هۆ كوردستان مه‌فته‌نی زێڕ داگیر كرا‌و ولانه‌ی كوردی ڕۆلانی شێر زۆر له‌مێژه ده‌ستی تورك و تازی و عه‌جه‌م وا له هه‌وكی تۆی ئازیزم بویته مه‌رگ و ئازار و خه‌م له‌م جیهانه ته‌نیا ئه‌تۆی ده‌ست به‌سه‌رو دڵ پڕله‌ته‌م ساڵه‌هایه هه‌ر وا ماوی له ژێر چنگی زوڵم و سته‌م منی كوردیش گه‌لێ خوێنی شه‌هیدانم له ڕێت داوه بۆڕزگاری وسه‌ربه‌خۆیی هه‌زار هه‌زار جگه‌ر گۆشه‌م بۆ تۆ داوه ئێستاش ئه‌من به قوربانی دار‌و به‌ردی خاكت ده‌بم قه‌ت نابه‌زم هه‌تا ماوم وه‌فاداری سه‌ربه‌خۆیی تۆیادهبم هۆ كوردستان ئاواتی من چاو و هه‌ست و ژیانی من گه‌ر تۆم نه‌بێ من ناشادم بۆیـه له رێت قوربانم من هه‌تا گیانم له‌ته‌ن دابێ كڕنووش ده‌به بۆت كوردستان له لایی من پیرۆز تری له‌گشت هه‌ست وسه‌روه‌تی ژیان
|