10ی دیسامبه‌ر رِۆژی هانهمهیدانی گشتیمانه بۆ داكۆكی كردن له مافی
نیشته‌جی بوون! ئازادیخوازان، په‌نابه‌ران
ئه‌م سالانه‌ی رِابردو سوید بووته زیندانیكی گه‌وره بۆ په‌نابه‌ران و
ژیان یتدا به ته‌واوی مانا تال و تاقه‌ت پرۆكێنه. ساڵه‌های ساڵ
چاوه‌رانی، ژیان به‌سه‌ر بردن به نهینی، بیكاری و كه‌مكردنه‌وه‌و برِینی
بیمه‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان و گه‌لێك كێشه‌و گیر‌و گرفتی تر به‌رۆكیان به
ئێمه‌ی په‌نابه‌ران گرتووه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه دڵهراوكهی گه‌رانه‌وه
دیپۆرتكردنه‌وه بووته ترسی هه‌ر ساته‌مان وپاش چاوهرِوانی دورودرێژ‌و
دابرِینمان له خوشه‌ویستان و ئازیزترین كه‌سانمان، ئیسته و تا ئهمرِۆ
ئایندهی ئێمه نادیار‌و پرِ مه‌ترسی یه. به‌دڵنیای دیپۆركردنهوهی ئه‌م
رِۆژانهی پهنابهریانی كورد‌و عیراقی له به‌ریتانیاو لوبنان بێ شك پله‌ی
نیگه‌رانیه‌كانی هه‌موو ئێمه‌ی زۆر زیاتركردو هه‌ر ئیسته‌و له‌م چه‌ند
رۆژانه‌ی رابردودا حكومه‌تی سوید به نهێنی له‌گه‌ل نووینه‌رانی حزبه
ده‌سته‌لاتداره‌كانی كوردستاندا دیسانه‌وه خه‌ریكی سات و سه‌وداو مامه‌له
كردن بوونه‌ته‌وه‌و هه‌واله‌كان زه‌مزه‌مه‌ی ئه‌گه‌ری دیپۆرت كردنه‌وه‌مان
به گۆیدا ده‌ده‌ن.
به‌لام وه‌ك ده‌بینین
ئه‌وه‌تا ده‌یان حزب و رِێكخراوی سیاسی و ئینسان دۆست و په‌نابه‌ری
برِیاره له نزیكه‌ی 18 شاری سوید له رِۆژی شه‌ممه به‌رواری 10 / 9 /
2005 بكه‌نه رِۆژی نارِزایهتی ده‌ربرین دژ به سیاسه‌ته نائینسانی
یه‌كانی حكومه‌تی سوید.
فیدراسیونی
سه‌رتاسه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی له سوید له‌گه‌ل چه‌ندین حزب وریكخراو
نیهادی ئینسان دۆستی تردا تۆرێكی سه‌رتاسه‌ری به‌هێزو فراوانیان پیكهیناوه
بۆ داكۆكی كردن له مافه‌كانی په‌نابه‌ران به ناوی ئه‌منستی 2005 كه
برِیاروایه رِۆژی 10ی سیتامبر له چه‌ندین شار‌و شارۆچكه‌ی سوید بێته
مه‌یدان و ده‌نگ ههڵبرِێت دژ به سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی سوید تا به
ده‌نگی به‌رزو دلێرانه به هه‌موو كۆمه‌لگا بڵین په‌نابه‌ران ئینسانن و
ده‌بێت له مافی نیشته‌جی بوون بههرمهندبن.
بۆیه له‌مباره‌وه
بانگه‌وازتان ده‌كه‌ین بۆ به‌شدرابوون له‌م خۆپیشاندانانه‌دا، بیگۆمان
رِێكخراو بوون كلیلی سه‌ركه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنی كێشهكانمانهو به‌بێ
هاوپشتی و یه‌كگرتنی رِیزهكانمان ئومیدیك بۆ ئاینده نیه‌و جێگه‌ی خۆیه‌تی
كه ئێمه‌ش وه‌ك په‌نابه‌رانی كورد‌و عیراقی له‌م رِۆژهدا به‌ته‌واوی
توانای خۆمانه‌وه بینه‌مه‌یدان و به ده‌نگی به‌رز هاوار بكه‌ین عیراق به
كوردستانیشه‌وه ئامن نیه‌و ئیمه‌ش خوازیاری مافی په‌نابه‌رین!
فیدراسیونی سه‌رتاسه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی له سوید
5 / 9 / 2005 |