به‌ڕێز كاك عمر فارس عزیز به‌ڕێوه‌به‌ری كوردستان نێت،، تێبینیه‌ك ... جه‌مال عه‌زیز

 

به‌ڕێز من وه‌ك خوێنه‌رێكی به‌رده‌وامی سایته جوان‌و به‌نرخه‌كه‌تان هه‌روه‌ها هه‌ندێك جاریش به‌پێی توانا‌م نووسین ئه‌نێرم بۆ بڵاوكردنه‌وه له‌سایتی كوردستان نێت، له‌‌تێڕوانین‌و بۆچونمه‌وه هه‌ست ئه‌كه‌م كه‌سایتی كوردستان نێت وه‌ك مینبه‌رێكی ئازاد هاتۆته مه‌یدان ئه‌یه‌وێت ده‌نگ‌و ڕه‌نگی كۆمه‌ڵانی كورد زمان له‌هه‌ركوێیه‌كی دنیا بن به‌بێ سانسۆر بڵاوبكاته‌‌وه، به‌مه‌رجێ نووسه‌ره‌كه‌ی له‌كۆنه‌به‌عسیان‌و جنێووفرۆشان نه‌بێ، تاكو ئێره‌من وه‌ك هه‌ركه‌سێكی كوردستانی هیچ سه‌رنجێكم نیه هه‌روه‌ها له‌وباوه‌‌ڕه‌دام كه‌‌‌‌‌زۆربه‌ی نووسه‌رانی كورد له‌م باره‌یه‌وه سه‌رنجیان نیه ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكیان هه‌بێت له‌ڕێگه‌ی دڵسۆزیانه‌وه‌یه بۆ ماڵپه‌ڕ‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یه‌تی

به‌‌ڕێز من ئه‌‌مه‌وێت شتێك بڵێم كه‌دڵنیام كاك عمر فارس وه‌ك به‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ڕێوه‌به‌ری سایتی كوردستان نێت ده‌ركی پێكردوه گه‌لێك له‌من زیاتر ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه بێت نه‌یئه‌توانی مۆ‌می (7) ساڵه‌ی ته‌مه‌نی به‌رده‌وام بوونی به‌بێ پچڕان داگیرسێنێ.

به‌ڕێز كوردستان نێت له‌هه‌موو مانه‌وه‌یه‌و بۆ هه‌موومانه مه‌به‌ستم هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌یه كه‌ئه‌توانن به‌كوردی بنووسن‌و بخوێننه‌وه له‌م هه‌موومانه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌كه‌باسیان ده‌كه‌ین منداڵانی كوردیش ده‌گرێته‌وه كه‌بنووسن‌و بخوێننه‌وه به‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی (نێر‌و مێ) هه‌میشه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ین كه‌ئه‌بێت باوكان‌ودایكان هانده‌ربن بۆ‌ئه‌وه‌ی كه‌منداڵه‌كانیان به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدان بۆ‌فێربوونی زمانی دایك به‌تایبه‌تی ئه‌و خێزانانه‌ی له‌ ئه‌وروپا ده‌ژین.

به‌‌ڕێز كاك عمر،، هۆیه‌ك له‌وهۆیانه‌ی كه‌منداڵانمان ئه‌توانن له‌ڕێگایه‌وه فێری خوێندن‌و نووسین بن كۆمپیته‌رو ماڵپه‌ڕه كوردیه‌كانه به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه كه‌ماڵپه‌ڕی كوردستان نێت یش یه‌كێكه له‌و هۆكاره ئه‌له‌كترۆنیانه‌ی زۆرینه‌ی خێزانان چاویان تێبڕیوه، هه‌روه‌ها هیوایان به‌ڕابردوو داهاتووی هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ی كه‌سێكه په‌روه‌رده‌ی شاخ‌و ده‌شت‌و گوند‌و باژێڕ‌ه‌كانی كوردستانه ئاو خۆری كانیاوه‌كانی كوردستانه.

كاك عمر من نامه‌وێت زۆر له‌باسه‌كه دوور بكه‌ومه‌وه باسه‌كه‌ی من وه‌ك گه‌لێك له‌خوێنه‌ران‌و نووسه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت یه‌كانگیره به‌وه‌ی كه‌ئه‌بێت بزانین چۆن ئه‌نووسین، كه‌ی ئه‌نووسین، هه‌روه‌ها بۆكێ ئه‌نووسین زۆر به‌ش‌و هه‌ڵقه‌‌مان بینی له‌نووسینه‌ به‌سه‌رهاتیه‌كانی كاك (جزا چنگیانی) به‌ناو‌نیشانی (پرۆژه‌ی حه‌زه ووردیله‌یه‌كان) به‌ڵێ ڕوونه كه‌كاك جزا چۆن ئه‌نووسێ یان بۆچی مه‌به‌ستێك ئه‌نووسێ یاخود چۆن‌و بۆچی ئه‌و وێنه‌‌ڕووته سه‌رتاپاگیره‌ی ئافره‌تان بڵاوده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ نووسینه‌كانیا من ناڵێم باسی جنس، سێكس، باسێكی زانستی نیه یاخود پێوویست به‌باسكردن ناكات به‌ڵام به‌و شێوه‌یه ئه‌چێته‌خانه‌ی ووروژاندنی ‌هه‌ستی سێكسی گه‌نجان به‌تایبه‌تی هه‌رزه‌كارانی ژێر ته‌مه‌نی 18 ساڵی چونكه هیچ به‌شێك له‌ونووسینانه‌ی كاك جزا باسكردن نه‌بووه له‌سوود‌وزیانه‌كانی سێكس یان ڕوون كردنه‌وه‌نه‌بووه له‌سه‌ر په‌یڕه‌وكردنی به‌رنامه‌ سێكسیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی باسكردن بووه له حه‌زه‌وێڵه‌‌‌‌كان یان به‌سه‌ربردنی ژیان له‌نێوان كاركردن‌و سێكس‌كردن كه‌كاك جزا‌ له‌نووسینه‌كانیا واپیشانمان ده‌دات هه‌رڕۆژه‌ یان هه‌ر هه‌فته‌یه‌ی له‌گه‌ڵ كیژێكدا سێكس ده‌كات‌و وێنه‌یان بڵاوده‌كاته‌وه ئه‌مه‌ش بۆخۆی ئه‌و‌ڕاستیه ده‌رئه‌خات كه‌كاك‌جزا خۆشه‌یستی ناكات جگه‌له‌سێكس كڕین.

به‌ڕێزان زانیاری له‌باره‌ی سێكس بۆ‌هه‌موو كه‌سێكه له‌كۆمه‌ڵگادا به‌ڵام ئه‌وزانیاریانه‌ش ته‌مه‌نی دیاری‌كراوی هه‌یه كه‌بتوانێ به‌‌‌‌شێوه‌یه‌كی زانستی وه‌ریبگرێ‌و نه‌بێته‌هۆی به‌هه‌‌ڵه‌وه‌رگرتن یان به‌هه‌ڵه‌كارپێكردن باس كردنی ئافره‌تێك كه‌به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ژیان‌و ده‌رامه‌ت په‌نابباته‌به‌رله‌‌ش فرۆشی جێگه‌ی یارمه‌تی دانه له‌‌ڕووی ده‌روونی‌و هۆشیاركردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین جوانی‌و پاكی كه‌سێك بپارێزین نه‌بێته‌كه‌سێكی قێزه‌ون له‌ناوكۆمه‌ڵدا چونكه‌به‌ڕاستی ئه‌و جۆره‌كه‌سانه‌ی كه‌ئه‌وه‌كاریان بێت چی نێر‌و چی مێ خۆشه‌ویستی كۆمه‌ڵگانین، هه‌رله‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌وئافره‌تانه ئه‌بێت یارمه‌تی بدرێن نه‌ك ئاوی پیاو بڕژێنرته ده‌میانه‌وه یاخود وێنه‌ی ڕووتیان بگیرێ له‌كاتێكدا كه‌بێهۆش كراون به‌هۆی وویسكی‌و ڤۆدگاوه له‌هه‌مان كاتدا به‌ئه‌ده‌ب‌و فه‌لسه‌فه‌ باسی بكرێت‌و بكرێت به‌پرۆژه بۆ ئێستا‌و داهاتووی میلله‌ته‌كه‌مان، ئه‌م جۆره‌نووسینانه نه‌وانه‌یه‌كی زانستیه بۆ منداڵانمان نه‌فێركردنه به‌زانستی له‌ش‌و لاری ئافره‌تان‌و پیاوان به‌ڵكو له‌ڕێگه ده‌ركردنه‌و فێركردنی منداڵانه به‌كاروكرده‌وه‌ی خراپ له‌‌ڕێگه‌ی،، پرۆژه‌ی حه‌زه‌ووردیله‌یه‌كانه‌وه،،

به‌‌ڕێز من كه‌سێكم ماڵپه‌ڕی كوردستان نێت م خستۆته سه‌ر ڕووی،، شارم،، ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك ئه‌نته‌رنێت ئیش پێبكه‌م كوردستان نێت دێته سه‌ر شاشه‌و هه‌موو بابه‌ته‌كانی ئه‌توانم سوودیان لێوه‌ربگرم هه‌روه‌ها منداڵانیشم به‌هه‌مان شێوه‌ی خۆم له‌كوردستان نێت سوود مه‌ند ئه‌بن به‌بێ سانسۆر، به‌ڵام هه‌رڕۆژێك نووسینی كاك،، جزا چنگیانی،، له‌سه‌ر شاشه‌كه ببینم ئه‌بێت سانسۆربه‌كاربهێنم یاخود چاوله‌كۆمپیوته‌ره‌كه‌بم تاكو بزانم منداڵان ئه‌و باسه ئه‌خوێننه‌وه‌یان نا من نامه‌وێ به‌‌شێوه‌یه‌كی بنبڕ بڵێم ئه‌وباسه مه‌خوێنه‌ره‌وه چونكه‌نامه‌وێ گرێ كوێره‌یه‌ك لایان دروست بكه‌م، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ئه‌وه‌باسێكه‌و مێشكی من قوبوڵی ناكات به‌ڵكو من وای بۆ ئه‌چم كه‌ئه‌وه‌باسێكه دوور له‌زانست‌ی سێكسی‌و دوور له‌جوانیه‌كانی ئافره‌ت‌و دوور له‌خووڕه‌ووشتی كورده‌واری، نه‌ك ته‌نها كورد به‌ڵكو له‌ناو هه‌موو میلله‌تێكدا جوانی‌ هه‌یه‌و سێكسی چه‌واشه‌‌ش قێزه‌ون كراوه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌به‌ها جوانه‌كانی مرۆڤایه‌تی كه‌م ده‌كاته‌وه.

هیچ زانستێك نابینم له‌باسی له‌شی ئافره‌ت به‌ڕووتی یان له‌شی پیاو به‌ڕووتی ئه‌گه‌ر به‌هۆی حه‌زێكی وێڵ‌و نه‌دیووبدیی‌وه‌بێت یاخود ڕشتنی ئاوی پیاوێك بۆ نێو ده‌می ئافره‌تێك كامه‌زانسته‌كه‌یه‌تی، ئه‌ی هونه‌ری ئه‌و وێنه‌یه‌ چیه كه‌له‌ئه‌نجامی بێئاگاییه‌وه گیراوه یاخود وه‌ك كۆمپانیایه‌كی بازرگانی سێكسی له‌به‌رامبه‌ر كه‌مێك پاره‌دا ڕه‌زامه‌ندی بۆ وه‌رگیرابێت پاشان له‌ڕووی ماڵپه‌رێك بڵاوبكرێته‌وه كه‌زۆرینه‌ی نووسه‌ران‌‌ی گه‌لی كورد چاوی هیوایان تێبڕیوه‌و خۆیان به‌خوێنه‌ری ده‌زانن به‌ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێیه‌وه،، پرسیارێك ده‌كه‌م له‌كاك جزا چنگیانی هیوادارم زوویر نه‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی كاك جزا به‌ره‌ئی خۆی به‌‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی‌و زانستیش له‌هه‌مان كاتدا ئه‌نووسێ ئایه ‌‌‌‌‌‌‌‌كاك جزا ئاماده‌یه وێنه‌ی خوشكێكی یان دایكی یان كه‌سێك زۆر نزیك به‌خۆی بڵاو بكاته‌وه‌و له‌سه‌ری بنووسێ وه‌ك ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه به‌بۆچوونی كاك جزا ئه‌ده‌ب‌و زانستی سێكس بڵاو ئه‌كاته‌وه هه‌ندێك په‌یڤی جوانیشی له‌شێوه‌ی باسكردنی مه‌مك‌و سنگ‌و سمت‌و ڕانیان باس بكات چونكه كاك جزا باشتر ده‌زانێت كه‌له‌‌ش‌و لار‌و پێكهاته‌ی ئافره‌تان تاكو‌ڕاده‌یه‌ك چوون یه‌كن،،ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ناكات ئایه ئاماده‌یه وێنه‌یه‌كی خۆی به‌ڕووتی بڵاو بكاته‌وه تاكو كه‌س و كارو هه‌ڤاڵانی بیبینن یان،،،،،،،،،، ئایه كاك جزا ئه‌توانێ ناوی ئه‌وقوتابخانه‌و ئه‌و كۆرسانه بنووسێ كه‌له‌بواری سێكسدا بینیوونی‌و سودی لێان وه‌رگرتوه

له‌كۆتایدا هیوادارم كه‌س به‌هه‌ڵه له‌باسه‌كه‌م تێنه‌گات‌و بۆ هیچ مه‌به‌ستێك ئاوه‌ژوو نه‌كرێ،،

جمال عزیز. . . . . . . . . . . . jamalrangin@yahoo. se