زۆر له‌مێژه ئێمه‌ی كورد له ژیانی سه‌ربه‌ستی و
كامه‌رانی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا بێ به‌ش كراوین و له‌ناو ماڵ و زێدی
باوك و باپیرانی خۆمان دا ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر و دوو‌ر له هه‌موو مافێكی
ژیانی سروشتی هه‌ر مرۆڤێك كراوین و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامان و
بوونه‌وه‌رێكمان لێ زه‌وت كراوه‌و هه‌تا ئه‌مڕۆكه‌ش هه‌ر ده‌مان
چه‌وسێننه‌وه و لێمان ناگه‌ڕێن كه ئێمه‌ی كوردیش وه‌كو هه‌موو مرۆڤێك و
گه‌لانی جهان له‌ماله‌كه‌ی خۆمان دا به ئازادی و دوو‌ر له چه‌وساندنه‌وه
بژین و هه‌واری خۆمان ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه‌و به ئارامی و ئاسوده‌یی له
سه‌ر خاكی خۆمان دا ژیانێكی پڕ له شادی و به‌خته‌وه‌رانه و به ڕه‌هایی
به‌رینه سه‌ر، رۆژێ نیه كه به هه‌زاران خه‌م و ئازار‌و كوێره‌وه‌ریمان بۆ
نه‌سازن و پیڵان له دوای پیلان دژ به كورد دانه‌رێژن و هه‌ولی له ناو
بردنمان بۆ نه‌درێت، له هه‌ر چوار لاوه گورگه برسی و هار و دڕنده‌كان
په‌لامارمان ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ كه‌ئه‌مرۆش وه‌كو ڕابوردووی پڕ له
ئازاره‌كانمان دا ئه‌م هه‌له‌ی كه كه‌می تامی ئازادیمان تیادا چێستوه له
ناوی به‌رن و دیسان به كه‌لبه تیژه‌كانیان پارچه پارچه ترمان بكه‌ن و له
سه‌ر جه‌سته‌ی له‌ت له‌ت كراومان دا باز بازێنێ بكه‌ن و هه‌رچی خوێنی ڕه‌گ و
شاده‌مارمانه بۆ هه‌تا هه‌تایه بیمژن و به‌خوێنی گه‌لی كورد زاخاوی مێشكیان
بده‌نه‌وه و هه‌روه‌كو له دێرۆكی وه‌لاته له‌ت كراوه‌كه‌مان دا ئه‌م گه‌له
كورده چه‌وساوه‌یان ئاوا په‌رێشان و ئه‌سیر و خاپاندووه‌و ئه‌مڕۆش وازمان لێ
نا‌هێنن و ده‌یانه‌وێ كه دێرۆكی نه‌هامه‌تیه‌كان و كوێره‌وه‌ری و
ئازاره‌كانمان بۆ بژیێننه‌وه‌و لێ ناگه‌ڕێن كه ده‌مێ به ئاسوده‌یی و
ئارامی له ناو لانه‌ی خۆمان دا له كوردستانی ڕه‌نگینمان دا ئازادانه بژین.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له رابوردوومان بده‌ینه‌وه و بیر له به‌سه‌ر هاته تاڵ و
ڕوداوه ناخۆشه‌كان و كاره‌ساته‌كانمان به وردی بكه‌ینه‌وه و به چاكی و
دڵسۆزانه ته‌نیا بۆ كوردستان بڕوانین ئه‌وسا ده‌زانین كه له به‌ر چی
كوردیش وه‌ك گه‌لانی ده‌ورو به‌ری خۆی نه‌یتوانیوه كه بۆ خۆی وه‌لاتێكی
كورده‌واری و قه‌واره‌یه‌كی میللی خۆی هه‌ر له رۆژگارانی زوو دا وه‌دی بێنێت
و كوردیش ببێ به خاوه‌نی په‌رچه‌می كوردستانی خۆی و ئاڵا ڕه‌نگینه‌كه‌ی
كوردستانی له سه‌ر ترۆپكان و له‌ته‌ك ئالای ته‌وای گه‌لانی جیهان دا بۆ
هه‌میشه بشه‌كێنێته‌وه و بۆچی كوردیش نه‌یتوانی كه نیشتمانی خۆی به‌ره‌و
پێشه‌وه ببا‌و له‌ڕێزی ته‌وای گه‌لانی پێشكه‌وتو و سه‌ربه‌خۆ و ئازاد دا
ئه‌سپی هو‌نه‌رو زانستی خۆی تاو بدا‌و وه‌ڵاتێكی كوردی به‌رزو بڵند‌ی نه هێنا
كایه‌وه كه ئه‌مڕۆش به شانازیه‌وه گه‌لی كورد له سایه‌ی دا
بحه‌سابایه‌وه‌و. به‌لم داخی گرانم وه‌ك مامۆستای نه‌مرو هه‌رده‌م له یامان
هه‌ژاری موكریانی و فه‌یله‌سوفی كورد ده‌لێت: تریاكیان دامێ لێ خه‌وتم،
خستمیانه قه‌فه‌سه‌وه، دیل بووم به ده‌ست ناكه‌سه‌وه، په‌رده‌ی ڕه‌شیان
به سه‌ر دادام، كه‌س نه‌یزانی مردم یان مام. یاخود له شوێنێكی تری ئه‌م
شعره‌ی به سه‌ر هاته‌كه‌م دا ده‌ڵێت: چووم له مزگه‌وتان بخوێنم، به‌ڕه‌ی
خۆم له ئاو ده‌رێنم، پێیان گوتم قه‌زاو قه‌ده‌ر، نوسی له نه‌گبه‌ت نه‌چیه
ده‌ر، بۆت نوسرا دیل و له ژێر بی، ده‌بێ شوكرانه بژێر بی. له هه‌مان شعردا
له شوێنێكی تردا ده‌ڵێت:چومه مه‌كته‌ب خێری گیانم، به‌لكو ده‌س كه‌وێ
ده‌رمانم، له‌وێش مامۆستا دوژمن بوو، چاوی له خواردنی من بوو، ده‌رسه‌كه‌م
بۆ خۆی داینابوو، چی بۆم خه‌راپه تێی دابوو، فێربووم كه‌س دۆستی كه‌س نیه،
تا خۆ په‌رست بی به‌س نیه. به‌لی هۆكاره‌كان زۆرن و خودی كوردیش له‌و
هۆكارانه به‌ری نین كه هه‌تا ئه‌مڕۆكه‌ش هه‌ر وا ماوین و هێشتان دوژمنان
وازیان لێ نه‌هێناوین و هه‌تا ئه‌مڕۆش نه‌یارانی كورد داوی مه‌رگ و نه‌مان بۆ
كورد‌و كوردستان داده‌نێنه‌وه و توانیویانه كه به سه‌رمان دا زال بن و
هه‌نگاوه‌كانیان دژ به‌كورد بوێن. گه‌لۆ هۆكاره‌كان چین كه دوژمنان
توانیویانه كێارگه‌ریههتی خۆیان دژ به كورد ئه‌نجام بده‌ن بۆچی داگیركه‌ران
وامان به سه‌ر دێنن و هیچ شتێكمان پێ ڕه‌وا نابینن و كورد نه‌بووه به
خاوه‌ن قه‌وار‌یه‌كی میللی خۆی ؟ داخی گرانم كه گه‌لێ له‌ئێمه‌ی كورد هه‌تا
ئه‌مرۆكه‌ش به‌رامبه‌ر دوژمنانی كورد‌و كوردستان زۆر به ساده‌یی و
ساویلكه‌یی به‌ره‌و ڕووداوه‌كان ده‌بینه‌وه و هۆكاره تاله‌كانی مێژوومان
زیندوو ده‌كه‌ینه‌وه و دوژمنانی خۆمان به دۆســت و برا داده‌نێین و
زۆربه‌ی هه‌وله‌كانمان له‌كاتی هه‌ڵكه‌وتنی هه‌ڵه له‌باره‌كانمان دا به
فیڕۆ ده‌ده‌ین و كاره‌ساته‌كان زوو له‌یاد ده‌كه‌ین و خۆمان به كه‌متر له
نه‌یارانی كورد كوژ دا ده‌نێین و له ڕێی به هێز كردنه‌وه‌ی دوژمنانی
دڕنده‌دا زۆر ساكارانه و نه‌زانانه هه‌نگاو داوێین و خۆمان له بیر
ده‌كه‌ێن و بۆ زیندو كردنه‌وه‌ێ دوژمنان قۆڵمان لێ هه‌لده‌كه‌ین و گه‌لێ
هه‌ڵی له‌باركه بۆمان هه‌لده‌كه‌وێت له‌كاتی خۆی دا له به‌ر خاتری خاتران
له ده‌ست ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر به باشی له ڕووداوه‌كان ورد ببینه‌وه
هۆكاره‌كانی گه‌لێ له به‌سه‌ر هاته‌كانی تاڵ و تفتی رابوردوو و ئه‌مرۆشمان
ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خودی خۆمان كه له هه‌ستی گه‌لێ كه‌سان و
به‌رپرسیارانمان دا نه‌زانی و دژ به یه‌كتری و بیری ته‌سك و تروسك له‌ناو
هه‌ست و ئێسقانیان دا وا جێگه‌ی خۆی كردۆته‌وه كه ئه‌مرۆش وا ده‌زانن كه
ئه‌وان ڕاست ده‌كه‌ن و ده‌بینین چۆن نه‌یارانی كورد به هێزتر ده‌كه‌نه‌وه و
خۆمان له یاد ده‌چێته‌وه و هه‌وڵی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ماڵی دوژمنان له پیش
ماله‌كه‌ی خۆمان ده‌ده‌ن و له شوێن و كاتی خۆی دا كه‌لك وه‌ر ناگرن، ده‌بینین
ئه‌وانه‌ی كه رۆژێ له رۆژان به درێژایی مێژوو هه‌رگیز برامان نه‌بووینه‌و
هه‌ر چاڵیان بۆ هه‌لكه‌ندووین و قه‌تیش نابن به‌برامان و وا ئه‌مڕۆس هه‌ر
دوژمنی كوردن و كه‌چی به برا گه‌وره‌یان داده‌نێن و چاویان له‌ده‌ستی
ئه‌وانه، كورد هه‌میشه به تایـبه‌تی به‌رپرسیارانمان قه‌ت په‌ندیان وه‌ر
نه گرت و به تۆبزی واز له‌و دوژمنانه نا‌هێنن و هه‌ر به گه‌وره‌و سادات و
له خۆمان له پێشتریان داده‌نێن و به زۆری ده‌یان كه‌ین به‌براو هاوبه‌ش
له هه‌موو سه‌روه‌ت و سامان و بوونه‌وه‌رێكی كورد‌و كوردستانی خۆمان ده‌كه‌ن
به قوربانی ئه‌وان و هه‌ركه ئه‌وانیش بۆیان لوا ئه‌وا ماڵی كورد وێران
ده‌كه‌ن و هه‌رچی كه‌خه‌راپه‌یه به سه‌رمان دا دێنن، شتێكی دیرۆكی و
دیاره كه ئێمه‌ی كورد هه‌میشه به تایبه‌ت له كاتێك دا كه ئه‌و
نه‌یارانه‌مان كز و مه‌لولن ئه‌وا پشتیان ده‌گرین و زیندویان ده‌كه‌ینه‌وه
و هێزیان پێ ده‌ده‌ینه‌وه و ده‌یان هێنینه‌وه سه‌ر حاڵ و له‌به‌ر مزگه‌وت
ماڵی خۆمان له یاد ده‌جێته‌وه و ئه‌وساكه كه ئه‌وانیش هێزیان هاته‌وه
به‌ر ئه‌وا ئه‌و نه‌یاره دیرۆكیانه دێنه‌وه گژمان و زۆر نامه‌ردانه
خۆڵمان له توره‌گه ده‌كه‌نه‌وه و كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌كانمان به سه‌ر دا
ده‌سه‌پێننه‌وه و هه‌تا بۆیان ده‌كرێت ده‌مان كوژن و خوێنمان ده‌مژن و
خاكمان لێ خاپوور ده‌كه‌ن و ده‌بینین كه ئه‌مڕۆش وا خه‌ریكن كه‌مێ وزه‌یان
بێته‌وه به‌ر و چۆن دروشمه‌كانی دژ به‌كورد به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، ده‌بینین
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه له مه‌جلسی حوكمیشن و ڕابه‌ره‌كانمان له گه‌لیان دا
ڕوو ده‌نیشن و له‌م رۆژانه‌دا چۆن به گژ كورد دا هاتن و بۆ
پارچه‌پارچه‌كردنی كوردستانی باشور و سڕینه‌وه‌ی ناوی كوردستانی باشوریش
هاتن ناوی فیدڕالی پارێزگاكانیان هێنا كایه‌وه‌و دژ به ڕای گه‌لی كورد و
په‌رله‌مانی كوردستان هه‌نگاویان هاویشت و له بیریان چوو كه كورد خۆی
خاوه‌ن بڕیاردانی چاره‌نوسی خۆیه‌تی نه‌ك خه‌لكانی تر. ئه‌مڕۆكه‌ش كه‌گه‌لی
كورد هه‌لێكی بۆ ڕه‌خساوه كه له‌میژووی كوردستان دا ڕووی نه‌داوه وا دیسان
ژانه‌كان ژیانه‌وه‌و به دوای بێگانه‌كانه‌وه كه‌وتینه‌وه و دیسان وزه‌مان
به دوژمن دایه‌وه‌و ئه‌وانیش هه‌ر وه‌ك پیشه‌یان لێمان هه‌لگه‌رانه‌وه‌و
ته‌نانه‌ت دان به داواكانی ئه‌مڕۆی كورد نا‌هێنن و وا هه‌ولی داگیر
كردنه‌وه‌ی ماڵی كورد ده‌ده‌ن و شوێنه‌كانی ساڵه‌های ساڵ ته‌عریب كرا‌و به
ده‌ستی دڕنه‌كان به تایبه‌تی شاره‌كه‌ی دڵی كوردستان كه‌ركوكی رووگه‌ی
هه‌موو كوردێكی دڵسۆز به كوردستان دا نانێن و چاوی ته‌ماعیان تێ بڕیوه‌و زۆر
ناڕه‌وایانه و به ڕاشكاوی له گه‌ل توركه فاشسته‌كانی دژ به كورد هاوكاری
ده‌كه‌ن و شاری موسل و هه‌ولێر و كه‌ركوك بێ شه‌رمانه ده‌كه‌ن به
توركمه‌نستانێ كه له مێژووی جیهاندا ناوێكی ئاوا له‌و ناوه دا قه‌ت
نه‌بووه‌و كه‌چی ئه‌مرۆكه توركمه‌نه نۆكه‌ره‌كانی داگیركه‌ری تورك وا باسی
توركمه‌نستان دا ده‌تاشن و ده‌ری ده‌بڕن و ئه‌مه‌ش چونكه دژ به كورد و
كوردستانه له هه‌موو جیهانی عاره‌بانیش دا كه‌سێ دژ به‌و ڕایه و بۆچونه
بۆ‌گه‌نه نققه‌یان لێوه نه‌هات و كه‌سێ دژ به‌و بۆچوونه نه‌وه‌ستا، جگه
له كورد، ئه‌وانه‌ی كه‌ئێمه پێیان ده‌ڵێین برا دژ به‌كورد سه‌ر بۆ ئه‌و
توركمه‌نانه داده‌نه‌وێنن و فیززه‌ز‌یان لێوه نایه‌ت و دژ به كورد‌و كودستان
ده‌ستیان له گه‌ڵیان دا تێكه‌ل ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش ده‌هۆلی برا برایییان بۆ
لێ ده‌ده‌ین و له به‌ر چوونه شاری به‌غداو ده‌ست له‌مڵ كردن و ماچ كردنی
دوژمنان و شاری برایه‌تی و ناوی برا برایی كه هه‌ر له لایه‌ن كورده‌وه
ناوی برایه‌تی ده‌هێندرێت و كه‌س كوردی به‌برای خۆی دا نه‌ناوه هه‌ر كورده
كه بێگانه‌كان وه‌پیش خۆی ده‌خات و ماله‌كه‌ی خۆی له‌به‌ر ماڵی بێگانه له
یاد ده‌كات، تا ئه‌مڕۆش نه‌مان توانیوه كه ماڵی كورد رێك بخه‌ین و هه‌ر
خه‌ریكین ماڵی دوژمنان به هێز و دروست ده‌كه‌ینه‌وه‌و زگمان پێیان ده‌سوتی و
ئه‌سرینمان بۆ بێ هێز بوونیان هه‌ڵ ده‌ڕێژین و ده‌مانه‌وێ به هێزیان
بكه‌ینه‌وه هه‌تا سبه‌ینێ بێنه‌وه گژمان و كاره‌ساته‌كانی ئه‌نفال و كیمیا
باران و به هه‌زاران هه‌زارانی ترمان زینده به چاڵ بكه‌نه‌وه، بۆیه‌كه
به داخێكی زۆر گرانه‌وه من ده‌لێم هه‌تا ئه‌و بایه‌به‌و جۆره له‌و
كونه‌وه بێت و به تایبه‌تی بیر كردنه‌وه‌ی گه‌لێ له‌به‌ر پرسیارانمان ئاوا
بێت و عیراق چیاتی وه‌پێش كوردستانی ئازیز بدرێ و به یه‌ك نه‌گرتنی
ڕاسته‌قینه‌ی كورد له پیناوی كوردستان دا دوژمنانمان به هێز بكه‌ین و به‌م
جۆره‌ش هه‌ستی ته‌سكی حزبایه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان بزاندرێت و
حزبه‌كان به گه‌وره‌تر له كورستان دابندرێت یه‌وا به‌داخه‌وه ده‌بێ بڵێم
كه به‌م شێوه‌یه حاڵمان هه‌ر ئاوا ده‌بێت و هه‌میشه گێروده‌ی ده‌ستی
داگیركه‌ران و نه‌یارانی كه به برایانی خۆمانیان ده‌زانین ده‌بین و كورد‌و
كوردستانیش به‌و شێوه‌یه هه‌رگیز رزگاری نابێت. 16. 1. 2004 |