به‌هاری عومرم

شیعر/ حه‌سیب قه‌ره‌داغی

ئاواز / سه‌لاح ڕه‌شید

میوزیک / ئه‌رده‌وان کامکار

 

هه‌ر یه‌که‌م به‌هار گوڵی ئاواتم

که‌وته‌ به‌ر زوقم و تووشی مه‌ینه‌تم

ئه‌و جامه‌ ویستم بیبه‌م بۆ لێوم

لێیان ڕژاندم چۆن قوڕ نه‌پێوم

به‌هاری ژینم گریان وشین بوو

نه‌وای مۆسیقام سۆزی ئه‌وین بوو

خه‌زانی عومرم بێ واده‌ وه‌ری

گوڵیکی سووری نه‌دا له‌ سه‌ری

هه‌ر یه‌که‌م به‌هار گوڵی ئاواتم

که‌وته‌ به‌ر زوقم و تووشی مه‌ینه‌تم

ئه‌و جامه‌ ویستم بیبه‌م بۆ لێوم

لێیان ڕژاندم چۆن قوڕ نه‌پێوم

 

 

muzic@kurdistannet.us

چاپیكه‌

كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ 

www.kurdistannet.org

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت    

Hit Counter