فیدڕالی بۆكوردستان .... ئه‌حمه‌د ده‌شتی

 
25-02-2008 18:30

فیدڕالی بۆكوردستان .... ئه‌حمه‌د ده‌شتی

 

 كێ بێ كه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ نه‌زانێت كه‌ كێشه‌ ڕه‌واكه‌ی گه‌لی كورد زۆر زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی كه‌ له‌م رۆژگارێدا داوای فیدڕالی بۆ كوردستانی باشوور بۆ بكرێت، له‌ دوای ئه‌و هه‌مو خه‌بات و هه‌و‌ل و تێكۆشانی ساڵه‌های ساڵی كورد له‌ كوردستانی خۆی دا ئه‌مرۆكه‌ به‌ فدرالی ناوچه‌یی ڕازی ببێت و له‌ گه‌ل ئه‌وش پێی ڕه‌وا نه‌بینن، هه‌ر له‌و ساته‌وه‌ی‌ كه‌ كوردستانی زێرینی نیشتمانی كورد به‌بێ ویست و خوازی خۆی دابه‌ش و پارچه‌پارچه‌ كراوه و داگیركه‌‌رانی كوردستان زۆر بێ ویژدانانه‌ و نامرۆڤانه‌‌و نه‌یارانه‌‌ دژایه‌تی گه‌لی كوردیان كردوه‌و خاكی كوردستانی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر تورك و عاره‌ب و عه‌جه‌مان دابه‌ش كردو ئه‌م گه‌له‌ سته‌مدیده‌ هه‌تا ئه‌مرۆكه‌ش هه‌ر په‌رێشان و بێ ده‌ره‌تان و بێ قه‌واره‌یه‌كی میللی خۆی ماوه‌‌ته‌وه‌ و ته‌واوی داگیركه‌رانی دڕنده‌ و گه‌لێ له رۆشه‌نبیرو كه‌سایه‌تیه‌كانی تورك و فارس عه‌ره‌به‌كان هه‌تا ئه‌مڕۆش ‌‌دان به هیچ مافێكی ئه‌م گه‌له‌ به‌ش خوراوه ‌و ماڵ و حاڵ لێ داگیركراوه‌ ناهێنن و ئێستاش هه‌روا بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ گه‌لی كورد نابێ هیچ مافێكی ڕه‌وای خۆی هه‌بێت و ده‌بێ كورد له‌ هه‌ر كوێ بێت هه‌ر چه‌وساوه‌و لانه‌ لێ داگیركراو و بێ ده‌ره‌تان و بێ هه‌موو مافێكی ڕه‌وای خۆی بێت كه‌ ئه‌مه‌‌ش هه‌ستێكی ناڕاست و پڕ له شه‌رم و نامرۆڤانه‌‌یه‌ كه له‌ دڵی هه‌موو نه‌یارانی كوردو كوردستان دا زاوه‌و هه‌تا ئه‌مڕۆكه‌ ش هه‌ر ئاوا بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ و پێڕه‌وی لێ ده‌كه‌ن.

 ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له رابوردوومان بده‌ینه‌وه‌ ده‌بینین كه‌‌به‌و هه‌سته‌بۆگه‌نه‌وه‌ كه‌‌ له‌ ناو دڵی ئه‌و داگیركه‌ره‌ دڕندانه‌‌‌دایه‌ چییان به‌سه‌ر كورد و كوردستان هێناوه و گه‌لی كوردیان به‌ چه ‌نه‌هامه‌تی و ڕه‌نج و ئازار گه‌یاندووه‌ و تا ئێستاش هه‌ر به‌ ژان و برینانه‌وه‌ ده‌ناڵین، ئه‌مڕۆش له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵێكی زۆر گه‌وره‌ و پیرۆز بۆ گه‌لی كورد له‌كوردستانی باشور دا هه‌لكه‌وتووه، كه‌ من پێم وایه‌ ‌ئه‌ستێره‌ی به‌ختی كورده‌واریش دیاره‌و له‌ ئاسۆیه‌كی ڕوون و به‌رچاو دا ده‌دره‌وشێته‌وه‌ و پێشم وایه‌ كه‌ هه‌تا گه‌لی كورد به‌ره‌ و ئه‌و ئاسۆیه‌ به‌رزه‌وه‌ نه‌ڕوات و به‌ ڕاشكاوی داوای مافه‌ ڕه‌واكانی كورد و كوردستانی دوا قۆناغ نه‌كات هه‌رگیز ئاسوده‌یی و ئارامی له‌ كوردستان به ته‌واوی وه‌دی نایه‌ت و دیسانه‌كه‌ پیاو خراپان و ئه‌وانه‌ی كه‌‌هه‌تا ئه‌مڕۆكه‌ش وا لوره‌یان دێ و قه‌ت له گه‌ل كورد پاك نابنه‌وه‌ ئه‌وا دیسان كاره‌ساته‌كان و په‌رێشانی و ماڵ وێرانی بۆ كورد له كوردستان وه‌دی دێننه‌وه‌ و لێ ناگغرێن كه‌ ره‌نج ئازاره‌كانمان بۆ هه‌میشه‌ بن بڕ بكرێت و هه‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌مینێینه‌وه‌، داگیركه‌ران و نه‌یارانی كوردستان هه‌ر ئاوا چاوی ێێره‌یی و ته‌ماعیان ده‌بڕنه‌ خاكی كوردستا ن و هه‌رگیز دان به‌ كه‌مترین مافه‌ڕه‌واكانی میللی كورد ناهێنن و هه‌ر ده‌بێ بۆ خۆمان به‌ گیانی یه‌كتر گرتن به‌ره‌و ئه‌و قۆناغه‌ بڵنده بڕۆین و ده‌ستی هه‌موو هه‌رچی و په‌رچی ده‌روونی و بروونی له‌ بن ڕا ببڕین و كوردستانی خۆمان سه‌ر به‌خۆو ڕزگار بكه‌ین.

 شتێكی دیاره‌و له‌به‌ر چاوانه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وتنی ئه‌م‌ بار و دۆخه‌ی كوردستان ‌دا و هاوكاری گه‌لی كورد له گه‌ڵ هه‌موو هاوپه‌یمانه‌كانیان دائه‌ونه‌ێ كه قه‌لای دكتاتۆریان تێك شكاند و گه‌وره‌ترین جنایه‌تكاری ڕۆژگاری ئه‌مڕۆیان به‌و رۆژه گه‌یاند و دیمان چۆن به سه‌ر شۆڕی و زیلله‌ته‌وه سه‌ریان به‌ سه‌دامی خوێن ڕێژ دانه‌واندو سبه‌ش له به‌ر جاوی هه‌موو جیهان دادگایی ده‌كرێت‌و به سزای خۆی ده‌گه‌یه‌ندرێ، به‌لام ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی داخه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه كورد به كه‌مترین دوای خۆی كه فیدڕالیه‌ له سه‌ر شێوه‌ی جوگرافیاوه‌‌ رازی بووه، كه‌چی گه‌لێ له‌ لاپره‌سه‌نگ و نامرۆڤ وا تازه به‌ تازه‌ به‌ندو بالۆره‌ی دژ به‌ كورد لێ ده‌ده‌ن له‌ سه‌ر زاری گه‌لێ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ چاوی خۆیان بڕیوه‌ته‌ ئه‌وه‌وه‌ كه‌ سبه‌ینێ فه‌رمان ڕه‌وایی له‌ عێراق دا بگرنه‌ ده‌ست و ئه‌وانیش دیسان گێرمه‌و كێشه‌ی تر بۆ گه‌لی كورد وه‌دی بێننه‌وه‌‌و ئه‌مجاره به‌ناوی فیدرالی پارێزگاكانه‌وه‌ ده‌دوێن و ئه‌وان چاك ده‌زانن كه‌مه‌به‌ستیان له‌و بۆچوون و داوا كاریانه‌یان چیه‌؟ ئه‌وان ده‌یانه‌وێ كه‌ته‌نانه‌ت هه‌مووشاره‌كانی كوردستانیش لێك بكه‌نه‌وه ‌و پارجه‌پارچه‌ترمان بكه‌ن، وه‌ك بلێی ئه‌م هه‌موو هه‌ول و خه‌باتی ساڵه‌های ساڵی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو مال وێرانیه‌ی كوردستان دا بۆ ئه‌وه‌ كرابێ كه‌ كوردستان بكرێ به‌ ده‌ڤه‌ر ده‌ڤه‌رو تا دوێنی ته‌عریب ده‌كراین و ئه‌مڕۆش زیاتر پارچه‌ پارچه‌مان بكه‌ن، ئه‌و ده‌نگه‌ دژ به‌ كورده‌ له لایه‌ن زۆر كه‌س له‌وانه‌‌‌وه‌ كه‌له‌ كۆڕی فه‌رمان ڕه‌وایی ئه‌مڕۆی عێراقه‌وه‌ دان ده‌ر ده‌بڕێت و ئه‌م نیازه‌ گلاوه‌ له‌ ده‌روونی ناپاكیانه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێت و دژایه‌تی كورد ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ر واش بڕوات و گه‌لی كورد و به‌رپرسیارانی كورد بێ ده‌نگی لێ بكه‌ن ئه‌وا سبه‌ی رۆژیش هه‌ر ئاوا بۆیان ده‌لوێت و ڕابوردوه‌ تاڵه‌كانمان بۆ ده‌گێڕنه‌وه، چونكه‌ به‌م برا براییه‌ سودمان لێ وه‌ر ده‌گرن و له‌ رابوردووش گه‌لێ له‌م دڵپیسیه‌ و ناڕه‌واییه‌مان له لایه‌ن برا نا براكانی كه‌ بۆ خۆمان به‌ زۆر دروستیان ده‌كه‌ین به‌سه‌ریان داهێناوین، هه‌ر ئه‌و به‌ناو برایانه‌شمانن كه‌ ئاوا بیر ده‌كه‌نه‌وه و تا ئێستاش جارێ له جاران ده‌میان به‌نوای كوردستان نه‌كردۆته‌وه‌ هه‌رگیز بۆ گه‌لی كورد زاریان به‌ خێر نه‌اگه‌ڕاوه‌ و ئه‌مه‌ش پیشه‌یه‌كی دیرۆكیه‌ بۆ ئه‌و نا برایانه‌مان ماوه‌ته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌شه كه‌ وه‌ك كورد گوته‌نی - مارانگاز له خشه‌ی مار ده‌ترسێت –

من پێم وایه‌ گه‌وره‌تری هه‌ڵه‌یه‌ كه ڕابه‌رانی گه‌لی كورد ئه‌و شێوه فیدرالیه‌ی كه كه‌سایه‌تیه‌كانی دوژمن به‌ كورد ده‌ری ده‌بڕ‌ن و زۆر به خه‌ستیش كاری بۆ ده‌كه‌ن و ئێمه‌ی كوردیش به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ناڕاسته‌و خۆ هاوكاریان ده‌كه‌ین و وا خه‌ریكه‌ خۆمان له‌ بیر بكه‌ین و ئاوازه‌ ناڕه‌سه‌نه‌كانی‌ دژ به‌ كوردو كوردستان وا خه‌ریكه‌‌ بچه‌سپێت و ئه‌مجاره‌ش ریسمان لێ بكه‌نه‌وه‌ به‌ خوری‌.

17. 12. 2003

 

   Hit Counter