چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی كورد....  ئه‌حمه‌د ده‌شتی

 
25-02-2008 18:30

 

 ئه‌گه‌ر ئاورێك له رابوردووی پڕ له‌ جینایه‌ت و كوشت و كوشتارو نائارامی و نه‌ها‌مه‌تی و به‌سه‌ر هاته‌كانی‌ ئازاره‌‌كانی پڕ له خه‌م و په‌ژاره‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی و عێراق به‌گشتی بده‌ینه‌وه‌ و چاوێ بخشێنین به‌و هه‌موو كاره‌ساتانه‌ی كه به‌سه‌ر گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی و گه‌لی عێراق به‌گشتی هێندراوه‌ ئه‌وا زۆر به‌چاكی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌بێ چاره‌سه‌ریه‌كی ڕاست و دادپه‌روه‌ریانه‌ی كێشه‌ ڕه‌واكه‌ی گه‌لی كورد‌ له‌ ئێراق دا ئه‌وا كوردو هه‌مو گه‌لانی عێراق وته‌وای رۆژهه‌لاتی ناوین ئارامی و ئاسوده‌یی ته‌واو به‌خۆیانه‌وه‌ نابینن و دیسانه‌كه‌ كوردستان و عێراق به‌‌گشتی توشیان به گه‌لێ نه‌ها‌مه‌تی و كوشت و كوشتارو كاره‌ساتی مه‌زنترو گه‌وره‌تر له‌ به‌سه‌ر هاته‌ ناخۆشه‌كانی وه‌ك رابوردوو ده‌بێته‌وه‌، خه‌ڵكانی دكتاتۆر و جینایه‌تكارانی وه‌ك گه‌و‌ره‌ دكتاتۆره‌كه‌ی به‌غدا كه‌ سه‌دامی خوێن ڕێژ بوو دیسان دینه‌وه‌ مه‌یدان و ده‌ست ده‌خه‌نه‌وه‌ خنخنۆكه‌ی ‌ژیانی ئازادی و ڕه‌هایی ئه‌م گه‌ڵه‌ كورده‌ سته‌م دیده‌و دیسان كاره‌ساته‌كانی ئه‌نفال و بۆمبارانی شیمیایی و مرۆ كوشتن و به‌دبه‌ختیه‌كان سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌و ماڵ وێرانی و خاپوور كردن و كاره‌كانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی وه‌دی دێنه‌وه و ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری و ڕه‌تێندراوی هه‌زاران هه‌زار له‌ناو لانه‌و كاشیانه‌و ماڵی خۆیان دا ده‌رده‌په‌رێندرێنه‌وه‌ و كوردستان و ته‌وای ئه‌م ناوچه‌یه ‌ده‌بێته‌وه هه‌لێری بگره‌و به‌رده‌و ته‌ژی ناله‌باریه‌كانی دژ به‌ ژیانی مرۆڤی كورد، دیسان ته‌واوی خه‌لكی عێراق سه‌ر له‌نوێ هه‌موو برین و قه‌تماغه‌كانی كرده‌وه‌‌ ناڵه‌باره‌كان و پڕ له تاوانه‌كانی سه‌دامیان به‌‌ده‌ست شه‌ڕ خوازان و هه‌موو ئه‌و هه‌ست بۆگه‌نانه‌ی كه هه‌تا ئه‌مڕۆش هه‌ر فیته‌ی حه‌ڕام زاده‌یی دوژمنكاریانه‌ دژ به‌ خه‌لكی كورد لێ ده‌ده‌ن ده‌كولێته‌وه، ده‌بینین كه‌خه‌لكانێ هه‌ن له هیچ كار و كرده‌وه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌ ناپه‌نگێنه‌وه‌ و به دڵ و به هه‌ستی بۆگه‌نیانه‌وه‌ له ڕێگه‌ێ وه‌دی هێنانی كاره‌ساته‌كانی پڕ له‌ مه‌ینه‌ت و ئازاره‌كان وا هه‌وڵ ده‌دن و هه‌تا ئه‌مڕۆش په‌ندیان وه‌رنه‌گرتووه‌و له‌دوای ئه‌م هه‌موو كاره‌سات و زینده به‌چال كردن و دۆزینه‌‌وه‌ی سه‌دان گۆڕی به‌كۆمه‌ل‌و ئه‌و هه‌موو ته‌عریب و داگیر كردن و كوشت وكوشتار و به‌سه‌ر هاته تال و پڕ له‌مه‌ینه‌تیه‌كانی كه‌به‌سه‌ر گه‌لی كوردیان هیناوه‌ هه‌نوكه‌ش نامرۆڤانه دان به هیج مافێكی ڕه‌وای گه‌لی كود ناهێنن، وا بیر ده‌كه‌نه‌وه و پێیان وایه‌كه ده‌بێ گه‌لی كورد هه‌ر ژێر ده‌سته‌و بێ هه‌موو قه‌واره‌یه‌كی میللی خۆی بێت و بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ش ئه‌م حه‌مكه كورده‌ ده‌بێ هه‌ر بێ مافه‌كانی میللی خۆی بژیت و كورد نابێ وه‌ك ته‌واوی گه‌لانی جیهان له سه‌ر خاكی خۆی دا له‌ناو مال و حاڵی خۆی دا سه‌ر به‌ست و سه‌ربه‌خۆ بژیت، ته‌نانه‌ت گه‌لێ له‌وكه‌سانه‌ی كه ئه‌مرۆ هه‌ڵیان بۆ هه‌لكه‌وتوه‌و قوژبنێكیان وه‌ده‌ست كه‌وتووه‌و تا دوێنێش ئه‌‌وپه‌ری رێزیان له سه‌ر خاكی كوردستانی ئازاده‌وه‌ له‌لایه‌ن خه‌باتگێڕانی كوردستانه‌وه ‌لێ ده‌ندراو كه‌چی ئه‌مرۆ ده‌بینین هه‌ر ئه‌و جۆره‌كه‌سانه‌ن كه‌ جارێ له جارانیش ناوی خاكی كورد به‌كوردستان ناو نابه‌ن و ده‌میان به‌م ناوه‌مه‌زنه‌ی كوردستان ناكرێته‌وه ‌‌و چونكه‌ ناوی كوردستان به‌ گوناه داده‌نێن و هه‌ر له‌و ساته‌وه‌ی كه له‌ دایك بوونه‌ فرچكیان به دژایه‌تی ناوی كوردســــــــتانه‌وه‌ گرتوه‌ هه‌ر به« شمالونه‌ل حه‌بیب »ناوی كوردستان ناو ده‌به‌ن، من پێم وایه ‌كه‌نیازی گلاوی وه‌ك هه‌موو ئه‌و جۆره‌كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ‌له‌رابوردووش دا بووه‌ته‌ هۆكاره‌كانی ئه‌و هه‌موو كاره‌سات و روداوه‌ تاڵ‌و ناله‌باریه‌كانی كه‌ به‌ سه‌ر گه‌لی كورد هێندراو‌ه و ‌‌پێم وایه‌كه‌هه‌موو ئه‌و جۆره‌كه‌سانه‌ی كه‌ئاوا بیرده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتیان بكه‌وێته ‌ده‌سته‌وه ‌و بۆیان بلوێت ئه‌وا‌ گه‌ڵی له‌ سه‌دامی خوێن رێژ خراپتر ده‌كه‌ن و كرده‌وه‌كانی سامناكتر له‌ سه‌دام دژ به گه‌لی كورد چه‌ند باره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌م ڕۆژگارانه‌دا گه‌لێ كاره‌ساتی تر به‌سه‌ر كوردو كوردستان دیننه‌وه، زۆر به‌داخه‌وه‌ئه‌مڕۆكه‌ ده‌بینین كه‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانی عاره‌بان و گه‌لێ به‌ناو رۆشه‌نبیران و نوسه‌ران و كه‌سایه‌تی و هه‌ست بۆگه‌نه‌كانی عاره‌به‌‌كانی كه ده‌رده‌كه‌ون و ده‌نوسن و ده‌په‌یڤن زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆریان ئه‌م هه‌سته‌ ناپاكانه‌ی خۆیان دژ به‌كورد و كوردستان له كه‌نالی ئه‌لجه‌زیره‌و گه‌لێ له‌كه‌ناله‌كانی تری عاره‌بی ده‌ر ده‌بڕن.

 گه‌لی كورد كه له‌دوای قوربانی دانی به‌ خوێنی هه‌زاران هه‌زار شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌ی‌ ڕزگاری خوازی خۆی دا به‌كه‌مترین مافه‌ره‌واكانی خۆی كه‌ فیدرالیه‌ له چوار چیوه‌ی عێراقێكی دیموكراتی دا ده‌خوازێ كه‌من وه‌ك كوردێك به‌ش به‌ حالی خۆم فیدرالی زۆر به‌كه‌متر ده‌بینم له نرخی ئه‌و هه‌موو خوێنه به‌ناهه‌ق رژێندراو‌ی ڕۆله‌كانی گه‌له‌كه‌م، كه‌چی واش ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌مڕۆكه‌ ورده ورده‌ ئه‌م مافه‌ش به كورد ڕه‌وا نابینن و گه‌لێ له‌و جۆره‌ كه‌سانه‌‌ كه‌ گوتمان دوژمنكارانه‌ دژ به‌ گه‌لی كورد بیرده‌كه‌نه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت باسی فیدرالیش ناكه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌كیش نایانه‌وێ كه‌ خۆایان له‌ قه‌رای ئه‌و فیدرالیه‌ی كه‌ داوای كورده ‌بده‌ن و به‌ خه‌یالی خاوی خۆیان ده‌یانه‌وێ فیدرالیه‌كه‌ش جه‌واشه‌‌ بكه‌ن، كه‌ئه‌مه‌ش هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر نیازه ناپاكه‌كانیان، به‌لام ده‌بێ ئه‌و جۆره‌كه‌سانه‌و هه‌موو هه‌ست بۆگه‌نه‌كانی ئاره‌بان و دژ به‌كوردو كوردستان ئه‌م راستیانه‌ زۆر چاك بزانن كه‌ تازه كار له كار ترازایه‌و ئه‌گه‌ر دانیش به‌ مافی ئه‌و فدرالیه‌ی كه كورد ده‌یه‌وێ نه‌هێن ئه‌وا دیاره كه كورد ئه‌مجاره به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات و به كوێرایی هه‌ردوو چاوی دگیركه‌ران و هه‌موو نه‌یارانی كورد مافی خۆمانه كه ئێمه‌ش سه‌ربه‌خۆو دوور له‌ ژێر ده‌ستی داگیركه‌رانی كوردستان دا بژین و به‌ ئامانج و ئاوات و ئه‌م رۆژه‌شمان بگه‌ین كه ته‌واوی گه‌لانی جیهان پێی گه‌یشتوون و بۆ گه‌لی كوردیش زۆر نه‌زیكه‌و چاكتره ‌و سه‌ربه‌خۆییش كه‌ قۆناغی دواییمانه‌ و ئه‌وا نه‌زیكتر ده‌بێته‌وهه‌و هه‌ر به‌ره‌و ئه‌وێش ده‌رۆین و هه‌ر به‌وێش ده‌گه‌ین و دان نه‌نان به فیدرالی و كوردستانی كورد له‌ خه‌بات و تێكاشانی كورد كه‌م ناكاته‌وه‌و به پێچه‌وانه‌وه كورد ڕشتر ده‌كات بۆ به‌ره‌و چوونی كوردستانێكی سه‌به‌خۆو خه‌بات و هه‌ول دانی زیاتر ی كورد بۆ ڕۆیشتن به‌ره‌و ئه‌وقۆوناغه مه‌زن و چاره‌نووس سازه‌وه كه‌ ئه‌ویش سه‌‌ربه‌خۆیی كوردو كوردستانه‌.

 

 

   Hit Counter