ده‌لێن پێكه‌نین بۆ زاخاوی مێشك باشه، چونكه خه‌نده هه‌میشه به هۆی قسه‌ی خۆش و نكته‌و گێرانه‌وه‌ی كاره نا ئاساییه‌كان ودیمه‌نی گێرِانه‌وه‌یان مرۆ به خه‌ند دێنێ بۆیه‌كه ماوه‌یه‌ك له مه‌و به‌ر منیش خۆم به كتێبێكی مه‌لا مه‌شور خه‌ریك كرد‌و گه‌لێ قسه‌ی خۆش و به تامی ئه‌و مه‌لایه ناوداره‌م له فارسیه‌وه وه‌رگێرِایه سه‌ر زمانی شیرینی كوردی خۆمان و هه‌رچه‌نده كه تا ئێستا به چاپ نه‌گه‌یشتوه و به هیوام كه بتوانم چاپی بكه‌م، ئه‌و كتێبه‌ش پرِیه‌تی له نكته‌و به سه‌رهاتی ئه‌و مه‌لایه كه گه‌لێ شتی خۆش و به‌تامی تیایه و له مه‌وپێشیش نه‌م بیستبوون، كه به‌راستی مرۆ به خه‌نده دێنێت، بۆیه‌كه برِیارم دا هه‌ر وه‌ك له‌مه‌و پێشیش چه‌ند جارێك هه‌ندێ نكته‌م لێره‌دا لێ بڵاو كردۆته‌وه كه ئه‌مه جاری شه‌شه‌مه و به هیوام ئاوا به‌م جۆره جار‌و باره چه‌ند نوكته‌یه‌كتان پێشكه‌ش بكه‌م كه جێگه‌ی خێنده بێت و كه‌مێ به هه‌لس و كه‌وتی ئه‌و زاته ناوداره پێ بكه‌نین و دڵمان شاد بكه‌ین. جا له گه‌ل رِێزم دا بۆ هه‌موو كوردێك و خوێنه‌رێكی هێژا له گه‌ل ئه‌م چه‌ند نكته‌یه‌ی مه‌لای ناودار.
كاره‌كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه ڕۆژێكیان هه‌والیان دا به‌مه‌لا كه ماله‌كه‌ی ئاگری گرتووه، وا باشه كه هه‌رچی زووتره بچێته‌وه‌و هه‌نگاو بۆ كوژانه‌وه‌ی ئاگر باوێتن، به‌ڵام مه‌لا زۆر به خوێن ساردیه‌وه گوتی:من له گه‌ڵ ژنه‌كه‌م كارم دابه‌ش كردووه، هه‌ركارێ كه له ناو ماڵه‌وه بێتن ده‌بێ ژنه‌كه‌م ئه‌نجامی بداتن و هه‌ر كارێكیش كه له ده‌ره‌وه بێتن ئه‌وا ده‌بێت من ئه‌نجامی بده‌م، ئێستا ئێوه وا باشه كه زه‌حمه‌ت بكێشن ئه‌و هه‌واله بۆ ژنه‌كه‌م به‌رن، چونكه ئاگر گرتنی ماڵه‌وه شتێكی ناوه‌وه‌یه ده‌بێ ژنه‌كه‌م كاری پێویست له‌و باره‌وه ئه‌نجام بداتن و ئاگره‌كه بكۆژێنێته‌وه.
مهلاوكهرهكهیڕۆژێكیان مه‌لا دارێكی زۆری له كه‌ره‌كه‌ی بار كردبوو، بۆ خۆشی له سه‌ر باره داره‌كه دا له سه‌ر پێیان ڕاوه‌ستا بوو، كه‌ری بێچاره‌ش له به‌ر گرانی باره‌كه‌و سوار بوونی مه‌لا له سه‌ر باره داره‌كه‌وه زۆر به زه‌حمه‌ت به یێوه ده‌ڕۆیشت، هه‌ندێ كه‌س كه ئه‌وه‌یان بینی كه وا مه‌لا به ڕاوه‌ستاوی سواری باره داره‌كه بووه له مه‌لایان پرسی و گوتیان:ئه‌وه بۆچی تۆ له سه‌ر باره داره‌كه‌ی سه‌ر پشتی كه‌ره‌كه‌ت ڕاه‌ستاوی و ڕوو نانیشی؟ هه‌تا خۆت و كه‌ره‌كه‌شت ئاسوده‌تر ببن مه‌لاش گوتی: من مرۆیه‌كی خاوه‌ن ویژدانم نامه‌وێ ئه‌و هه‌موو قوڕساییه‌ی كه من هه‌مه له گه‌ل ئه‌م باره‌داره بكه‌وێته سه‌ر پشتی كه‌ره‌كه‌مه‌وه غه‌یب گۆییڕۆژێكیان مه‌لا هه‌ندێ زه‌رده‌لووی له دارێك ده‌كاته‌وه‌و له ناو ده‌سمالێكی ده‌كاو به‌ره‌و مال ده‌چێته‌وه، له ڕێگه دا چه‌ند نه‌فه‌رێك ده‌بینیت كه له ده‌ورو به‌ری یه‌ك كۆ بوینه‌وه، خه‌ریكی وت و وێژو قسه كردنن، له گه‌ل یه‌كتر دا. مه‌لاش بۆ لای ئه‌وان چووه پێشه‌وه‌و گوتی: هه‌ركێ بتوانێت كه بزانێتن و بلێت له ناو ئه‌م ده‌سماله‌ی من دا چی هه‌یه؟ ئه‌وا ئه‌و زه‌رده‌لوانه‌ی كه له دارم كردۆته‌وه ده‌یده‌مێ، یه‌كێ له مرۆیه‌كان له ناو ئه‌و كۆىه دا بیری كرده‌وه و گوتی:كاكه گیان ئێمه خه‌لكێكی ساده‌ین، هیچ كار‌و بارێكمان له گه‌ل غه‌یبگۆیی دا نیه، تا بتوانین به تۆ بلێن كه چیت له ناو ئه‌و ده‌سماله داهه‌یه‌و ئه‌وسا جایزه‌ی زه‌رده‌لوت لێ وه‌ربگرین. مه‌لاو پیاوی بار به‌رمه‌لا هه‌ندێ كه‌ل و په‌لی كڕی و هه‌مووی خسته ناو كیسه‌كه‌یه‌وه، بار هه‌لگرێكی بانگ كرد‌و پێی گوت كه ئه‌و كیسه باره‌ی بۆ هه‌لگبرێ و بیباته‌وه ماله‌وه‌ی، كابرای حه‌مالیش باره‌كه‌ی بۆ هه‌لگرت و كه‌وته ڕێگه‌وه، مه‌لاش بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕێگه به‌و نیشان بداتن له پێشه‌وه‌ی حه‌ماله‌كه رۆیشت و حه‌ماله‌كه‌ش له دواوه‌بوو، مه‌لا كه گه‌یشته نه‌زیك ماله‌كه‌ی خۆی ئاوڕێكی دایه‌وه بینی كه كابرای حه‌مال له دواوه‌ی نه‌ماوه، حه‌ماله‌كه خۆی دزیه‌وه‌و كه‌ل وپه‌لی مه‌لای بردوه‌و ڕۆیشته‌وه ماله‌كه‌ی خۆی، مه‌لاش هه‌تا چه‌ند ڕۆژێك له دوو كابرای گه‌ڕاو به‌لام نه‌یتوانی كه بیدۆزێته‌وه، له‌دوای ئه‌وه دا كه ده‌ڕۆژی به سه‌رئه‌و ڕووداوه چوو، مه‌ل له گه‌ل هه‌ڤالێكی به كۆچه‌یه‌ك دا تێ ده‌په‌ڕین له‌و كوچه‌دا كابرای حه‌مالی دۆزیه‌وه، كه بارێكی له پشتا بوو، مه‌لا ى=ڕووی له هه‌ڤاله‌كه‌ی كرد و گوتی:بڕوانه ئه‌وه هه‌مان حه‌ماله كه‌ده‌ڕۆژه من له دوای ده‌گه‌ڕێم، ئه‌و حه‌ماله كیسه‌یه‌كی پڕی له كه‌ل و په‌لی من بردووه، مه‌لا له كاتێك دا كه ڕووی له لایه‌كی تری حه‌ماله‌كه‌وه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه حه‌ماله‌كه ئه‌و نه‌بینێت له كه‌ناری ئه‌وا ڕه‌ت بوو، هه‌ۆڤاله‌كه‌ی مه‌لا گوتی:باشه بۆچ قسه‌ت له گه‌ل كابرا نه‌كردو ماله‌كه‌ی خۆت لێ نه‌ستانده‌وه ؟مه‌لا گوتی:مه‌گه‌ر شێت بووی ده‌ته‌وێ كه بانگی حه‌ماله‌كه بكه‌م و پاره‌ی ده‌ڕۆژ حه‌مالی به كابرا بده‌م ؟.
|