ده‌تۆ وه‌ره براكه‌ی من
ده‌ست درێژكه‌ین بۆ یه‌كتری
كه‌من و تۆ جه‌سته‌یه‌كین
با له‌یه‌كتر جـــیا نه‌كرێین
دوور له یه‌ك و بـڕبـڕ نه‌كرێین
وا من و تۆ یه‌ك قۆناغین
یه‌ك ئاسمان و یه‌ك به‌هارین
هه‌واری من هه‌رهی تۆیه
هی تۆش هیمن و یه‌ك هێمایه
قوربانی من هه‌ر هی تویه‌و
هی تۆش هه‌روا له ڕێم دایه
ئامانجی من هیوای تۆیه
ئاواتی تۆش رێگه‌ی منه
خاكمان یه‌كه و لێك جیانین
گشتمان به‌ره‌و شوێنێك ده‌ڕۆین
به‌ره‌و ڕۆژی ڕوونمان ده‌ڕۆین
هه‌ردو ئه‌شقی كه‌نارێكین
كه سه‌رتاپای فرده‌وسێكه
هه‌رچی زامی كۆن و نوێیه
له‌و به‌هه‌شته هه‌توان ده‌بێ
جا من و تۆ كه په‌یڤێكین
و‌ه‌ك دوو چاوی مرۆڤێكن
لێك جیانین و وه‌كو یه‌كین
ده‌سا وه‌ره با ئامێزی
خۆشه‌ویستی له یه‌ك بگرین
با نه‌یاران نه‌بنه دڕكی به‌كرۆكه‌یی
له یه‌كترمان جیا نه‌كه‌ن
با دڕدڕ و له‌تمان نه‌كه‌ن
تۆ بۆ من به‌و منیش بۆ تۆ
با ڕزگاری وسه‌ر‌به‌خۆیی
وه‌ده‌ست بێـنیـن
بۆ هه‌میشه ده‌ست له ده‌ست و
هه‌ستی پاك بین
شادی بێـنیـن به‌رلین : به‌یادی ئازاره‌كانی دووبه‌ره‌كێ پێشكه‌شه به هه‌موو كوردێكی دلسۆز
|