تاكه شۆڕشی ڕادیكالانه. . . ئایدۆلۆژیا و سیستم، ئه‌و ده‌رمانه‌ن،
ده‌ردیان زیاد كرد. . . (به‌شی دووه‌م) ... ك. عوسمان
عومه‌ر
دوای ئه‌وه‌ی كارل
ماركس له‌گه‌ڵ فریدیچ ئینگلز بنه‌مای كۆمهنیسمی
دامه‌زراند، وه‌ك سیستمێكی ئابووری به شێوه‌یه‌ك كه یه‌ك خه‌زانه‌ی
هاوبه‌شی گه‌ل ههبێتو
هه‌ریه‌ك
به‌گوێره‌ی توانای، به‌رهه‌می خۆی تێبكاتو به‌پێی پێویستیش لێی بخوات،
ستالین
-
سكرتێری
گشتی حزبی كۆمهنیستو سه‌ركرده‌ی سۆڤیه‌ت، پاش لینین، هه‌ستا به
جێبه‌جێكردنی
ئه‌م
سیستمه. به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌یده‌ویست هه‌تا ده‌بوورایه‌وه
به‌رده‌وام ئیش
بكات‌و
هه‌ر هه‌نده‌ش وه‌رگرێت كه به‌ڕاستی زه‌رووریه‌تی، جێبه‌جێ كردنی
كۆمهنیسم بێ
زه‌بروزه‌نگ مه‌حاڵ بوو. هه‌ر بۆیه خه‌ڵك ستالینی له‌سه‌ره‌تا به
گه‌وره‌ترین فهیلهسوفو
مه‌زنترین
شۆڕشگێر له گۆڕه‌پانی ڕاپه‌رینی نێو نه‌ته‌وه‌یی جیهان مه‌زه‌نده‌كرد،
به‌ڵام پاشان
به
دڕنده‌ترین دیكتاتۆر.
به
پێچه‌وانه‌ی كۆمهنیسم، كه‌پیتالیزم - سیستمی
سه‌رمایه‌داری، لێده‌گه‌ڕێت زۆربه‌ی به‌شه ئابووریه‌كان، وه‌ك كارخانه‌و
بانك‌و هۆیه‌كانی
گواستنه‌وه‌و. . . هتد، به‌ده‌ست چینی ده‌وڵه‌مه‌ندان بمێنێته‌وه. بێگومان
ئه‌وی خاوه‌ن ڕه‌زو
باخ بێت
ئازاده له خواردنی به‌روبوومه‌كه‌ی. وه كاتێك سه‌رمایه‌ی ووڵات له ژێر
باڵی
چه‌ند
كه‌سێك یان ده‌زگاو دامه‌زراوی ئابووری بوو، به‌هۆی چالاكی ئابووری‌و
به‌ربه‌ره‌كانی
یه‌كتری،
قازانجی زیاتر دهكرێتو ئابووری ووڵات به‌ره‌و پێش ده‌چێت. به‌ڵام ئه‌م
سیستمه
ده‌بێته
هۆی مانه‌وه‌ی جیاوازی چینایهتیو چه‌وساندنه‌وه‌ی چینێك له لایه‌ن
چینێكی
تر.
هه‌ندێك
سۆشیالیسم به ئه‌ڵقه‌ی نێوان هه‌ردوو ڕژێمی كۆمهنیسمو كهپیتالیسم
داده‌نێنن، هه‌ندێكی تر لیبرالیسم. له‌لایه‌ك هومانیسم، سۆشیالدیموكراتو
مهتریالستهكان لایه‌نگری ماركسیزمن، له لایه‌كی تر تهكنۆكراسیو
كۆنسرواتیزمهكان
دوژمنی
ئه‌ون.
ئه‌گه‌ر
په‌ڕه‌ی مێژوو هه‌ڵبده‌یته‌وه، هه‌زاران ڕووداو وبه‌سه‌رهاتی
خوێناویت
به‌رچاو ده‌كه‌ون. ئه‌م هه‌موو ڕاپهرینانهش له‌وه‌ی زیاتر كه
ده‌سه‌ڵاتیان له
چینێكی
كۆمه‌ڵ سه‌ندۆته‌وه‌و داویانه به چینێكی دیكه، هیچی تریان نه‌كردووه.
هه‌ر
شۆڕشێكی
نوێش كۆتایی به شۆڕشی ڕابردوو هێناوه‌و هه‌موو كۆتاییهكیش سه‌ره‌تای
قۆناغی
كێشمه‌كێشێكی تازه بووه. بۆ نموونه زنجیره شۆڕشی بۆرجوازییه كه له
سه‌ده‌كانی
حه‌ڤده‌یه‌مه‌وه تا نۆزده‌یه‌م به‌رده‌وام بووه. كاتێك شۆڕشی بۆرجوازی
كه له سه‌رده‌می خۆیی
چینێكی
پێشكه‌وتوو بوون، فیودالیزمی له‌ناوبرد، كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داریی كه
له‌وان
پێشكه‌وتووتر بوون، دروست بوو. ئه‌وسا چینی بۆرجوازی بووبه چینێكی
كۆنه‌په‌رستانه. له‌پاشان سه‌رمایه‌داریش له دوا قۆناغ بوو به
ئیمپریالیزم!
به
درێژایی مێژوو له كاتوشوێنی جیا جیا چه‌ند گێژاوی كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕامیاری‌و
نه‌ته‌وه‌یی ڕوویداوه‌و گه‌لێك فه‌وزا هاتوونو دێن‌و ده‌ڕۆن. چه‌ند ڕژێم
دامهزراونو
گۆڕانكاریان به‌سه‌رهاتووه‌و به‌ناوی ڕژێمێكی تازه، یه‌ك له‌جێی یه‌كی تر
دانراوه. ئه‌م
شه‌ڕه‌مان، كه به شۆڕش ناوده‌برێت، له ژێر دروشمی نوێخوازی‌و شۆڕشگێری
زۆر به ڕه‌وا
زانیووه.
به‌ڵام تاكو ئێستاش هیچ سیستمێك، هیچ ئایدۆلۆژیایهكو
ڕێكخراوێك، جاسیاسی بن یان ئابووری، نه‌یانتوانیووه ئاشتی، ئازادی‌و
یه‌كسانی له‌م
سه‌رزه‌وییه بخوڵقێنێت. هیچ ئایینێك، نه به‌خۆشی نه به ناخۆشی، نه به
به‌ڵێنی
پاداشتدانهوهو نه به سامی سزادان، نهیتوانیوویه كۆتایی هه‌میشه‌یی
به خۆپهرستیو
تووڕهییو دڕنده‌یی من‌و تۆ بهێنێت، كه به درێژایی مێژوو له
چه‌رمه‌سه‌ری‌و مه‌خسه‌ره‌ی
شه‌ڕو
كوشتارین. به پێچه‌وانه‌وه، ئاشكرایه ئه‌وانه ئه‌وه‌نده‌ی تر بوونه‌ته
هۆی
دابهشبوونو ناكۆكی. وه دروست بوون‌و په‌یڕه‌وه‌ی كردنیان له په‌شێوی‌و
خودبینی بووه!
ئینجا
ئێمه خۆمان یا به شتێك، كه پێمان وایه له خودی خۆمان مه‌زنتره،
هه‌ڵده‌واسین بۆ
ئه‌وه‌ی
هه‌ست به دڵنییایو بوونی خۆمان بكه‌ین، یا عه‌شقی پله‌و پایه‌و پوولی
زۆرین بۆ
ئه‌و
مه‌به‌سته خه‌ڵكی په‌شێو به‌دوای خۆمان ده‌ده‌ین.
مرۆڤ له
سه‌رتانسه‌ری جیهان
ژیانێكی
پڕ له دژایه‌تی ده‌ژیت. له‌لایه‌ك هه‌ریه‌كێكمان خوازیاری ئاسوودهییو
به‌خته‌وه‌رین، كه‌چی به‌رده‌وام له ناخۆشی‌و خهمو په‌ژاره داین‌و
ئازاری جه‌سته‌و ڕۆحی
ده‌چێژین.
هه‌رچه‌نده ده‌گه‌ڕێین به‌دوای ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی، وه‌لێ له‌ناخه‌وه
به‌ندی
خه‌فه‌تێكی قووڵین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دروشمی یه‌كسانی، برایهتیو
ته‌باییمان به‌رزكردۆته‌وه،
هه‌رده‌م
له شه‌ڕین، له ده‌روونی خۆمان، له چوار چێوه‌ی خێزان، وه بێگومان له
ئاستی
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نه‌ته‌وه‌یی. گه‌ربێتوو مه‌ینه‌تیمان كه‌میش ببته‌وه،
فه‌رامۆشیمان كاتییه‌و
هه‌وری
په‌شێوی هه‌ر زوو ئاسمانی دڵ‌و ده‌روونمان داده‌پۆشێته‌وه.
هه‌ربۆیه
ئێمه‌ی مرۆڤ
له‌وه‌تی
هه‌ین، له دژاییه‌تی داین. ئه‌گه‌رچی چه‌ندین سیستم‌و ئایدۆلۆژیامان
خوڵقاندووه
بۆ
ئه‌وه‌ی ژیانێكی پڕ له ئاسوودهگهرییو ئارامی‌و ئازادی ده‌روونی بژین،
به‌ڵام ئه‌وانه
له جیاتی
ئه‌وه‌ی كێشه‌و گرفتمان كه‌م بكه‌نه‌وه، په‌ره‌یان پێداوه. وه‌كاتێك
ده‌بینین ئه‌و
ژیانه‌مان
چه‌ند پڕه له زهلیلیو بێنه‌و ببه‌سته، چۆن ژینێكی بێ واتا‌و
سه‌رقاڵییه، كه
به هیچ
شێوه‌یه‌ك نه‌مان توانیووه خۆمانی لێ ڕزگار بكه‌ین، ناچار باوه‌ڕمان به
ژینی
دووایی
مردن هێناوه. باوه‌ڕمان وایه ئه‌وه‌ی ئێستا ناتوانین بیگه‌ینێ، پاشی مردن
ده‌یگه‌ینێ. ئه‌مه‌ش دیسان هه‌ڵاتنێكی تره له‌م واقعه تاڵه‌ی كه ئێستا
تێیدایین. بێگومان
هه‌موو
هه‌ڵاتنێك له ڕاستی، كوێره‌وه‌ریه.
هه‌موو بیرۆكه‌و
تیۆری‌و ئایدۆلۆژیایه‌ك دوورترمان ده‌كاته‌وه له
حه‌قیقه‌تی ژیانمان. وه مێژووی ڕه‌شی ئاده‌میزاد نه‌ك ته‌نها جارێك‌و
دووجار، بێ شومار
سه‌لماندوویه‌تی كه په‌یڕه‌وی كردنی هه‌ر ڕێكخراوێك‌و گروپێك، چ سیاسی بن،
چ ئایینی،
هه‌رچه‌ند
بیر جوان‌و باوه‌ڕ پاك بن، نه توانیوویانه، نه ده‌توانن ژیانی مرۆڤ‌و
وه‌زعی
كۆمه‌ڵ
به‌ته‌واوی بگۆڕن. وهمهحاڵه بتوانن گڕی شۆڕشیێكی ڕادیكالانه هه‌ڵبكه‌ن،
بێ ئه‌وه‌ی
سۆتهكی
شووم بهجێبهێڵن!
ماویه‌تی. .
k_osman_omer@yahoo. com
|