دا‌و
سه‌فه‌رم بۆ شاری هه‌ولێر ... ئه‌حمه‌دی مه‌لا
بیست و شه‌شی مانگی
گه‌ڵاوێژ، بۆ ئێواره‌كه‌ی گه‌یشتمه پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان. هاوین به
بێ به‌زه‌یی وه‌ك ئاژه‌ڵێكی ئه‌فسانه‌یی به‌ڵام خاوه‌ن حه‌وت رۆح، له
فه‌زا و عه‌ردی شار، خۆی ی‌خ كردووه. شار ناناسرێته‌وه، به راست و چه‌پ،
به بێ شیكل په‌لوپۆ ده‌هاوێژێ و ده‌یه‌وێ هه‌راش بێت، به‌ڵام به
وزه‌یه‌كی ئهناریشستانهی بێ وێنه كه ته‌نها شیاوی پایته‌خته‌كانی
دونیای سێیه‌من. ئه‌م بێ شیكلییه خاوه‌ن بنه‌ما و زیهنییه‌تی خۆیه‌تی و
ده‌كرێ لێره‌وه‌ش نه‌ك ته‌نها عه‌قڵییه‌ت و ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت خۆمانی
پێ شیته‌ڵ كه‌ین، به‌ڵكو ژێرخانی دونیای نا-هۆشیاریشمانی پێ بخوێنینه‌وه.
ئه‌و قه‌ڵایه‌ی كه
ده‌یه‌ها شیعر و گۆرانی به‌سه‌ر وتراوه، له توێكڵێك زیاتر هیچی دیكه نیی.
كاتێك سه‌رده‌كه‌وین په‌یكه‌رێكی دزێو هی یه‌كێكه كه كه‌مترین خه‌ڵكی
شاره‌كه ده‌یناسن؛ ملی شۆڕكردۆته‌وه سه‌ر كتێبێك كه له به‌رگه‌كه‌ی
(اربل) نووسراوه، ده‌كرێ مه‌زه‌نه‌ی ئه‌وه بكه‌ین كه كتێبێكه له‌مه‌ڕ
مێژووی شاره‌كه‌یه. به‌ڵام چ كتێبكه؟ وه‌لی، په‌یكه‌ری ناوبراو زۆر
چهمهنتۆیانه، له جیاتی ئه‌وه‌ی له‌و به‌رزاییه‌وه باوه‌ش بۆ شاره‌كه
بكاته‌وه، یا هه‌ر نه‌بێت به سه‌ربه‌رزی ته‌ماشای بكات، نه‌خێر رۆچۆته
نێو كتێبێكی وه‌همییه‌وه و واش دانیشتووه و به ته‌مای هه‌ڵسانه‌وه نییه.
یه‌كسه‌ر بیرم بۆ په‌یكه‌ره‌كه‌ی رۆسۆ چوو كه له سه‌نته‌ری شاری ژنێڤ،
له سه‌ر كورسییه‌ك دانیشتووه و به ده‌ستێك پهڕهمووچێكی پێیه و
پێیه‌كیشی خستۆته سه‌ر چه‌ند كتێبێك. تا بڵێی په‌یكه‌رێكی ئیحا به‌خشه.
په‌ڕه‌مووچ واته داهاتوو، كتێبیش واته رابردوو. رابردوو ده‌خوێنینه‌وه و
ده‌یخه‌ینه ژێر پرسیار و داهاتوو ده‌نووسینه‌وه. به‌ڵام په‌یكه‌ره‌كه‌ی
ئێمه، تا راده‌یه‌كی زۆر ته‌عبیر له ئێستای چهقبهستتومان ده‌كات.
په‌یكه‌ری ناوبراو خاوه‌ن هیچ هێزێكی بزوێنه‌ر و جوانكاریی نییه، نه سه‌ر
به دونیای رۆنێسانسه كه ده‌بوایه بۆ بارودۆخێكی له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی ئێمه
ئیحای له‌و رێبازه گرینگه وه‌رگرتبایه و وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی
راپهڕیناوی سه‌یری ئاسۆی بكردبایه و بزووتنه‌وه‌ی تیا خه‌لق بكردباینایه،
نه سه‌ر به رێبازه نوێهكانه كه ئێمه به دونیای سه‌رده‌م
ببه‌ستێته‌وه. نه‌خێر تهعبێرێكی راسته‌قینه‌یه به هه‌یكه‌لییه‌تی
سه‌رتاپای شاره‌كه.
ناوه‌وه‌ی قه‌ڵا
گرێكوێره‌ی كهلاوهن و منداڵێ پێخواس و دیواری نیمچه روخاو و
پیرهمێردانی دانیشتووی به‌ر سێبه‌ر ته‌نها هه‌ر ئاماژه بۆ داته‌پینی
خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ن. ئێمه كاتێ به وێدا تێده‌په‌ڕین، به كووچه‌كانی
چاخه‌كانی ناوه‌ندا گوزه‌ر ده‌كه‌ین! به ته‌واوی له ٢٠٠٥ داده‌بڕێن و
ده‌گه‌ڕێنه‌وه كووچه تاریكه‌كانی مێژوویه‌كی بێ مێژوو.
له نوێترین
گه‌ڕه‌كیش كه ده‌بوایه به پێی پلان و ته‌ختیتی شاری هاوچه‌رخ
دابمه‌زرایه، هه‌ر له سه‌ر هه‌مان هه‌یكه‌لییه‌تی شارانی كۆن
دامهزراونهتهوه. ماڵ نییه جۆگه‌یه‌كی له ئاوی ناساز و ناسازگار به
به‌رده‌میا تێنه‌په‌ڕێ كه سه‌رچاوه‌ن بۆ نه‌خۆشیی و دزێون بۆ بینین.
ئه‌مه جگه له گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كان، هه‌ر چه‌شنی گه‌ڕه‌كه زله‌كه‌ی ناو
قه‌ڵایه. هه‌ر كه‌لاوه‌یه و پاڵپشته بۆ كه‌لاوه‌یه‌كی دی. به بێ هیچ
خومخواردنێك، به‌رامبه‌ر به داته‌پینی خۆیان، دۆش داماون.
كاتێ ئاماژه بۆ
ئه‌نارشییه‌ت ده‌كه‌ین كه به واتای فه‌وزا دێت مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كه
له ناو شار له هیچ شوێنێك هێڵی په‌ڕینه‌وه بۆ هاتوچۆكه‌ران دانه‌نراوه،
هه‌ر په‌ڕینه‌وه‌یه‌ك موغامهرهیهكه كه هاووڵاتی ئه‌نجامی ده‌دات،
چونكه به بێگومان نیسبه‌تی ئۆتۆمۆبیله سكرابهكانی ئه‌ورووپا له
دانیشتوانی شار زێترن. هیچ جۆره یاسایه‌كی هاتوچۆی نه بۆ ئۆتۆمۆبیل، نه
بۆ پاسكیل نه بۆ گالێسكه و هاتوچۆكه‌ران به‌رقه‌رار نییه. شۆسته‌كان كه
ده‌بێ ببنه شوێنی گشتیی و ببنه موڵكی گشتیی و له خزمه‌تی تێپه‌ڕینی
هاتوچۆكه‌ران دا بن، به‌ڵام هه‌نده‌ی ئوتۆمۆبیل له سه‌ر شۆسته‌كان دان،
هه‌نده بوار نه‌ره‌خساوه بۆ هاووڵاتیان كه به ئیسراحه‌ت به سه‌ریا
تێپه‌ڕن.
سنووری دوكان و كۆگا
نازانرێت له كوێ كۆتایی دێت، هه‌ر دوكان و نیوه‌ی شتومه‌كانی گواستۆته‌وه
بۆ سه‌ر شۆسته‌كه‌ی و به موڵكی خۆی ده‌زانێ. ئه‌مه له حاڵه‌تێك دا كه
با وای دابنێن كه ئه‌و شتانه له شتی به‌رجه‌سته پێكهاتبێتن، زۆر جار وا
ڕیك ده‌كه‌وێت، كه شتومه‌كی ناوبراو له خۆراك و خوارده‌مه‌نی پێكهاتوون
كه شت نییه له ژێر گه‌رمایی ٤٨ پله زیان به ته‌ندرووستی گشتی
نه‌گه‌یه‌نێت. ئه‌مه بێجكه له سه‌رجه‌می ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ی كه بۆ
خواردنی سه‌رپێی داده‌نرێن كه سه‌رچاوه‌ی راسته‌قینه‌ن بۆ هه‌موو جۆره
نه‌خۆشییه‌ك.
شار پیسه.
قاوه‌خانه‌یه‌ك نییه به پاكوخاوێنی چایه‌كت له به‌رده‌م دانێن،
جێشتخانهیهك نییه به پیسی خواردنت له پێش دانه‌نێن، راسته جام و
شووشه‌كانی شیراتۆن له دووره‌وه بریقه‌ی دێن، به‌ڵام له سه‌دا چه‌ندی
دانیشتوانی شار ده‌توانن سه‌ر له‌و شوێنانه بده‌ن، ئه‌مه مه‌نتیقه له
شارێك دا ته‌نها یه‌ك دوو شوێنی به ناو "راقی" هه‌بێت و ئه‌وه‌ی
دهشمینێتهوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به شارستانییه‌ته‌وه نه‌بێت؟ ئه‌م
گه‌شه‌كردنه تا بڵێی ترسناكه و پلانێكه كه سه‌رتاپای شاره زله‌كانی
جیهانی سێیه‌م دا په‌یڕه‌وی ده‌كرێت و پاشانیش ده‌بنه كۆڵ و بار به سه‌ر
كۆمه‌ڵگادا.
ئێورانی هاوین، به
تایبه‌ت له وڵاتانه‌ی كه پله‌ی گه‌رمایی له سه‌رووی ٤٠ژیان له
ئێوارانه‌وه ده‌ست پێده‌كات. ئه‌مه ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه‌یه له
پایته‌خته‌كه‌م. هه‌ر كه ئێواره داهات، خه‌ڵكی ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵ و هه‌ر
له گه‌ڵ هاتنی شه‌و دا ژیان ده‌كوژێته‌وه. له خۆم ده‌پرسم چ جوداوازییهك
له نێوان سه‌ده‌كانی رابردوو و سه‌ده‌ی بیستویه‌ك دا هه‌یه، وه‌ڵامێكی
كاتیم چنگ كه‌وت ئه‌ویش كاره‌با بوو، كه‌چی ئه‌ویش له پڕێك دا ده‌بڕێت و
هه‌نده‌ی دیكه شار دهپهستێته نێو قورگی تاریكییه‌وه. زۆر كه‌م خه‌نده
له سه‌ر لێوان ده‌بینرێ، زۆر كه‌م خه‌ڵك دڵخۆش دیارن، زۆر كه‌م هه‌ستم كرد
كه ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ئازاده!
له به‌یانییه‌وه تا
ئێوارێ خه‌ڵكی به هه‌ڵپه‌ن. زۆر ده‌گمه‌ن كه‌سم دی، به هێمنی پیاسه بكات
و به رووی ژیانا بخهنێتهوه، زۆر كه‌م كه‌سانم دی ئاوڕ له منداڵ
بده‌نه‌وه. هه‌موو شتێك پێی ده‌چێ عه‌یب بێت. پێكه‌نین و زیاد له پێویست
عه‌یبه، ئازادكردنی جه‌سته له بچووكترین ئاماژه له بۆ ژیان گوناهێكه.
له نزیكه‌وه سه‌یری ژیانم كرد له پایته‌خته‌كه‌م. به‌ڵام له ناخمه‌وه
موچڕكێك هه‌موو له‌شمی هه‌ژاند و ترسام. له‌وه ترسام كه ژیان زۆر به
ئاسته‌م هه‌ستی پێده‌كرێت.
باشه له خۆم
ده‌پرسم، ده‌بێ هۆی ئه‌م پاشاگه‌ردانییه له كوێوه بێت؟ بۆ یه‌كێك،
تاقمێك، حیزبێك، ده‌سته‌یه‌ك بیر له‌وه ناكاته‌وه كه هه‌ڵمه‌تێكی
شارستانانه به‌رێت و شار له ناو قورگی ئه‌م تاریكییه رزگار كات؟ بۆچی
هه‌ر گوێمان له خیتابی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌بێت و پرۆژه‌یه‌كی
راسته‌قینه‌مان له بۆ ژیان پێ نییه. بۆ حیزب هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ئه‌وه‌ی
كه خۆی جوان نیشان بدات و بیر له جوانی شار و گونده‌كانی ناكاته‌وه.
ناچار بیر له ده‌سه‌ڵاتی خۆ-ماڵی ده‌كه‌مه‌وه كه پێی ناچێت به هیچ
ته‌رحێ بیر له‌و ماڵه بكاته‌وه كه خۆی كردۆته خاوه‌نی. خێرا بیرم بۆ
سیاسه‌ت ده‌چێت. ئای كه له زمانی عاره‌بی ئه‌م زاراوه‌یه به بڵحی
ده‌گاته به‌ر گوێمان. سیاسه‌ت هه‌میشه له گه‌ڵ خۆی تهونێكمان پێ
ده‌ناسێنێ كه ته‌نها له موامهره و ده‌سه‌ڵاتخوازی و پاشه‌قول دان هتد
پێكهاتبێ. كه‌چی ئه‌م زاراوه‌یه له پۆلیتیكای یۆنانی كۆن ته‌نها خۆی با
رێكخستنی شاره‌وه خه‌ریك ده‌كرد. رێكخستن و رازاندنه‌وه و ته‌نزیم كردنی
شار. باشه بۆچی سیاسه‌ته‌كه‌ی ئێمه ئه‌وه‌ی بیری لێ نه‌كردبێته‌وه ئه‌م
رێكخستهنهیه كه له سایه‌ی دا ژیانی هاوڵاتی به شێوه‌یه‌كی سووكتر و
ئاسانتر به‌ڕێوه‌چێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به ته‌واوی به قووڵی
هه‌ناسه‌یه‌ك بدات؟
باشه بۆچی حیزب
ده‌توانێ له ماوه‌ی چاوتروكانێك دا له‌شكرێك تهیاردات بۆ شه‌ڕێكی دۆڕاو،
له توانای دا نییه له‌م ماوه‌ی ده پانزه ساڵه ئه‌م ههوڵیرهی كه
هه‌موومان خۆشمان ده‌وێ، نه‌ختێك له كه‌ناری شارستانییه‌ت و
به‌ختیارییه‌كی راسته‌قینه نزیك بكاته‌وه؟
كاتێك بیر له‌م شاره
ده‌كه‌مه‌وه، بیر له هه‌موو شاره‌كانی وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه. به‌ڵام
ده‌ڵێم كه ئه‌مه بێت وه‌زعی پایته‌خت، ده‌بێ شارۆچكه‌كانی وه‌كو كه‌لار و
چه‌مچه‌ماڵ له چ قهراغێكی شارستانییه‌ت دا به‌رامبه‌ر به خۆرنشین، دۆش
دامێنن!
كاتێكیش ئه‌م شاره
ئه‌وها ده‌بینم نازانم چۆن وه‌زیری ته‌ندرووستی و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی
خه‌ویان لێ ده‌كه‌وێ و له هه‌ققه‌ت دا ده‌بێ رۆژی ده جار به‌لایه‌ن كه‌م
ئیستیقاله بده‌ن!!!
|