هه‌ر ئه‌مجاره
ته‌قه‌تان له خۆپیشاندانی خه‌ڵک نه‌کردبوو!
هه‌ر ئه‌مجاره
نهتانووتبوو ده‌ستی "گێره‌شێوێنی" له‌گه‌ڵه!
جمال محسن
jamal_muhsin@yahoo. com
خه‌ڵکی تووڕه له
دزی و ڕاووڕووت و گه‌نده‌ڵی ئیداریتان، له که‌لاریش به‌ڕووتاندا
ته‌قینه‌وه! ئه‌مجاره نۆره‌ی خه‌ڵکی ئێره بوو وه نه‌یتوانی
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو بێمافییه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکتاندا سه‌پاندوه،
ده‌ستان به‌سه‌ر داهات و پاره و پول و پارووی خه‌ڵکدا گرتووه، بێ ده‌نگ
بێ. ئێوه بێجگه له‌وه‌ی له پاڵ که‌ڵه‌که‌کردن و لۆککردنی پاره‌کانتان
له بانکه‌کانی ئه‌وروپا، خه‌ڵکی بێبه‌ش و دهستتهنگیشتان به قووڕدا
بردۆته خواره‌وه، ته‌قه‌کردن له خۆپیشاندانی خه‌ڵکیش نه‌ریتێکی تازه‌تان
نییه. ئه‌م ڕووداوه‌ی دوێنێ له كه‌لار خووڵقانتان و به چه‌ک وه‌ڵامی
داخوازی خه‌ڵکتان دایه‌وه و خه‌ڵکتان کووشت، ته‌قه‌کردن له به‌کر عه‌لی
ڕابه‌ری بێخانه و لانهکانمان بیر ئه‌خاته‌وه. ته‌قه له خۆپیشاندانی
هێمنانه‌ی ئه‌م دوایییانهی خه‌ڵکی سلێمانی بۆ پشتیوانی له خه‌ڵکی
ڕاپه‌ڕیوی ئێران له دژی جمهوری ئیسلامی بیر ئه‌هێنێته‌وه، ته‌قه له
خۆپیشاندانی شۆفێره‌کانمان بیر ئه‌خاته‌وه.
ئه‌وه‌ته‌ی
ده‌سه‌ڵاتتان گرتۆته ده‌ست له 1991 ه‌وه ئه‌و قسه پڕوپووچهتان به
ده‌مه‌وه گرتووه که ئه‌وانه‌ی له دژی ئێوه و ده‌سه‌ڵاتی ئێوه ڕێپێوان
بکات، "گێره‌شێوێن" ه، ئه‌وه‌ی بڵێ نا ناهێڵین به‌به‌رچاومانه‌وه پارووی
ده‌می مناڵه‌کانمان بدزن، پێی ئه‌ڵێن "گێره‌شێوێن". ئه‌وه‌ی له دژی ئه‌وه
هاتبێته مه‌یدان که هه‌رچی پاره و پوولی ووڵاته لووشتان داوه و که‌چی
خه‌ڵک شوێنی نییه تیا بحه‌سێته‌وه پێی ئه‌ڵێن "گێره شێوێن". . . . . .
تا تازه هاتبوونه سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتی فیرعهونیانهتان به‌خه‌ڵکی
ناڕازی به خۆتان و حوکمی سهکووتگهرانهتان که به لووله‌ی
تفه‌نگه‌کانتان ئهتانپاراست ئه‌ووت "تابووری پێنج". ئێستا "تابووری ژماره
چه‌ند" ئه‌دۆزنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی ڕانیه و که‌لار و
مامۆستایان و خوێندکاران و شۆفێره‌کان و. . . . . هتد؟! به‌ڵام به‌ڕاستی کێ
کۆمه‌لگای کوردستانی تێکدا و شێواندی له‌م چه‌ند ساڵه‌دا؟ خه‌ڵک که نان و
ئاو و کاره‌با و پێداویستییه‌کانی نه‌بووه، یان ئێوه که هه‌رچی شته
ئاودیوتان کرد و چهتهییتان کردووه به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵکه‌وه و و بژێوی
خه‌ڵکتان کرده بارمته‌ی په‌یوه‌ست بوون به ئێوه و په‌نجه‌مۆرکردن بۆ
ده‌سه‌ڵاتی ئێوه؟ گه‌ر ئێوه پێداوستییه‌کانی خه‌ڵک نههێننهدی و که
خۆپیشاندانیش ئه‌که‌ن، وه‌ڵامیان نه‌ده‌نه‌وه و ته‌قه‌شیان لێ بکه‌ن، ئیتر
بۆ چاوه‌ڕوانن ئه‌وان گوڵتان تێبگرن؟ ئه‌زانن چه‌نده لێتان تووڕه‌ن؟
دڵنیا بن که بیانووی
پووچی "گێره شێوێن" و "تابور" به‌ئه‌ندازه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌رستانه و
ڕاو و ڕووت و تاڵانیتان، به ئه‌ندازه‌ی حوکمی سهرکوتگهرانهتان تۆزی
لێنیشتووه و خه‌ڵک له‌سه‌ر ژیانی خۆی ئهیتهکێنێ. تا ئێوه نان و ژیانی
خه‌ڵک داگیر بکه‌ن، تا ئێوه ئازادی خه‌ڵک پێشێل بکه‌ن، تا ئێوه بست به
بستی کوردستان داگیر بکه‌ن، تا ئێوه هێزی پۆلیس و ئاسایش به‌ربده‌نه
گیانی خه‌ڵک و به زه‌بری چه‌ک ئه‌و ملهووڕییهتان بسه‌پێنن، ئه‌بێ
چاوه‌ڕێی خۆپیشاندانی گه‌وره‌تر و ڕاپه‌ڕینی گه‌وره‌تر بن. ئه‌بێ خۆتان بۆ
تۆفانی تووڕه‌یی خه‌ڵک ئاماده بکه‌ن. ئێستا سه‌رده‌می حوکمی تزار و
موسولینی و پینۆشێ نییه و خه‌ڵکیش چاوی به خۆڵی ئێوه کوێر ناکرێ.
ئه‌وه‌ش بزانن که له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و تووڕه‌یییه‌ی خه‌ڵک،
کۆمۆنیسته‌کان هه‌ن.
07/08/2005 |