حیزبی كه‌ران و ئازادی سیاسی له كوردستان ... عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
باوهرِ ناكه‌م كه‌س
هه‌بێت له كوردستان دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌ردا هه‌بێت، ئاژه‌ڵێكی بێوه‌ی،
خزمه‌تكاری شارستانییه‌ت و به‌شدار له سه‌ركه‌وتنه‌كانی مرۆڤایه‌تی.
چه‌نده به‌سه‌ریاندا هه‌ڵده‌ین، مافی خۆیان ناده‌ینێ، هه‌ر كوورت
ده‌هێنێت. بۆیه مافی خۆیانه سه‌روه‌رییه‌كانی رِابردووی خۆیان به ده‌ست
بهێننه‌وه.
عه‌وله‌مه چه‌نده
هه‌ره‌سی به عه‌مامه هێنا، ئه‌وه‌نده زیاتر زیانی به ناڵ و كورتان
گه‌یاند. چه‌نده كلتوری توانده‌وه، ئه‌وه‌نده كاوجۆی كه‌مكرده‌وه.
چه‌نده زیانی له سه‌ركرده‌ی موتڵه‌ق دا، ئه‌وه‌نده زیاتر كه‌ری بێ‌نرخ
كرد. ته‌نانه‌ت له تیرۆریشدا به‌شی خۆیان دورییه‌وه، به‌شداری
خۆته‌قاندنه‌وه‌یان پێكرا.
له كوردایه‌تیشدا
جگه له‌وه‌ی گه‌وره‌ترین زیانیان لێكه‌وت، ناوی سوك و رِسواترین به‌شی
كۆمه‌ڵیان لێ‌نرا. له بواری پراتیكیشدا، پێشه‌نگ بوون، به‌شداری هه‌زاران
چالاكیان كرد. كه شۆرِش گه‌یشته به‌رهه‌م، جاشه خۆفرۆشه‌كان بوونه
خاوه‌ند ده‌سكه‌وت، كه‌رانی دڵسۆزیش فرِێدرانه سه‌رجاده: ئه‌وان
خانه‌نشینكران، ئه‌مانیش قووتی خرایه دوای كلكیان، ده‌ڵێی كه‌ران بوون
فایلیان هه‌بوو، پێش سوپای داگیركه‌ر ده‌كه‌وتن.
زێرِینتریین
سه‌رده‌می كه‌ران ئه‌و كاتانه بوو، ئابلوقه بوو له‌سه‌ر كوردستان. له
هه‌موو ناخۆشی و لێقهومانێكدا هانامان بۆیان بردووه، له هه‌موو
خۆشییهكیشدا ئێمه جوتكهمان لێیان داوه.
دوای ئه‌م هه‌موو خزمه‌تكردنه، ئایا مافی خۆیان نییه ئه‌وانیش به‌شداری
ژیانی سیاسی كورستان بكه‌ن؟؟؟ چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی دیموكراسی كوردستان ته‌واو
بكه‌ن؟؟؟، ئه‌گه‌ر به قه‌پێك هه‌موو گوڵه‌كان نه‌خۆن!.
هه‌ر له‌م
رِوانگهیهوه، وه‌ك پاداشتێك به رِابردووی كه‌ران، برِیاردرا له
ئیداره‌ی سلێمانی، ئیجازه‌ی فه‌رمی به پارتی كه‌رگه‌لی كوردستان بدرێت،،
ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه حكومه‌تی هه‌ولێر، ئیجازه به بارگیرگهل یان
هێسترهكانی كوردستان بدات؟.
كه‌ر له موماره‌سه‌ی
سیاسی‌دا، بایه‌عی كاو جۆیان هه‌بێت، ئیتر بیر له زه‌وی و ته‌قاعودی،
نه‌سریه و ئوتێلی پێنج ئه‌ستێره‌یی، ئینشقاق و كورسی په‌رله‌مان، وزاره‌ت
و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ناكه‌نه‌وه. نه قسه له گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن، نه
دژ به ته‌شریعی ئیسلامین. نه داوای دیموكراسی سیاسی ده‌كه‌ن نه بیر له
گه‌وره‌یی مێزی خواردنه‌وه‌و چه‌ند ژنه ده‌كه‌نه‌وه. به كاوێژ و زهرِین
و گه‌وزین و جوتكه رِازین.
نه به‌رامبه‌ر به
ته‌قه‌كردن له خۆپیشاندان دهزهرِن، نه بیر له خۆپالإوتن بۆ
سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مان ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ترین
رِاگهیاندنیان زهرِین بێت، بۆیه زیانییان بۆ پهزهكان نابێت.
بۆیه و له‌به‌ر ئه‌م هه‌موو هۆو هۆكار و ئه‌نجامانه‌ی باسمكرد، به‌ته‌واوی
پشتگیری له‌و برِیاره ده‌كه‌م كه ئیجازه به پارتی كهرگهل ده‌دات له
سلێمانی، له به‌رامبه‌ردا داوای رِهوتی نیشتمانی كوردستان بۆ به
فهرمیكردن رِهتدهكاتهوه. ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر ئه‌زمونی سیاسی‌یان
هه‌بوایه، بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌یان سه‌ری بگرتایه، ده‌بوایه
پارته‌كه‌یان به‌چه‌ند جاشێك موتوربه بكردایه.
ئه‌مه‌یه رِێزگرتن
له ئازادی سیاسی و مافی مرۆڤ. دیموكراسی بۆ كهرگهلان، سه‌ركووت بۆ
مرۆڤه‌كان.
به‌خێرهاتنی
كهرگهلان ده‌كه‌م بۆ ناو چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی دیموكراتی و ههمهرِهنگی
ژیانی سیاسی له كوردستان. ئیتر ئه‌وه نازانم ئایا مافیان له دیباجهو
به‌نده‌كانی ده‌ستووردا پارێزراوه یان نا؟؟؟.
|