خه‌نده بۆ گشت خۆشی دێنێ شادی له‌نـــاو گیان دهروێنـێتا ده‌تـــوانی دڵت شـــاد كه به‌بــزه‌ی لێوان ژین ودی كه گریه‌و مۆڕی پیشـــه‌ت نه‌بێ ڕووی جـوان و خه‌نده‌ت هه‌بێ كێ كه گریا دۆڕا له ژیــــان هه‌رڕووی گه‌شه ده‌بڕێ‌گریان بزه‌ی له‌جێ وگه‌شـبینی بوون له‌یـاد نه‌كــه‌ی له ناو ده‌روون * بۆ پێكه‌نین له‌مه‌و به‌ر چه‌ند نكته‌یه‌كی كاك مه‌لا مه‌شورمان خوێنده‌وه وا ئه‌مجاره‌ش له گه‌ل ئه‌م چه‌ند نكته خۆشانه‌ی كه له فارسیه‌وه وه‌رم گێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی شیرینی كوردی ده‌به‌ینه سه‌ر له گه‌ل ڕێزم بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی ئازیز دا. * ده‌رهێنانی مانگ له ناو بیرداشهوێكیان مه‌لا له كه‌ناری بیرێكی ئاوه‌وه تێده‌په‌ڕی،كه سه‌یری ناو بیره ئاوه‌كه‌ی كرد وێنه‌ی مانگی له ناو ئاوی بیره‌كه‌دا به‌رچاو كه‌وت له به‌ر خۆیه‌وه بیری له‌وه كرده‌وه و گوتی:مانگی بێچاره كه‌وتۆته ناو بیره‌وه،مه‌لاش ویستی كه تا مانگ له ناو ئه‌و بیره‌دا نه‌خنكاوه هه‌وڵی ده‌رهێنان و ڕزگاری مانگ له‌ناو بیره‌كه‌دا بداتن، مه‌لا زۆر به په‌له چوو گوریسێكی هێناو گوریسه‌كه‌ی بۆ ناو بیره‌كه شۆڕ كرده‌وه،سه‌ری گوریسه‌كه‌شی له به‌ردێكی زڵ قایم كرد،مه‌لا به خه‌یاڵی ئه‌وه‌وه كه سه‌ری گوریسه‌كه له مانگ گیر بووه و گوریسه‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه ڕاده‌كێشا،به‌لام مه‌لا له ناكاو گوریسه‌كه‌ی له ده‌ست به‌ربوووه‌و یه‌كسه‌ر پشتی سه‌ری به زه‌وی كه‌وت،له‌و كاته‌دا كه له سه‌ر پشت كه‌وتبوو له ئاسمانه‌وه‌چاوی به مانگ كه‌وت كه له‌و حه‌وایه ده‌دره‌وشایه‌وه،ئه‌وسا زۆر به شادمانیه‌وه گوتی:به‌خوا باش بوو به هیوای خۆم گه‌یشتم هه‌رچه‌نده كه پشتی سه‌رم به زه‌وی كه‌وت و جه‌سته‌م ته‌ژی له ژان ئێشان بوو،به‌لام قه‌یدی ناكاتن چونكه مانگم ده‌رهێناو له ناو ئه‌و بیره دا ڕزگارم كرد. مه‌لا و سهرتاشمهلا سه‌ری زۆر هاتبوو،هه‌ستا چووه سه‌رتاشخانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ری خۆی بتراشێت،به‌لام كابرای سه‌رتاش تازه بوو كه زۆر شاره‌زای سه‌رتاشین نه‌بوو،هه‌ر چه‌ند جار تیغی به سه‌ری مه‌لا داده‌هێنا له خوێن سووری ده‌كردو هه‌ندێ په‌مۆی له سه‌ر برینه‌كه داده‌نا،سه‌ره‌نجام مه‌لا كه له ئاوێنه‌ه‌وه سه‌یری خۆی كرد بینی كه نیوه‌ی سه‌ری به په‌مۆ داپۆشراوه،مه‌لا به توڕه‌بوونێكی زۆره‌وه‌گوتی:برا نامه‌وێ چیتر سه‌رم بتراشی چونكه تۆ له نیوه‌ی سه‌رمه‌وه په‌مۆت چاندووه منیش ده‌مه‌وێ به خۆم له نێوه‌كه‌ی تر كه‌تان بچێنم. چاو هێشانپیاوێك چوو بۆ لای مه‌لاو گوتی:مه‌لا چاوم زۆر دێشێت،چی بكه‌م تا چاوم ژانی بڕواتن؟مه‌لاش بیری كرده‌وه گوتی:چه‌ند ڕۆژ له مه‌و به‌ر من ددانم ژانی ده‌كردو هه‌ستام ددانه‌كه‌ی خۆم كێشا و فڕێم دا‌و ئیتر ددانه‌كه‌م ژانی نه‌ماو ئارام بووم!. به سه‌رخۆ داشكانهوهمهلا له ماله‌وه بوو كه دزێك هاته ماله‌كه‌ی،مه‌لاش خۆی له ناودۆلابێك شارده‌وه‌و ده‌رگای دۆلابه‌كه‌شی له سه‌ر خۆ‌یا به‌ست و خۆی له گوره نه‌برد،دزه‌كه خه‌ریكی گه‌ڕان و سوڕان له ناو مالی مه‌لا بوو بۆ په‌یدا كردن و دزینی كه‌ل و په‌لی به نرخ ده‌گه‌ڕا ،به‌لام دزه‌كه هه‌رچه‌نده مالی مه‌لای پشكنی شتێكی ئاوای گیر نه‌كه‌وت،بۆیه‌كه كابرای دز له‌به‌ر خۆیه‌وه گوتی:ده‌بێ ئه‌و ماله شت و مه‌كی به نرخیان له ناو ئه‌و دۆلابه‌دا نه‌بێ؟ ده‌بێ سه‌یری ناو ئه‌م دۆلابه‌ش بكه‌م،دزه‌كه بۆ لای دۆلابه‌كه چوو،كه ده‌رگای دۆلابه‌كه‌ی كرده‌وه له ناكاو چاوی به مه‌لا كه‌وت و زۆر ترسا و ده‌وی تێك ئالا و گوتی:تۆ لێره بووی؟ مه‌لاش گوتی:من كه تۆی دزم دیت هاتوویه ماله‌كه‌ی من و هیچ شتێكی واشم نیه له ماله‌وه كه تۆ بیدزی،جا له به‌ر هه‌ندێ زۆرم شه‌رم له خۆم كرده‌وه و له به‌رئه‌وه كه زۆر به خۆم داشكامه‌وه هاتم خۆم له ناو ئه‌م دۆلابه‌دا شارده‌وه!. *
|