بۆ به‌رنامه‌ی. . . نابه‌رنامه‌ فوئاد محمد ئه‌مین سه‌راج

 

 ئه‌و كه‌ڵه‌شێره‌. . . ده‌قوقێنی

 پیاوی نامه‌رد. . . ده‌ترسێنی

 ئه‌و كه‌ڵه‌شێره‌. . . ده‌قوقێنی

 ویژدانی مرۆڤ. . . ده‌جوڵێنی

 ده‌رگای هه‌ستتان. . . راده‌وه‌شێنی

 ئه‌و كه‌ڵه‌شێره‌. . . ده‌قوقێنی

 یاده‌وه‌ری تاڵتان. . . ده‌هه‌ژێنی

 ئه‌وكه‌ڵه‌شێره‌. . . بۆیه‌ ده‌قوقێنی

 خه‌می شارتان. . . ده‌تۆرێنی

 مێژووی شارێكی. . . بریندار

 به‌ده‌ستی ئێوه‌. . . زامدار

 زه‌نگی هوشیاری. . .

 وانه‌ی مێژوو. . . ده‌سه‌لمێنی

 بۆنه‌وه‌ی نوی

 په‌رده‌ی خۆكوژی ئه‌درێنی

 

تێبینی:

ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ وه‌ڵامی نوسه‌ر وچیرۆك نوس (فوئاد سه‌راج) ه‌ بۆ به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌ ی كوردسات وگروپه‌كه‌ی وه‌ستا عه‌لی كه‌ كاریكاتێریان له‌سه‌ر كتێبی كه‌ڵه‌شێر وه‌ك دراما كردبوو، كتێبی كه‌ڵه‌شێر چیرۆكێكه‌ له‌شێوه‌ی دراما باس له‌ نه‌هامه‌تیه‌كانی شه‌ری خۆكوژی ئه‌كات به‌ئاراسته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی نوسراوه‌وله‌لایه‌ن بزافی رۆشنبیری له‌سلێمانی له‌چاپ دراوه‌ له‌نوسینی (فوئاد سه‌راج) .

 

جا له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی وداوای خۆی من ئه‌م وه‌ڵامه‌ بۆ كوردستان نێتی ئازیز ئه‌نێرم بۆدڵنیایی زیاتر ئه‌مه‌ش ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی نوسه‌ر (فوئاد سه‌راجه‌) :07701572701

 

 

ئامانج عه‌بدوڵا سوور

3/9/2005