له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی دا هه‌ندێ هه‌والم له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌كانی ئه‌نته‌ر نێت خوێنده‌وه كه باس باسی دابه‌ش كردنی عێراق بوو، كه گوایه ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی ئه‌مه‌ریكا دركاندویه‌تی و خه‌ریكی دانانی پلانی نه‌خشه‌ی خۆیانن كه دابه‌ش كردنی عێراقیشی تێدایه، هه‌واله‌كان وا ڕا ده‌گه‌یێنن كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه كه‌سایه‌تیه‌كی ناودارو دیاره گوتویه‌تی كه پێویسته ئه‌مه‌ریكا به زووترین كات بكه‌وێته خۆیه‌وه و عێراق بكات به سێ به‌شی جیا جیا، وه‌ك ده‌وله‌تی شیعه له خواروو، ده‌وله‌تی سوننی له ناوه‌ڕاست، ده‌وله‌تی كوردی له كوردستان دا. خۆ ئه‌و هه‌موو ڕوداوانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له عێراق دا ڕوو ده‌ده‌ن و گه‌لێ له كه‌سایه‌تی و پسپۆره‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای وا لێ كردووه كه ئه‌و راستیه‌یان بۆ ده‌ر بكه‌وێت كه له‌ڕابوردوو دا هه‌له‌یه‌كی گه‌وره‌ی مێژوویی له‌م ناو چه‌یه دا ئه‌نجام دراوه و ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش پێویستی به راست كردنه‌وه و چاره‌سه‌ریه‌كی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه كه ته‌واوی كێشه‌كانی خاوه‌ری میانه ڕوو به‌ڕا بكات و گه‌لی كوردیش له‌م ده‌رفه‌ته پێرۆزه‌دا سود مه‌ند ببێ، گه‌لێ له‌سیاسه‌ت مه‌دارانی ئه‌مه‌ریكایی و ده‌ره‌وه پێیان وایه كه تا ئه‌م كاره ئه‌نجام نه‌درێت و جێ به‌جێ نه‌كرێت ئه‌وا زۆر مه‌حاڵه كه بتواندرێ ئاسایش و ئارامی له‌م ده‌ڤه‌ره دا بێته كایه‌وه و كێشه‌كان به تایبه‌تی كێشه‌مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی‌كورد بتواندرێت بۆ هه‌میشه چاره‌سه‌ر بكرێت. منیش به‌ش به حالی خۆم پێم وایه كه باشترین جاره‌سه‌ری بۆته‌واوی ئه‌و هه‌موو بگره‌و به‌رده‌و ئه‌و هه‌مووكاره‌سات و ده‌ربه‌ده‌ری و ته‌واوی نه‌هامه‌تیه‌كان و سیاسه‌تی چه‌وتی سه‌رانی عاره‌بان و هه‌موو داگیركه‌رانی كوردستان و نه‌هێشتنی بنكه‌ی ترۆریستان و سه‌قامگیر كردنی ئاشتی وئاسایش له‌م ناوچه‌یه‌دا باشترین چاره‌سه‌ری وه‌دی هێنانی بیرۆكه‌ی ئه‌و هه‌والانه‌یه، خۆ وه‌دی هاتنی ئه‌م هه‌موو كاره‌ساتانه‌ی كه له ڕابوردوو و ئه‌مڕۆ دا‌به سه‌ر گه‌لی كورد‌و هه‌موو خه‌لكی عێراق به‌تێكڕایی هاتووه، هۆكاری زۆر له‌بارو باشن بۆ جێبه‌جێ كردن و پیاده‌كردنی سیاسه‌ته‌كانی خودی ئه‌مه‌ریكا له‌م ناوچه‌یه‌دا و بۆجێ به‌جێ كردنی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له عێراق دا، هه‌ر بۆیه‌شه كه ئه‌مڕۆ ده‌بیستین كه‌وا ده‌یانه‌وێ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه له ئارا دا هه‌یه وا باسی لێوه بكرێت و هه‌ندی له سیاسه‌ت مه‌دارانی ئه‌مه‌ریكایی ده‌یانه‌وێ كه به زووترین كات پیاده‌بكرێت و ئه‌م نیازه‌ی كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی عێراق و خودی زڵ هێزه‌كانیش دایه جێ به‌جێ بكرێت، خۆ ئه‌م كاره‌ش هه‌رچه‌نده كه دوژمنانی زۆره‌و ئه‌وه‌نده‌ش هاسان نیه‌كه‌له ته‌واوی جیهان دا قه‌بول بكرێت و به تایبه‌تی و‌لاته دراوسێكان و وه‌لاته‌كانی‌عا‌ره‌بان كه به‌بێ چه‌ندو چوون هه‌موویان دژ به‌و بیروكه‌ن و هه‌تا بۆشیان بلوێت هه‌ولی جێبه‌جی نه‌كردنی ده‌ده‌ن، به‌لام زڵ‌هێزێكی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا دكارێ كه‌ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات، من پێم وایه كه هه‌تا ئه‌م روداوه تالانه زیاتر ڕوو بده‌ن و ئه‌م هه‌موو رۆژگاره ناله‌بارانه‌ی كه به‌سه‌ر خه‌لكی عێراق دا هاتووه‌و ئه‌مڕۆ‌كه‌ش وا ده‌بینین رۆژ نیه كه كوشت و كوشتار و ماڵ وێرانی و ته‌قینه‌وه‌كان له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باشوری عێراق دا ڕوو نه‌دات و خه‌لكی عێراق و سه‌ربازانی بیانی تێدا نه‌كوژرێن و ئه‌و هه‌موو ماڵ وێرانی و به‌د به‌ختیانه‌ی كه به هۆی كاری زشتی ترۆرسته‌كان‌له سه‌ر خاكی عێراق دا وه‌دی دێتن و من پێم وایه كه ئه‌م روداوانه هه‌مووی هێماكانی وه‌دی هێنانی نیازه‌كانی ئه‌مه‌ریكان كه ئه‌وان بۆ خۆیان سیاسه‌تێكی زۆر درێژخایه‌نیان له ناوچه‌ی رۆژ هه‌ڵاتی ناوین دا رشتووه و تازه پاشگه‌ز بوونه‌وه‌شیان لێ نیه‌و ئه‌و هه‌موو ڕووداوانه‌ش زیاتر به‌ره‌و ئه‌و ئامانجانه‌یان ده‌بات‌و له دابه‌ش كردن و پارچه پارجچه‌كردنی خاكی به‌ناو عێراقیان و جێگیری و سه‌پاندن و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆیان و وه‌دی هێنانی ئه‌و نیازه‌یان نه‌زیك تریان ده‌كاته‌وه، پێشم وایه كه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی هه‌تا ئه‌مڕۆكه وه‌لاته‌كانی هاوپه‌یمان به تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا پیاده‌یان كردووه‌و له سه‌ری ده‌ڕۆن هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه كه باوه‌ر به جیهانیان بێنن كه چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی عێراق به‌بێ دابه‌ش كردنی عێراق ناكرێت و ده‌بێ بۆ بن بڕ كردنی كاری ترۆرستی و هه‌موو ئه‌و ڕوداوه تالانه‌ی كه له رابوردوو به‌سه‌ر خه‌ڵكی كورد و ته‌وای خه‌لكی عێراق هاتووه و جارێكی تر ڕوو نه‌داته‌وه ئه‌وا پێویست به بن بڕكردنی ته‌واوی كێشه‌كان هه‌یه‌و هه‌ر بۆیه‌شه كه وا ورده ورده هه‌واله‌كان باس له‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه دابه‌ش كردنی عێراقه ده‌كه‌ن، خوا بكاتن كه ئه‌و هه‌والانه‌هه‌مووی ڕاست بن و وا بێت و ئه‌م عێراقه وێران كراوه‌ی ته‌ژی له نه‌هامه‌تیه‌كان له رابوردوو و ئه‌مرۆش دا كه‌به هۆی سیاسه‌تی دكتاتۆریانه‌ی سه‌رانی عێراق و خودی زل‌هێزه‌كانیشه‌وه بووه، به كوێرایی چاوی دوژمنانی ئاسایش و ئارامی ئه‌و ناوچه‌یه به پارچه پارچه بوونی عێراق وه‌دی بێت و كوردیش له‌م هه‌ڵه‌ی كه هه‌ڵكه‌وتوه سودمه‌ند ببێ و به‌ئاوات و نیازه‌كانی خۆی ب‌گات و كوردستان ڕزگار و سه‌ر به‌خۆ ده‌بوو و ئێمه‌ی كوردیش وه‌ك هه‌موو گه‌لانی جهان ده‌بووین به خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌كی میللی خۆمان، جا هه‌ر بۆه‌كه ده‌ڵێم خۆزگه‌م به خۆزگان كه‌ئه‌م هه‌والانه به زووترین كات و به كوێرایی چاوی داگیركه‌ران و دوژمنانی كورد و كوردستان به‌راست ده‌گه‌ران و ئاوا ده‌بون و پیاده ده‌كران.
|