بڕینی كاره‌با له‌ هه‌ولێر ... ئه‌حمه‌د ده‌شتی

 
25-02-2008 18:30

 

 گه‌لۆ زۆر له‌مێژه‌ وا ئازاره‌كانی دژایه‌تی یه‌كتر كردن له كوردستان دا برینانی هه‌مو كوردێكی دڵسۆز و نیشتمان په‌روه‌ر هه‌ر ‌كوڵتر ده‌كات و رۆژێ نیه‌ كه‌ خه‌م و ڕه‌نج و ژانه‌كانی نه‌بوونی یه‌كگرتنی گه‌لی كورد نه‌بێته‌‌ هۆكاری گه‌لێ له‌برینی تازه‌و جه‌سته‌ی مرۆڤی كوردی دڵسۆز پڕ له‌ڕه‌نج و ئازاره‌كانی تر نه‌كات و خه‌لكانی تریش واته‌هه‌موو خه‌راپه‌كاران و خاوه‌ن فایل و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ زوریان خزمه‌ت به‌ دۆژمنانی كوردو كوردستانه‌وه‌ كردوه دڵشاد نه‌بن و زیاتر سوود وه‌ر له‌م بارو دۆخه‌چه‌وته‌و‌ هه‌ل و مه‌رجی ئاوادا وه‌رنه‌گرن، زۆرجێگه‌ی داخ و كه‌سه‌ره‌كه‌ ده‌بینین له‌ كاتێك دا كه‌سایه‌تیه‌كی كورد وه‌ك به‌رێز مام جه‌لال تاله‌بانی دبێته‌ سه‌رۆكی ئه‌و مه‌جلسه ‌دامه‌زراوه‌ی كه‌له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ ده‌ست له‌ پشتی ئه‌و مه‌جلیسه‌وه‌ ده‌درێت ‌وا سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان فه‌رمانڕه‌وایی ده‌گرێته ده‌ست و له‌ هه‌مان كاتیش دا‌ كاره‌با له‌ سه‌ر خه‌لكی به‌ شه‌ره‌ف و قاره‌مانی هه‌ولێر به‌بێ هیچ به‌لگه‌یه‌كه‌وه ده‌بڕن و ئه‌و هه‌موو حه‌مكه‌ خه‌ڵكه‌ له‌مانگی ره‌مه‌زان دا بێ به‌ش له‌ ڕۆناكی ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ رێزێك بۆ خه‌لكی شاری هه‌ولێر دابنێن‌و راسته‌و خۆ بڕیاری بڕینی كاره‌باكه‌ كه‌گوایه‌و ده‌لێن له‌سه‌ر چه‌ند قڕۆشێكه‌وه‌یه‌ له شاری هه‌ولێر ده‌بڕ‌ن، له‌گه‌ل براده‌رێكی كوردی ئاواره‌ له‌ هه‌نده‌ران ده‌رده دڵمان ده‌كرد و بێزمان له‌وه ده‌كرده‌وه‌ كه‌ به‌ڕاستی هه‌نگاویكی زشت و ناڕه‌وایه‌ كه كورد ڕۆناكی له‌ سه‌ر كورد ببڕێت و ‌كارێكی كوردانه‌نیه‌‌، ئه‌و برا ئاواره‌یه‌م باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه‌ ئه‌گه‌ر كوردێك ببێ به‌ سه‌ر كرده‌ی ئه‌م كۆڕه‌ فه‌رمان ڕه‌واییه‌ی عێراق ئه‌وا كورد به‌شی شێری ده‌بێت، منیش پێم وایه‌كه‌ ئاوا نیه‌و قه‌ت واش نابێت هه‌ر له زووه‌وه‌ نه‌ دڵم به‌ بوونی كوردێك به‌ فه‌رمان ڕه‌‌وایی كردن له‌ به‌غداوه شاد بووه نه‌ باوه‌ڕم هاتووه‌ كه‌ هیچ كوردێ بكارێ له‌و ڕێگه‌وه‌ كارێكی گرنگ كه‌ شایه‌نی باس كردن بێت بۆ‌ كوردو كوردســـتان ئه‌نجام بدات ‌چونكه‌ پێم وایه‌ كه‌ كورد ده‌بێت ته‌نیا فه‌رمان ڕه‌وایی له‌ سه‌ر خاكه‌كه‌ی خۆی و ناو ماڵه‌كه‌ی‌خۆی كه‌‌ كوردو كوردســــتانه‌ بكاتن و خزمه‌ت به‌ئامانجه‌پیرۆزه‌كانی كوردستان كه‌ڕزگاری هه‌میشه‌ییه‌ بكات كه ئه‌ویش ته‌نیا به‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ده‌زانم له‌ گه‌ل ئه‌و براده‌ره‌م دا باسی ڕۆژگارانی سه‌لاهه‌دینی ێه‌یووبیمان كردكه‌ ئه‌و قاره‌مانه‌ كورده‌ له‌دیرۆكی چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو دا‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عاره‌بان و كوردستانی له‌ ژێر فه‌رمان ڕه‌وایی خودی خۆیه‌وه دابووه، كه‌چی هیچ خزمه‌تێكیشی به‌ گه‌له‌كه‌ی خۆی‌ئ كوردستان نه‌كردو نه‌یتوانی كه‌ وه‌ك خه‌لكانی تر سود له‌ناوی دینه‌وه‌ وه‌ربگرێت و قه‌واره‌یه‌كی میللی بۆ كورد و كوردستان له‌سه‌ر خاكی كوردستان دا بۆ گه‌لی كورد دابین بكات‌و هه‌رگیز نه‌ی كرد و كورد نه‌یبینی كه‌ ئه‌ویش وه‌ك تورك و فارس و عار‌به‌كان له‌ سه‌ر خاكی باوك و باپیرانی خۆی دا كیانێك بۆ گه‌لی كورد دابین بكات و ‌سود له‌دین و له‌و ڕۆژگاره‌ی كه‌ بۆی لوا بوو بكات و‌ وه‌ر بگرێت، من پێم وایه كه‌‌سه‌لاحه‌ددینی ئه‌ییوبی ته‌نیا خزمه‌تی به‌ عاره‌بان كردوه‌و به‌س، ئه‌مڕۆش كه‌ به‌ڕێز مام جه‌لال تاله‌بانی ‌فه‌رمان ڕه‌وایی عێراقی گرتۆته ‌ده‌ست بۆ مانگێك نكارێ كه‌ هیچ هه‌نگاوێ بۆ به‌ره‌و نه‌زیك بوونه‌وه‌ی ئامانجه‌پیرۆزه‌كانی كوردو كوردستان باوێتن و هه‌تا نوسینی ئه‌م وتاره‌شم ته‌نیا بۆ جارێكیش گوێم لێ نه‌بووه‌ كه‌ له كوبونه‌وه‌كانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی دا ناوی كورد وكوردستان بێنێت، ئه‌و جگه‌له‌باسی خاكی عێراق و یه‌كێتی خاكی عێراق له‌هیچ كوبوونه‌وه‌یه‌كی جیهانیش دا ناتوانێ به‌سود وه‌رگرتن له‌م فه‌رمان ڕه‌واییه‌وه‌ ته‌نانه‌ت جارێكیش به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی باسی كیشه‌كانی گه‌له‌كه‌ی خۆی بكات، من پێم وایه هه‌موو ئه‌و كوردانه‌ی كه‌فه‌رمان ڕه‌وایی به‌ناوی عێراقه‌وه‌ ده‌كه‌ن زۆر مه‌حاله‌ كه‌بتوانن خۆیان له‌ئێراق چیه‌تی به‌ناو ئه‌و فه‌رمان ڕه‌واییه‌ بدزنه‌وه‌و بۆ گه‌لی كورد كارێ ئه‌نجام بده‌ن، چونكه‌ ئه‌وان كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ‌قه‌بوولی فه‌رمان ڕه‌وایی ده‌كه‌ن ته‌نیا به‌ناوی عێراقه‌وه‌یه‌‌و به‌س و خزمه‌ت به‌و ئامانجه‌ده‌كه‌ن.

 من وه‌كو كوردێك ته‌نانه‌ت به‌قه‌د زه‌ڕیه‌كیش شاییم به‌و فه‌رمان ڕه‌واییه‌ی هیچ كوردێكه‌وه‌ نیه‌و پێشم وایه‌ كه‌ئه‌م جۆره فه‌رمان ڕه‌واییه‌ ته‌نیاو ته‌یا خزمه‌ت به‌ئاره‌ب‌و پاراستنی ئاواتی عاره‌به‌كانه‌ كه‌ ده‌لێن ده‌بێ خاكی ئێراق به‌خاكی عروبه ‌بمێنته‌وه ‌ده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆ له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی نوێی ئه‌م ڕۆژگاره‌ دا گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به‌ كوردو كوردستان ئه‌وه‌یه كه‌ كورد به‌ تێكڕایی گیانی یه‌كتر گرتن بپارێزێ ‌وخزمه‌ت به‌ كوردو كوردستانی خۆی بكاتن‌و نه‌بوونی ڕۆناكی كاره‌با له‌ هه‌ولێر وه‌ك نه‌بوونی كاره‌با له‌ سلێمانی و هه‌موو شارێكی كوردستانی بزانێ‌ و هه‌میشه‌دژی هه‌موو ئه‌وانه‌بێ كه‌فیتی حه‌ڕام زاده‌یی لێ ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ كاره‌ساته‌كانی شه‌ڕی خۆیی دابمه‌زرێننه‌وه‌.

 

   Hit Counter