25-02-2008 18:30

 

 هه‌توانی‌ خه‌م ....  ئه‌حمه‌د ده‌شتی

 

 ســـــاقی‌ هه‌توانی‌ زام و بریـنان

 خه‌م ڕه‌‌وێنه‌وه‌ی‌ ژ‌ین په‌رێشـانان

 وه‌ره‌بابه‌زم و ره‌‌نگی‌ پیــاله‌ت بێ

 باهه‌ستی‌ پاكی شادی‌ نه‌شئه‌تبێ

 وا دڵی‌ زامم له‌ خــه‌م خنــــكاوه‌

 له‌م دوور وه‌لاته‌ ژ‌یــــانم نه‌ماوه‌

 هاتنت بــــۆمن په‌یامی‌ ژ‌یــــنه‌

 ســـه‌رخۆشی‌ دڵی‌ پڕ له‌ بریــنه‌

 ده‌نگی‌ یـــارانم وا لێ بـــــراوه‌

 ته‌نیام و ته‌نیام، ته‌نیا تـــۆم ماوه‌

 ده‌هه‌ســــته‌ تۆخوا پیاڵه‌م بۆبێنه‌

 له‌م ژ‌ینه‌ شــینه‌ دڵم مه‌شــكێنه‌

 من وتۆئه‌گه‌رهـاوده‌می‌ یه‌‌ك بین

 گیروده‌ی‌ ده‌ســـتی‌ په‌ژ‌اره‌ نابین

 ســـاوه‌ره‌ توخوا له‌ كۆڕ‌ی‌ یـاران

 باوێكڕا نۆشكه‌ین شه‌رابیجاران

 تۆ پڕ‌ كه‌ بۆ من ئــــاوی‌ حه‌یاتم

 وه‌سلی شه‌رابه‌ ڕ‌ێگه‌ی‌ نه‌جــاتم

 من كه‌ خه‌مبارم، هـاوده‌می‌ تۆمه‌

 له‌تاو یـــــارانم مه‌رگ به‌ خۆمه‌

 هیچ ڕ‌ۆژ‌ێ نیه‌‌ خـــه‌مێكم بـۆ نێ

 ساقی‌ ده‌وه‌ره‌ با گیــــانم ده‌رنێ

 هـــه‌تا هاورازی‌ چاوی‌ گریان بم

 قه‌ت له‌بیرناكه‌م ساقی‌ مێوان بم

 ده‌هه‌ســــــته‌ تێكه‌ باده‌م بۆبێنه‌

 به‌م ژ‌ان و خه‌مه‌م دلم مه‌شـكێنه‌

 واخه‌م دای‌ گرتووم ساڕزگارم كه‌

 له‌م دووروه‌لاته‌ پـه‌ژاره‌م كه‌مكه‌

 تۆ نه‌شـــئه‌ی‌ دڵی‌ بێ نه‌وایــانی‌

 هه‌تــــوانی‌ ژ‌انی‌ زۆر بریـــنانی‌

 ده‌وه‌ره‌ گیانه‌ با هــــاو ده‌مت بم

 له دووری یاران ‌با بێ خـه‌مت بم

 وا له‌ بێكه‌سی‌ وده‌ربه‌ده‌ری خـۆم

 گه‌لێ بێزارم هــــاوارم به خـۆم

 ئۆخه‌ی‌دڵ‌نایێ‌ هه‌رچه‌ندی‌ ده‌كه‌م

 هه‌میشه‌‌یادی‌ مه‌رگی‌ ژ‌ین ده‌كه‌م

 شه‌رتبێبه‌ده‌ستوپیاڵه‌ی‌ڕه‌‌نگین

 من بتاسێنم گه‌ردوونی‌ خـه‌مگین

 من لێــــره‌ ته‌نـیا به‌ تۆ دڵشـادم

 ساقی‌ كهتۆ د‌ێی من خه‌م بهبادم

 گه‌رتۆ شك نه‌به‌مله‌م دووروه‌لاته‌

 جه‌رگم له‌ت له‌ته‌و مه‌رگم خه‌لاته‌

 وا له‌ بێكه‌سی‌ و نامـــــۆیی‌ ژ‌یان

 ژین له‌گولخه‌نم به‌چاوی‌ گــریان

 كه‌ تۆ لێم دووری‌ ساقی‌ ئاره‌زووم

 خه‌مدام ده‌گرێتن‌دڵ‌پـڕله‌ته‌زووم

 ده‌وه‌ره‌ توخـوا هاوده‌می‌ یه‌‌ك بین

 له‌ كۆڕ‌ی‌ پاكی‌ فری‌شـته‌كان بین

 هــه‌رچی‌ ئاوازی‌ خـــه‌م و گرینه‌

 با وه‌لای‌ بـده‌ین له‌م ژ‌ینه‌ برینــه‌