چاره‌ی خه‌می من

 

شیعر / هێدی

ئاواز / ناسر ره‌زازی

میوزیك / عارف ئیبراهیم پوور

 

 

چاره‌ی خه‌می من مه‌ی نییه‌ مه‌یخانه‌ بڵێ چی ؟!

به‌و ده‌رده‌وه‌ مه‌ی نامگرێ , په‌یمانه‌ بڵێ چی ؟!

پێم وانیه‌ له‌و غه‌دره‌وه‌ فریام بكه‌وێت كه‌س

ئه‌و دۆست بوو وه‌فای بۆم نه‌بوو بێگانه‌ بڵێ چی ؟!

هه‌ر عاشقه‌ سووچیشی نه‌بێ ده‌یخه‌نه‌ ئه‌ستۆ

شه‌م ئاگری كردۆته‌وه‌ , په‌روانه‌ بڵێ چی ؟!

تاوانی منه‌ , ده‌ربه‌ده‌ری و ده‌ردی سه‌ری من

مه‌ل خۆی سه‌ری خۆی هه‌ڵگرێ هێلانه‌ بڵێ چی ؟!

 

 

muzic@kurdistannet.us

چاپیكه‌

كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ 

www.kurdistannet.org

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت    

Hit Counter