گه‌شتێک به ناو چیرۆکه‌کانی جه‌زا چنگیانیدا ... له‌یلا مۆریاسی
له‌سه‌ر لاپه ڕه‌کانی
کوردستان نێتدا چه‌ند (زۆر وورده چیرۆکی) کاک جه‌زا م خوێندۆته‌وه و
لێره‌دا ده‌مه‌وێت هه‌ندێک سه‌رنجیان بخه‌مه سه‌ر.
ئه‌وه‌نده‌ی من له
کاک جه‌زا گه‌یشتبێتم، ئه‌وه‌یه که ده‌یه‌ویت زۆر به ئاشکرا باس له جنس
(سێکس) بکات. ئه‌نجا ئه‌مه کار کردنه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ته‌لیسمه بشکێنێت،
که گوایه سێکس وه‌ک هه‌ر پێویستییه‌کی تر وایه، یان کارکردنه بۆ
ختوکه‌دانی گه‌نجان و لاوان؟ چونکه کاک جه‌زا ده‌زانیت که گه‌نج و لاوی
کۆمه‌ڵگای ئێمه تائێستاش تینووی ئه‌م جۆره باسانه‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر
مه‌به‌ستی کاک جه‌زا ئه‌وه‌ی دووه‌میان بێت، ئه وا بێگومان کارێکی باش
نییه، چونکه تامی تامی کردن به خه‌ڵکی که گوایه له هه‌نده‌ران سێکس
ڕژاوه‌و زۆر به ئاسانی ده‌ست ده‌که‌ویت، کارێکی باش نییه.
ئه‌وه‌ی که زیاتر
وام لێده‌کات، وا بیر بکه‌مه‌وه ئه‌وه‌یه که کاکی نوسه‌ر هه‌موو جارێک
وێنه‌یه‌کی ڕووت له ناوقه‌دی چیرۆکه‌که‌یا داده‌نیت، که هیچ پێویست به
دانانی ناکات. دانانی به مه‌به‌ستی ئه‌و وینه رووتانه، ئامانجێکی تری
له پشته‌وه‌یه، که وه‌ک ووتم زیاتر ووروژاندن و ختوکه‌دانی گه‌نج و
لاوانه.
ئه‌گه‌ر کاک جه‌زا
خۆی به چیرۆک نووسێکی سێکسی ده‌زانێت، ئه‌وا پێویستی به‌وه نییه، که
وێنه‌یه‌کی ڕووتی له‌گه‌ڵدا دابنێت. به‌یاری کردن به ووشه ده‌توانیت زۆر
به ئاسانی ئاده‌میزاد بووروژێنێت.
چیرۆک نووسێکی ئیتاڵی
هه‌بوو به ناوی ئه‌لبێرتۆ مۆرافیا، که به چیرۆکه‌کانی خوێنه‌ری باش
ده‌وروژاند، وه قه‌تیش خۆی نه‌ده‌کرده پاڵه‌وانی چیرۆکه‌کانی وه وێنه‌ی
زۆر ڕووتی نه‌ده‌خسته نێوه‌ندی
ده‌قه‌که‌یه‌وه. من
پێم وایه گه‌ر کاک جه‌زا په‌نا نه‌باته به‌ر وێنه‌ی ڕووت باشتره، چونکه
ئه‌و کاته ده‌توانیت توانای نوسه‌ر له وه‌سف کردنی یاریه‌کی سێکسیدا
ده‌ربخات.
هاوکات تێناگه‌م بۆ
کاک جه‌زا هه‌میشه خۆی پاڵه‌وانی جیرۆکهکانییهتی؟ تێناگه‌م ده‌یه‌وێت چی
به خوینه‌ر بڵێت؟ ئاخۆ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که بیدات به‌گوێی خه‌ڵکیدا
که ئه‌و سێکسی زۆر به ئاسانی ده‌ست ده‌که‌ویت و ئه‌و که‌سێکی زۆر سێکسیه
و توانای سێکسی باشه؟ گه‌ر وابێت، ئه وا پێم وایه کارێکی باش نییه‌و
ئامانجه‌که‌ی ده‌بێته پڕوپاگه‌نده (دیعایه) کردن بۆ خودی خۆی، وه‌ک
له‌وه‌ی که وه‌ک نووسه‌رێک کاربکات. کاری نووسه‌ر ئه‌وه نییه
پڕوپاگه‌نده بۆ تواناکانی خۆی بکات. ده‌شیت نوسه‌رێک کوێر بێت و له
که‌سێکی تری دنیا بین باشتر وه‌سفی سروشت و مرۆڤه‌کان بکات. ده‌شێت
نوسه‌رێک هێشتا سێکسی نه‌کردبێت (له وولاتانی وه‌ک خۆمان) و بتوانیت
باشتر له که‌سێکی ئه‌زموندار تر باسی باره‌کانی سێکس بکات و له‌ده‌رگای
ویست و ئاره‌زووکانی مرۆڤ بدات.
ئه‌و ده‌رگا خستنه
سهرپشتهی کاک جه‌زا بۆ دیعایه کردن بۆ خۆی، کارێکی دوور له بنه‌ماکانی
نووسینه.
به‌گشتی چیرۆکه‌کانی
کاک جه‌زا له بازنه‌ی ناو خوار ناوقه‌دی خۆیی و کچه‌که‌وه ده‌خولێنه‌وه.
ئه‌مه له کاتێکدا که باس کردن له سێکس ته‌نها باس کردن له جووت
بوونه‌که نییه. به‌ڵکه باس کردنه له هه‌موو ئه‌وانه‌ی که
په‌یوه‌ندییان به‌و کاره‌وه هه‌یه.
کاک خه‌زا به حوکمی
ئه‌وه‌ی که‌سێکی رۆژهه‌ڵاتییه، ده‌یان ساڵی تریش له هه‌نده‌ران بژیت،
هه‌ر به هه‌مان عه‌قڵییه‌تی پیاوێکی لای خۆمان بیر ده‌کاته‌وه. ئه‌وه‌ی
یه‌که‌م شت بیری بۆی ده‌چێت و ده‌یه‌وێت باسی لێوه بکات، ناوچه‌ی خوار
ناوقه‌ده. کاک جهزاتا ئێستا نه‌یتوانییوه، وه‌سفێکی سێکسی له‌شی
ئافره‌ت بکات، تا ئێستا نه‌یتوانیوه، وه‌سفێکی پێکه‌وه دانیشتنی ژن و
پیاوێک بکات، تا ئێستا نه‌یتوانیوه، وه‌سفێکی بارێکی سێکسی وا‌بکات، که
دوور بێت، له خوار ناوقه‌ده‌وه، تا ئێستا جگه له وه‌سف کردنی ئامرازی
نێرینه‌ی پیاو به ڕێواس (که هیچ سێکسی نییه) و باس کردنی گۆی مه‌مک و
سمت، چیترمان نه خوێندۆته‌وه. هه‌موو چیرۆکه‌کان هه‌ر له هامان بازنه‌دا
ده‌خولێنه‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که‌له هه‌ندێک چیرۆکیدا سوکایه‌تی به
ئافره‌ت ده‌کات و وه‌ک کاڵا ته‌ماشای ده‌کات. ئه‌وه‌تا له چیرۆکێکیدا باس
له‌وه ده‌کای که ئافره‌ته‌که دێته لای ئه‌و و له‌شفرۆشی ده‌کات له
پێناو ژیانی دایکیدا. من پێم سه‌یره که پیاوێکی وه‌ک کاک جه‌زا هێنده
نه‌فسیه‌تی سه‌یر بیت، که بتوانێت سێکس له‌گه‌ڵ که‌سێکدا بکات، که سوور
بزانێت، دوای تێر بوونی جه‌نابی، ئافره‌ته‌که ده‌چیت نان و خواردنه‌وه بۆ
دایكێکی له‌ش به‌بار بکڕێت. به‌ڵام دیاره یه وه شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی
پیاوانه. گرنگ تێت بوونی خۆیه‌تی، ئیتر ئافره‌ته‌که ته‌نها خوار ناوقه‌دی
ته‌سلیم به ئیراده‌ی ئه‌و کردووه گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه خۆی
واته‌نی ئه‌و لهههڕرهتی تهکانداندا بیت. ئائه‌وه سوکایه‌تی کردن به
ئافره‌ت و قێزه‌ونی پیاوان زیاتر ده‌کات. له هه‌ڵوێستێکی له‌و جۆره‌دا بۆ
من، پیاو جگه له کاڵا کڕ چیتر نییه.
من به‌ش به حاڵی خۆم
ئه‌و جۆره چیرۆکانه هیچ سه‌رنجم ڕاناکێشن، چونکه ده‌زانم که
عه‌قڵیه‌تێکی تر‌و مه‌به‌ستێکی تریان له پشته‌وه‌ن. من نازانم کاک جه‌زا
خۆی له واقیعدا چۆن مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئافره‌تدا ده‌کات، وه‌ناشزانم که
ئاخۆ له‌ژیانی تایبه‌تی خۆیدا (خێزانی یان هاوڕێیه‌تیدا) سه‌رکه‌وتوه یان
نا. به‌ڵام ده‌توانم وا بۆی بچم، که خودی خۆی به و چاوه کراوه‌یه
ناڕوانیتهئافرهت، وه‌ک ئه‌وه‌ی که ده‌یه‌وێت به‌نوسین بانگه‌شه‌ی بۆ
بکات.
دوا خاڵ که‌ده‌مه‌وێت
باسی بکه‌م ئه‌وه‌یه، که کاک جه‌زا وێنیهیهکی خۆی بڵاو ده‌کاته‌وه،
که هاوکات له‌گه‌ڵ ناوه‌که‌یدا ناگونجێت. ئاخر ئه‌گه‌ر که‌سێک خه‌ڵکی
کوێره دێیه‌کی وه‌ک چنگیان بێت که له مۆریاسهکهی ئێمه وێرانتر و
بهدبهختتره، ئاخۆ ده‌بێ فه‌خر به‌وه‌وه بکات، که ڕاده‌ی تێگه‌یشتوویی
هێنده به‌رزه، که پرچ بهێڵێته‌وه. ئه‌و وێنه‌یه بۆ م مانایه‌کی
نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر نوسه‌ر دروست ده‌کات. پرچ هێشتنه‌وه ناسنامه‌ی
تێگه‌یشتوویی و پێشکهوتبخوازی نییه.
ڕاسته مرۆڤ
سه‌ربه‌سته له له‌شی خۆیدا، ده‌توانێت وا‌بکات، که ده‌یه‌وێت، ، من هێج
لاریم له‌وه نییه. به‌ڵام کاک چهزا پێویستی به‌وه نییه، که
پێشکه‌وتنخوازی خۆیمان به پرچهکهیدا پێ بڵێت. هاتووه وێنه‌که‌ی له‌سه‌ر
لا گرتووه، تاوه‌کو پرچه‌که‌ی کهبهلاستیک به ستویهتی ده‌ربکه‌ویت.
پرسیارم له کاک
جه‌زا ئه‌وه‌یه، که ئایا مبرری ئه‌و وێنه‌یه‌ی خۆی به پرچه‌وه، و وێنه
ڕووته‌کانی ناو چیرۆکه‌کانی چین؟ خۆزگه به راشکاوانه وه‌ڵا می
ده‌داینه‌وه. .
دوا تکام له‌خۆدی کاک
جه‌زا ئه‌وه‌یه، که ئه‌گه‌ر به سه‌رنجه‌کانم نا مورتاحه، ئه‌وا تکا
ده‌کام که قسه‌ی ناشیرین و سوکایه‌تی کردنه‌وه وه‌ڵامم نه‌داته‌وه،
به‌ڵکه ته‌نها به‌رگری له‌خۆی و راکانی خۆی بکات.
له‌یلا مۆریاسی |