دیسان دوژمنانی
كوردستان خه‌ریكن كه گه‌لی كورد به خاك و خوون بكێشنه‌وه، ده‌نگه
چه‌په‌ڵه‌كانی دوێنی كه كوردستانیان به ناوی دینه‌وه ئه‌نفال ده‌كردو
به‌سه‌دان هه‌زار گوندی كورده‌واریان به خاك یه‌كسان كرد‌و له خانه‌قینه‌وه
هه‌تا سنجار خه‌لكی كوردیان ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره كرد و به‌سه‌دان هه‌زار
كوردیان زینده‌به‌چاڵ كرد‌و شاری كه‌ركوكی دڵی كوردستانیان ته‌عریب كرد‌و و
هه‌رچی كه له ده‌ستیان هات و بۆیان لوا ئه‌وا دژ به گه‌لی كوردیان ئه‌نجام
دا‌و هه‌شت هه‌زار بارزانیان زینده‌به‌چال و له ناو كارخانه‌كانی دروست
كردنی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژیان بۆ تاقی كردنه‌وه‌ی چه‌كه مرۆ كوژیه‌كانیان به‌كار
هێنا و له ناویان بردن و هاتن بڕیاری جینۆ سایدی كوردیان دا‌و
دڕندانه‌په‌لاماری شاری هه‌له‌بجه‌یان دا‌و به گازی خه‌رده‌ل و سیانید و
سارینیان نامرۆڤانه دژ به هه‌موو یاسایه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی جیهانیان ئه‌م
شاره‌كورده‌یان ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی كه شارێكی كوردیه هێناو به چه‌ند
بۆمبایه‌كی كیمیایییان شاری هه‌له‌بجه‌یان شه‌هید كرد و له ماوه‌ی چه‌ند
خوله‌كێك دا پێنج هه‌زار مرۆی بێ تاوانیان له ژن و منداڵ و پیر و لاوانی
كوردیان شه‌هید كرد و دڕنده‌یی و مرۆ كوژی خۆیان به ته‌وای جیهانیان
ڕاگه‌یاند، دیشمان كه ئه‌و مرۆ كوژانه ئاكامه‌كانیان به‌چی گه‌یشت و چۆن له
به‌ر چاوی هه‌موو جیهانیان ڕیسوا و سوك و چرووك بوون و سه‌دامی دكتاتۆر و مرۆ
كوژه‌كه‌ی به‌غدا به چی گه‌یشت و ئه‌مڕۆ وا چاوه‌ڕوانی دادگایی كردن و
كه‌وتنه به‌ر یاسای دادپه‌روه‌ری و لێ پرسینه‌وه له‌و هه‌موو جنایه‌تانه‌ی
كه دژ به مرۆڤی كورد و هه‌موو خه‌لكی هه‌ژار و مێ تاونی عێراقیش ئه‌نجامی
داوه ده‌كات.
به‌ڵێ چاره‌نوسی
هه‌موو دكتاتۆرو دوژمنانی گه‌لانی جیهان هه‌ر ئه‌وایه و ڕۆژی هه‌ر دێت كه
بكه‌ونه‌به‌ر چه‌قۆی دادپه‌روه‌ریه‌وه و ره‌زێل و سوك و چروك ببن و ناویان
بكه‌وێته زبلدانی مێژووه‌وه، جا هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه به‌نیازی ده‌روون
گلاویانه‌وه كه ده‌یانه‌وێ گالته به چاره‌نوسی گه‌لانی به‌شخوراوی وه‌ك
گه‌لی كورد بكه‌ن و له رێبازی ئه‌و دكتاتۆر و مرۆ كوژانه هه‌نگاو داوێن و
یان سیخوری و خیانه‌ت و نۆكه‌ری بێگانه ده‌كه‌ن و دژ به گه‌ل و نیشتمان
هه‌نگاو داوێن و لێیان ده‌گۆرێ و چاره‌نوسیان له چاره‌نوسی سه‌دام قه‌ت
باشتر نابێت و رۆژێكیش هه‌ر دێت كه به‌ر شه‌قی ڕۆژگار بكه‌ون و به هه‌زاران
تف و نه‌فریناین بۆ بچێت و له‌به‌ر چاوی خه‌لك دا ڕیسواو شه‌رمه‌زار ببن.
ده‌بینین و ده‌بیستین
كه له دوای ساڵه‌ها ساڵی داگیر كردن و ته‌عریب كردن و ئاواره‌كردنی ته‌واهی
خه‌لكی كورد و بهه تایبه‌تی كوردی شاری كه‌ركوك و ئه‌و هه‌موو جنایه‌تانه‌ی
كه به‌رامبه‌ر خه‌لكی شاری كه‌ركوك به تایبه‌تی و ته‌واوی خه‌لكی كوردستان
به گشتی ئه‌نجام درا و ویژدانی هه‌موو مرۆڤێكی مرۆڤ دۆستی عێراق و جیهانیان
هه‌ژاند و ویستیان كه سیمای شاری كه‌ركوكی دڵی كوردستان و شاری زێرینی كورد
و بڕبڕه‌ی پشتی كورد به زۆری زۆر داری بگۆرن و هه‌رچی بۆیان لوا دژ به كورد
له‌م شاره كورده ئه‌نجامیان دا‌و به‌لام هه‌ر نه‌یان توانی كه‌به‌و
نیازه‌گلاوه‌یان بگه‌ن و بتوانن كه كه‌ركوكی دڵی كورد له كورد بوونی خۆی
دوور بكه‌نه‌وه هه‌روه‌ك كه بارزانی نه‌مر گوتویه‌تی شاری كه‌ركوك ئه‌گه‌ر
كوردێكیشی تێدا نه‌هێلن ئه‌وا كه‌ركوك هه‌ر و هه‌ر شاری كورده و دڵی
كوردستانه، جا تازه به‌تازه نۆكه‌رانی ده‌وله‌تی تورك راست ده‌بنه‌وه‌و ناوی
كه‌ركوك و هه‌ولێر و شاری موســــــــــلی كورد به (توركمه‌نستان) دادنێن و
ناوێك ده‌بیننه‌وه كه له‌مێژوو دا ناوێكی ئاوا له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌رگیز
نه‌بووه و نه‌بیستراوه، پێم وایه ئه‌و جۆره بۆچونانه‌و دروست كردن و
داتاشینی ئه‌و هه‌سته‌گلاوه بۆ خۆی فیته‌ی شه‌رانگیزی و خیانه‌ت و له
نۆكه‌رایه‌تیش به‌ولاوه هیچ شتێكی تری تێدا نیه‌و ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ش له
هه‌ر شوێن و جێگایه‌ك بن ته‌نیا خزمه‌ت به بێگانه ده‌ره‌كیه‌كان ده‌كه‌ن و
هه‌ڕگیز بۆشیان نالوێت كه ئه‌و نیازه گلاوه‌یان په‌ره پی بده‌ن و له ئاكام
دا ته‌نیا خۆیان زیانیان پێ ده‌گات و به‌هیچ ناگه‌ن و شه‌رمه‌زار ده‌بن.
ئه‌مرۆ گه‌لی كورد كه
هه‌لێكی بۆ هه‌لكه‌وتوه ده‌بینین كه داگیركه‌رانی كوردستان به تایبه‌تی
داگێركه‌ری تورك چۆن كه‌وتۆته په‌له‌قاژه و به‌ملاو ئه‌ولا دا ڕاده‌كه‌ن و
كۆنه یارانی خۆیان كه دژ به كوردن ده‌دۆزنه‌وه‌و دژ به گه‌لی كورد هه‌نگاو
داوێن و په‌یمانه تازه‌كانیان ده‌به‌ستنه‌وه، هه‌موو ئه‌و هه‌نگاو و
بۆچونانه‌ی كه دوژمنانی كورد هه‌ولی بۆ ده‌ده‌ن زه‌نگێكی خه‌ته‌ر ناكه‌و
ده‌بێ له ناو دڵ و ده‌روونی هه‌موو كوردێكی دڵسۆز دا جێگه‌ی خۆی بگرێت و
هه‌موو كوردێ بێنێته‌وه به‌ر چاوی خۆی و باوه‌ڕ بكات و بلێ گه‌ل خۆ ئه‌گه‌ر
له‌م رۆژگاره‌ی ئه‌مرۆ دا هه‌ولی هه‌موو داگیركه‌ران و ته‌واوی
مه‌به‌سته‌كانیان وه‌ك رابوردو دیاره بۆچیه‌و و چۆن دژایه‌تی هه‌موو مافێكی
كورد ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌بزانێت كه ئه‌گه‌ركوردیش یه‌ك نه‌گرێت و ماڵی خۆی به
دڵسۆزی و ڕاستی بۆ كورد‌و كوردستان ڕێك نه‌خات ئه‌وا سه‌د له سه‌د نیازه‌كانی
دوژمنانی كورد وه‌دی دێت و دیسانه‌كه كوردستانی ئازیزمان به خاك و خوون
ده‌كێشنه‌وه‌و ئه‌وسا هه‌موو كوردستانیشمان لهه كتس ده‌روا ت نه‌ك هه‌ر شاری
كه‌ركوكی دڵی كوردستان له ده‌ست ده‌چێت و دۆسته‌كانیشمان پشت له گه‌لی كورد
ده‌كه‌نه‌وه، به‌لام یه‌گرتن و گیانبازی بۆ یه‌ك ئامانج و رێكخستنی ماڵی
كورد بۆ كوردستان هه‌ول و خه‌باتی راسته‌قینه‌ی دوور له هه‌ستی ته‌سكی
حزبایه‌تی و قوربانی دانی هه‌ر بۆچوونێكی ته‌سكی حزبیمان له رێگه‌ی
كوردستان دا ده‌توانێت كه به‌سه‌ر هه‌موو و توانا‌و هه‌ست و هه‌ولێكی
داگیركه‌ران زال بێت و هێچ هێزێ نكاری به‌سه‌ر هێزی یه‌ك گرتن دا سه‌ربكه‌ێت،
جا با به‌ره‌و یه‌كبوونی هه‌میشه‌یی بڕۆین و به یه‌كه‌وه نیازه‌كانی هه‌موو
دوژمن به كورد و كوردستان له‌ناوبه‌رین و جه‌رگی داگێركه‌ران و هه‌موو
نه‌یارانی كه ئه‌مرۆ وا دیسان ده‌ستیان به زمان درێژی و هه‌ولی له ناو بردنی
گه‌لی كورد كردۆته‌وه‌و ببڕین و به یه‌كگرتنی راسته‌قینه‌ی كورد‌و كوردستان و
هه‌ولی نه‌یارانی بۆر و ڕه‌ش و سوری دژ به كورد له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه پووچ
بكه‌ینه‌وه‌و زانایانه‌و ژیرانه‌و دڵسۆزانه به‌گیانی یه‌كبوون كار بكه‌ین
و به‌ره‌و ئامانجه پیرۆزه‌كانمان بڕۆین و نه‌یه‌لین ئه‌م هه‌ڵه پیرۆزه‌و و
شاره زێرینه‌كه‌مان كه‌ركوكی دڵی كوردستان له ده‌ست كورد ده‌ر بچێت و ئه‌و
زه‌نگه خه‌ته‌رناكانه‌ی وا نه‌یارانی كورد لێی ده‌ده‌ن به كه‌می
هه‌لنه‌گرین و دوژمنانی خۆمان به هێز نه‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر په‌ند له را بوردوو
وه‌رنه‌گرین یه‌وا دیسان كاره‌ساته‌كان دێنه‌وه گژمان، وه‌ك شاعیری
نه‌مرده‌شتی له شیعرێكی دا له باسی رۆژگارانی شێخ مه‌حمودی نه‌مر دا ده‌لێت
:
مه‌ركه‌زی خاكی
ســـــلێمانی خـیانه‌ت تێكی دا
خۆ به‌خۆهه‌رچی كه هات
و قووه‌ت و قه‌ولێكی دا
تاجی ئیستقلال بێ
سـه‌رچوو چه نه‌فعێكی نه‌دا
چه‌ققه لـوله‌و
بابـه‌ڕۆ پشــتم شكا رۆژی نه‌ده‌م
12. 1. 2004
|