جامیعه‌ی عه‌ره‌بی مه‌ركه‌زی عه‌قڵیه‌تی فاشیستی عه‌ره‌ب ... دانا مسته‌فا
چه‌ند ڕۆژێكهوههر
دوای ته‌واوبوونی ده‌ستووری عێراق،،جامیعه‌ی عه‌ره‌بی كه ڕێخراوێكی
عه‌ره‌بیه‌و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی له‌قاهیره‌ی پایته‌ختی میسره له‌ڕێی
ئهمیندارهكهیهوه عه‌مر مو‌سا یان وته بێژه ڕهسمیهكانیهوه
كه‌وتوونه‌ته شین و شه‌پۆڕ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا چه‌ند
بڕگهودهستهواژهیهك هاتووه به قسه‌ی ئه‌وان ناسنامه‌ی عه‌ره‌بێتی له
عێراق ئهسهنێتهوهوبهرهو لێك ترازان و پارچه پارچه‌بوونی ئه‌بات. . .
شتێكی ئاشكرایه‌و پێش
ئێوه‌ی ئێمه بێین وه‌ڵامی ئه‌مه بده‌ینه‌وه جامیعه‌ی ناوبراو ڕێكخراوێكی
گۆج و ئیفلیجه‌و بڕیاره‌كانی بستێك بڕناكات،،،خۆی ئه‌م ڕێخراوه به حساب
كۆكردنه‌وه‌ی وڵاته عهرهبیهكانهو یه‌ك خستنی ههڵوێستهكانیانه
هه‌وڵدانێكه بۆ دامه‌زراندنی ئه‌وشێوه یه‌كێتیه‌ی بۆ نموونه له نێوان
وڵاته ئه‌وروپیه‌كاندا هه‌یه،،به‌ڵام جامیعه نه‌ك نه‌یتوانیوه ئه‌مه
بكات به‌ڵكو له سایه‌ی دا وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانی تووشی دابڕان و لێك
ترازاندن كردووه،،،كۆنگره‌كانی جامیعه كه ئه‌به‌سترێ جێگه‌ی
مههزهلهوشهڕو ناكۆكی سه‌رانی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانه،،
ئه‌مه یه ئه‌و
جامیعه گۆج و بێ ده‌ست و قاچه‌ی ئێستا ده‌نگی خۆی لێ هه‌ڵبڕیوه و
به‌لایه‌وه نهنگهوچاوی به‌وه هه‌ڵنایه‌ت گه‌لێكی وه‌كو كورد كه له
عێراقدا ئه‌ژی حسابی بۆ بكرێت. . .
خۆش به‌ختانه و
بۆدوا جار كورد توانی ئه‌وه بسه‌لمێنێ كه به‌شێك نیه له گه‌ل و
نیشتیمانی عه‌ره‌ب،،،
به‌ڵێ ده‌ستووری
ئه‌مجاره له مادده‌ی سێیه‌می دا ئه‌ڵێ:
عێراق وڵاتێكی فره
نه‌ته‌وه‌و ئاین و مه‌زهه‌به. . به‌شێكه له جیهانی ئیسلامی وگه‌لی
عه‌ره‌ب تیایدا به‌شێكه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی. . . . .
عه‌مر مووسا كه
كه‌سێكی شۆڤێنستی عه‌ره‌به چاوی به‌م بڕگه‌یه هه‌ڵنایه،،ئه‌و
كوێراییهتی و نابینێ له عێراقدا جگه له عه‌ره‌ب كورد‌و توركمان و ئاسوری
و نه‌ته‌وه‌ی تر هه‌یه،،،ئه‌یه‌وێ هه‌مووی به عه‌ره‌ب له قهلهَم بات،،
بۆیه ئه‌ڵێت ئه‌مه
هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناكه له ناسنانه‌ی عه‌ره‌بی عێراقی و به قسه‌ی ئه‌و
فه‌وزا و شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌هێنێته كایه‌وه،،،،
ئه‌وان به
گرنگیه‌وه بایه‌خ به‌مه ئه‌ده‌ن به‌ڵام كاتی خۆی كه خه‌ڵكی عێراق به
كورد‌و عه‌ره‌به‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسه‌وه قه‌تڵ و عام ئه‌كران به
به‌رچاوی كه‌سێكی وه‌كو موساوه نقه‌یان لێوه نه ئه‌هات. . . .
بۆیه ئێستا پرت و
بۆڵه‌كانی كاكه مو‌سا وه‌كو سیر خواردن و زوڕنا لێدان وایهولای هیچ كه‌سێك
جێگای بایه‌خ نیه. .
له كۆتایشدا ئه‌ڵێم
ئه‌و مادده‌یه‌ی له سه‌ره‌وه باسم كرد كه له‌ده‌ستوردا هاتووه ُپڕ به
ُُپڕ به‌دی هێنانی خه‌ونه‌كانمانه به‌ڵام خۆزگه ئاماژه‌شیان به‌وه
بكردایه كه گه‌لی كوردیش تیایدا به‌شێكه له نه‌ته‌وه‌ی كورد. . . .
|