بۆپێكه‌نین ئه‌حمه‌د ده‌ستی

 
25-02-2008 18:30

 

 سڵاو له هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه هه‌میشه حه‌ز له‌ نكته‌ی خۆش و خه‌نده‌دارو بزه‌ی سه‌رلێوان ده‌كه‌ن جا چه‌‌ به‌گێڕانه‌وه‌ێ نكته‌كان یان ‌به‌ گوێ گرتن له‌ نكته‌ی شاد دا، گێڕانه‌ه‌ی نكته‌ی خۆش و خه‌نده‌دار له‌كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی یاران هه‌میشه‌دڵخۆشكه‌ره‌ن و هه‌موو كه‌سێ به‌ په‌یڤی شیرین و نكته‌ی پڕ له‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره و به‌سه‌رهاته‌كانی شاد دڵی خۆش ده‌بێت و حه‌ز له‌ نكته‌ی خۆش ده‌كه‌ن و دههلێن بزههو خه‌نده‌ش زاخاوی مێشكه‌‌.

 هه‌ر بۆیه‌شه‌ من جار و باره‌ بۆ پێكه‌نین چه‌ند نكته‌یێكتان له‌م په‌ڕتوكه‌ی كه‌ هی مه‌لا مه‌شوره‌و وه‌رم گێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی شیرینی كوردی چونكه‌ دڵم به نكته‌ی خۆش شاد ده‌بێت، هه‌ر بۆیه‌شه‌ كه‌ جار و باره‌ لێره‌دا ئه‌م نكتانه‌تان پێشكه‌ش ده‌كه‌م. به‌ هیواشم كه‌ له‌م نه‌زیكانه‌ هه‌موو ئه‌م نكتانه‌به‌چاپ بگه‌یێنم.

 جا له گه‌ل ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی كوردی ئازیزو به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌م چه‌ند نكتانه‌‌ش ده‌ خوێننه‌، ئێوه‌و ئه‌م چه‌ند نكتانه‌.

جه‌نگ و مه‌لامه‌شور

 شه‌وێك مه‌لا مه‌شور پێش ئه‌وه‌ی كه‌ بچێ بنوێت هه‌ستا ئه‌و شومشێره‌ی كه‌ به‌ دیواری ژووری نوستنه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌لواسرابوو، له‌ خۆی به‌ستا و ئه‌وسا به‌ره‌و نوستن چوو له‌وكاته‌دا ژنه‌كه‌ی له‌ مه‌لای پرسی و گوتی:ئه‌رێ مه‌لا ئه‌وه‌ تۆ بۆ ده‌چی ده‌نویت و ئاوا شومشێریشت له‌ خۆ به‌ستاوه‌ ؟ مه‌لا له‌ وه‌رامدا گوتی: خانم گیان له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌دوێنێ شه‌وێ له‌ خه‌ومدا له‌ گه‌ل كابرایه‌ك به‌شه‌ڕ ده‌هاتم ئه‌و كابرایێ شومشێری پێ بوو كه‌چی منیش هیچم پێ نه‌بوو بۆیه‌كه‌ له‌و شه‌ڕه‌ شكه‌ستم خوارد ئه‌و سه‌ركه‌وت ، جا ئێستا ده‌مه‌وێ ئیمشه‌و ئه‌و كابرایه‌ له‌ خه‌و ببینمه‌وه‌و تا كو به‌م شومشیره‌ تۆله‌ی خۆمی لێ بكه‌مه‌وه‌، ئه‌وسا ژنه‌كه‌ی مه‌لا گوتی: مه‌لاگیان زۆر وریای خۆت به‌و ئاگات له‌م شومشیره‌ بێت له‌ ده‌ستی نه‌ده‌ی چونكه‌ ئه‌مه‌ ته‌نیا یادگاری باوكمه‌ بۆم به‌جێ ماوه‌.

*

نامه‌ نوسینی مه‌لا مه‌شور

 ڕۆژێكیان مه‌لا مه‌شور چووه‌ لای كابرایه‌كی نوسه‌ر و گوتی: تكایه‌ نامه‌یه‌كم بۆ فلانه‌دۆستم كه‌له‌ شارێكی تر ده‌ ژیت بۆ بنوسه‌، كابراش ده‌ستی كرد به‌ نامه‌ نوسین بۆ مه‌لا، كاتێ كه‌ نامه‌كه‌ی نوسی مه‌لا یه‌ك به‌ خۆ هاواری كردو گوتی: بۆم بنوسه‌ پاره‌م نیه‌ هه‌ندێ پاره‌م بۆ بنێره‌.

 نامه‌ نوسه‌كه‌ش زۆر به‌ توڕه‌ییه‌وه‌ گوتی:خاڵه‌گیان بۆچی وا هاوار ده‌كه‌ی خه‌ریكه‌ گوێچكه‌م كه‌ڕ بێتن. مه‌لا مه‌شوریش گوتی:كاكی خۆم له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و دۆسته‌ی من كه‌وا نامه‌ی بۆ ده‌نوسی كه‌ڕه‌و بۆیه‌ش من وام هاوار كرد هه‌تا تۆش نامه‌كه‌ به‌ بلندی بنوسی تا دۆسته‌كه‌م بتوانێ بیخوێنێته‌وه‌و.

*

سه‌د ولاغ

 ڕۆ ژێكیان مه‌لا مه‌ڕێكی بۆ حاكمی شار به‌ هه‌دیه‌ برد. حاكمیش به‌و كاره‌ی مه‌لا زۆر شاد بوو. مه‌لا زۆر به‌ توندی گوتی:جه‌نابی حاكم خۆت ئیختیارت هه‌یه‌، تۆ به‌ قه‌د سه‌د ولاغ بۆ ئێمه‌ نرخت هه‌یه‌.

*

مه‌لاو كابرایه‌كی شه‌قاوه‌

 ڕ‌‌ۆژیكیان مه‌لا به‌ ڕێگاوه‌ دا ده‌ڕۆیشت و دالغه‌ی لێ دابوو، بۆیه‌كه‌ به‌رچاوی خۆی نه‌دی و له‌ ناكاو شانێكی زۆر به‌ توندی له‌ كابرایه‌كی شه‌قاوه‌ی شاردا، كابرای مله‌ستورو شه‌قاوه‌ش وای زانی كه‌ مه‌لا به‌ قه‌ست وای كردووه‌ بۆیه‌كه‌ ڕووی وه‌رگێڕاو چه‌ند جنێوێكی ناشرینی به‌ مه‌لا دا، مه‌لاش كه‌مێ ڕاوه‌ستاو له‌ كابرای مله‌ستور مۆڕ بۆوه‌، له‌و كاته‌شدا دوو هه‌نگاوی تر به‌ره‌و لای كابرا چوو و گوتی:بۆچ جنێوانم پێ ده‌ده‌ی؟. كابرای مله‌ستووریش دوو هه‌نگاوی بۆ لای مه‌لا هاویشت و گوتی:نه‌خێر من جنێو به‌ باپیرو داپیره‌ت ده‌ده‌م.

مه‌لاش كه‌ كابرای به‌م شێوه‌یه‌ دیت زانی شتێك بكات مه‌لا تۆش ده‌بێت، بۆیه‌ له‌وكاته‌دا دوو هه‌نگاو به‌ره‌و دواوه‌ گه‌ڕایه‌وه‌و گوتی:ببوره‌ من وام زانی جنێو به‌ من ده‌ده‌ی.

*

حه‌ماقه‌تی مه‌لا

 ڕۆژێكیان مه‌لا چادانێكی چینی زۆر جوانی كڕی بوو و به‌ره‌و ماڵ ده‌گه‌ڕایه‌وه‌، به‌لام له‌ ڕیگه‌دا بیری له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ئه‌گه‌ر ئه‌م چادانه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ بكه‌وێته سه‌ر زه‌وی و به‌ربێته‌وه‌و بشكێتن، ئه‌وكاته‌ من له‌ كوێ چادان به‌ستێك په‌یدا بكه‌مه‌وه‌ كه‌ تا پارچه‌كانی ئه‌م چادانه‌م بۆ ببه‌ندێته‌وه، دوای كه‌مێ بیركردنه‌وه‌ له‌و باره‌وه‌ و سه‌ره‌نجام به‌ خۆی گوت:ئێ باشه‌ ئێستا من له‌ بازارم و با بۆخۆم ئه‌م چادانه‌ بشكێنم و بیده‌م به‌ به‌ندساز و بۆم چاك بكاته‌وه‌، مه‌لا له‌وكاته‌دا قۆری چادانه‌كه‌ی دا به‌زه‌وی و شكاندی، ئیتر هه‌موو پارچه‌كانی كۆ كرده‌وه‌و بۆلای وه‌ستای چینی به‌ندی بردو چادانه‌كه‌ی دایێ تا چاكی بكاته‌وه‌و بیبه‌ستێته‌وه‌.

*

 

   Hit Counter