تاسه‌ی ده‌روون

 شیعر / ئه‌حمه‌د قه‌ره‌داغی

ئاواز و میوزیک / ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی

 

سه‌فا گه‌ر نه‌بێ ئێستا ئه‌ی بۆ که‌ی ؟

چه‌مان ڕۆشن بێت دڵ بڵێ ئۆخه‌ی

ده‌با په‌ژاره‌ له‌ دڵ ده‌ربازبێ

با دڵ هێلانه‌ی خاڵی به‌نازبێ

ده‌روون ، په‌روانه‌ بۆ خۆی په‌رواز بێ

شالۆری خۆشخوان وا ئه‌چریکێنێ

شه‌ماڵیش نامه‌ی دڵداران دێنێ

ده‌مێکه‌ ده‌روون ژێر باری خه‌مه‌

په‌رۆشی بۆنی زولف وپه‌رچه‌مه‌

ده‌هۆڵ وزورنا سه‌دای دایه‌وه‌

شادی بۆ هه‌موان وا هێنایه‌وه‌

 

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت    

Hit Counter