‌هه‌رچی بن كوردن. * 8. 11. 2003
|