تۆ بڵێی برا عه‌ره‌به‌کانمان ره‌شنووسی ده‌ستوری عیراق وه‌ك و قورئانی پیرۆز له‌ کاتی جێبه‌جێکردنی ته‌فسیر نه‌که‌ن. . . . فه‌خره‌دین زیاره‌تی

 

نامه‌وێ سه‌ری خوێنه‌رانی کوردستان نێت زۆر بێشینم، بۆیه‌ ده‌مه‌وێ زۆر به‌کورتی ئه‌م بۆچونه‌ی خۆم ده‌ربڕم، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی که‌ فتوا ده‌رده‌که‌ن و رێنمایی کۆمه‌ڵگای ئیسلامی ده‌که‌ن، هه‌ر یه‌که‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ته‌فسیری ده‌کات، بۆیه‌ رۆژگاری نه‌ته‌وه‌ به‌سته‌زمانه‌کانی ئیسلامی به‌م ڕۆژه‌ نه‌هامه‌ته‌ی ئێستا گه‌یشتووه‌، که‌ خۆی له‌ دواکه‌وتویی و پاشاگه‌ردانی و چه‌وساندنه‌وه‌ ده‌بینێته‌وه‌.

گه‌لی کوردیش به‌شێکه‌ له‌و نه‌ته‌وه‌ به‌سته‌زمانانه، بگره‌ باجی زۆر زیاتری داوه‌ ئه‌گه‌ر به‌راورد بکرێ له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی تری ئیسلامی، ئه‌وه‌تا له‌ پێناو ووشه‌ی ئیسلام هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای هاتنی ئیسلام بۆ نا گه‌لی کورد تاوه‌کو ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت مافه‌ نه‌ته‌واییه‌تیه‌کانی خۆی پشت گوێ خستووه‌.

بۆیه‌ ئه‌م جاره‌شیان له‌ ڕه‌شنووسی ده‌ستووری عیراقی (فیدراڵ) ئه‌م مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌مان به‌ هه‌مان شێوه‌ی جاران پشت گوێ خراوه‌، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان هه‌روه‌ك سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌فه‌رموێ ترووسکایی یه‌کی تیدایه‌، گووایه‌ باسی مافی چاره‌ی خۆنووسین له‌ بڕگه‌یه‌ك له‌برگه‌کاندا به‌شێوه‌یه‌کی ناراسته‌وخۆ هاتووه، ئه‌وه‌ به‌ بۆچوونی سه‌رکردایه‌تی کورد، به‌ڵام ترس له‌وه‌دایه‌، برا عه‌ره‌به‌کانمان له‌ کاتی جێ به‌جێکردنی ئه‌م ره‌شنووسه‌ی ده‌ستووری عیراقی (فیدراڵ) ، هه‌روه‌ك ته‌فسیری قورئانی پیرۆز، ته‌فسیری بکه‌ن، یان به‌شیوه‌یه‌کی تر، ئه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی ته‌فسیری ده‌کات، ئه‌وان وای ته‌فسیر نه‌که‌ن، بۆیه‌ من له‌لایه‌ن خۆمه‌وه‌ گوومانێکی زۆرم له‌ ته‌فسیرکردنی ره‌شنووسی ده‌ستووری عیراقی (فیدڕاڵ) هه‌یه‌.

 

مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی

zyarati@hoatmail. com