به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر عه‌قڵی مه‌ده‌نی و عه‌قڵی توند و تیژی ...
مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی
J_gwani2005@yahoo. com
ئه‌وه‌ی زۆر
خه‌مبار و دڵته‌نگم ده‌كات ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌و كاره
تیرۆریستییانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی
نێوده‌وڵه‌تی روو ده‌ده‌ن سهرهداوهكهی له كۆتایی هه‌ر بۆ موسڵمانان
دێته‌وه، نه‌ك هه‌ر
بۆ موسڵمانان به گشتی به‌ڵكو بۆ خودی ئیسلامی سووننه مه‌زه‌ب
ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش
به‌ڕاستی زۆر جێگه‌ی تێڕامان و پرسیاره، سه‌یره‌كه‌ش له‌وه‌دایه هه‌موو
ئه‌و (چالاكیانه‌ی!) كاره ئیڕهابیانهی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له چوارچێوه‌ی
هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی
ده‌رناچێت، به‌یاننامه‌كانی ئه‌وان له‌و چوارچێوه‌ی خواره‌وه ده‌رناچێت
(ته‌قاندنه‌وه‌ی
چێشتخانه‌یه‌ك له به‌غدا، كوشتنی چه‌ندین مندڵ له گه‌ڕه‌كێكی به‌غدا،
موجاهێدێكی
خواناس خۆی ئیستیشهاد كرد له نێو كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی مه‌ده‌نی سه‌ر شه‌قام
له موسڵ،
رفاندنی مندڵ و كاسبكارانی بێ‌تاوان، ته‌قاندنه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی پۆلیسی له
هه‌ولێر،
تێكدانی بۆڕیه‌كی نه‌وتی له كه‌ركوك، جار و باریش كوشتنی ئه‌مریكییه‌ك. .
) ئه‌وانه
به‌ڕاستی جێی نیگه‌رانی و هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر كردنن، به‌مه‌ش ده‌بێت دان
به‌وه‌دا بنێین
كه به‌ڵإ جیهانی ئیسلامی گه‌یشتۆته چڵه‌پۆپه‌ی ته‌نگژه و ناخۆشی، ئێستا
هیچ جیهانێك
به قه‌د جیهانی ئیسلامی له ناخۆشیدا نییه، ئه‌وه‌ش هۆیه‌كه‌ی بۆ خودی
موسڵمانه‌كانیش
ده‌گه‌ڕێته‌وه كا ناتوانن له‌گه‌ڵ واقیعی ئێستای دونیا هه‌ڵكه‌ن،
به‌تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست و جیهانی عه‌ره‌بی، چونكه ده‌كرێت وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا
به‌و شێوه‌یه
نه‌بن، ئیتر بۆ ده‌بێت مرۆڤ ئه‌وه‌نده سه‌رلێشێواو بێت كۆمه‌ڵێك خێزان له
دوای خۆی
به‌جێ بێڵێت و دنیایه‌ك دایك و باوك و خوشك و براش جه‌رگ سووتاو و بڕاو
بكات، ئه‌وه
به‌ڕاستی نه‌خۆشی و مه‌ترسیێكی زۆر كوشنده‌یه، پێویسته هه‌موومان روو به
رووی
ببینه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه چۆنیه‌تی روو به رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و
تیرۆریستانه‌یه،
ئایا ده‌بێت به هه‌مان عه‌قڵی تووند و تیژی روو به روویان ببینه‌وه، یان
ده‌بێت زمانی
عه‌قڵ و تێڕامان به‌كار بێنین، لێره‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ی قسه له‌سه‌ر تیرۆر
ده‌كه‌ن هه‌میشه
مه‌یدانی تیرۆریستان بچووك ده‌كه‌نه‌وه و تیرۆر له هه‌نده‌ی خۆی بچووكتر
ده‌كه‌نه‌وه، به‌و
مانایه‌ی شه‌ڕه‌كه ته‌نها له چوارچێوه‌ی ئێرهابیهكان دێڵنه‌وه
ژماره‌یان بۆ زیاد
ناكه‌ن، له به‌رامبه‌ردا هه‌ندێكی دیكه گۆرَهپانهكه خۆشتر ده‌كه‌ن،
له‌و هه‌موو شتانه‌ی
له‌سه‌ر تیرۆر گووتران و نووسران هه‌ندێكیان شه‌ڕه‌كه‌یان ته‌نها له
چوارچێوه‌ی
تیرۆریستان نه‌هێشته‌وه به‌ڵكو شه‌ڕه‌كه‌یان بۆ خودی مزگه‌وت گواسته‌وه،
ئه‌وه‌ش به‌ڕاستی
مه‌جاله‌كه له‌وانه‌یه خۆشتر بكات، چونكه مزگه‌وت ته‌عبیر له تیرۆر
ناكات، ئه‌وانه‌ش كه
تیرۆریستن به‌رهه‌می مزگه‌وت نین، به‌رهه‌می ئه‌و داخ له دڵ و
نامرۆڤانهنه كه مزگه‌وتیان
پتر بۆ مه‌رامی شه‌خسی و سیاسی به‌كار هێناوه، نه‌ك بۆ مه‌به‌ستی
خواپه‌رستی و عیبادهت.
لێره‌دا
ده‌مه‌وێت تیشكێك بخه‌مه سه‌ر شه‌ڕی تیرۆر له زمانی تۆنی
بلێری سه‌ره‌ك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، مه‌گه‌ر ئه‌وڕوپا به‌مجۆره عه‌قڵه و
به‌م جۆره
خوێندنه‌وانه نه‌گه‌یشته قۆناغی ئێستای پێشكه‌وتن و شارستانییه‌ت، دوای
رووداوه‌كانی
له‌نده‌ن هه‌موومان چاوه‌ڕوانی تووند و تیژییه‌كی زۆرمان دژ به موسڵمانانی
دانیشتووی
به‌ریتانیا ده‌كرد، به‌ڵام به‌ریتانیا به هه‌موو جۆر و ره‌نگه سیاسی و
فیكریه‌كانی ئه‌و
هه‌ڵه‌شیان دووباره نه‌كرده‌وه كه بۆش له دوای رووداوه‌كانی سپتێمبه‌ر
كردی، دیاره ئه‌و
كاته ناسكانه هه‌ڵوێست و مه‌نتیق و لێزانی ده‌وێت، له‌و كاته‌ی دونیایه‌ك
خوێنی به
ناهه‌ق رژاوه، هاووڵاتیان شڵه‌ژاون، ئه‌منی وڵات كه‌وتۆته مه‌ترسی، چۆن
ده‌توانرێت
به‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه زڵ بیت، ئه‌وان نه‌یانهێشت تیرۆر له بازنه‌ی
راسته‌قینه‌ی خۆی
فراوانتر بێت، بۆیه‌ش تۆنی بلێری سه‌ره‌ك وه‌زیران له دانیشتنێكی
ئه‌نجومه‌نی گشتی
تایبه‌ت به‌و رووداوه رووی كرده گه‌لی به‌ریتانیا و گووتی: ((ئێمه
هه‌موو ههوڵیكمان
به‌كار دێخین بۆ پاراستنی ئه‌من و ئاساییشی موسڵمانانی به‌ریتانیا، بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش
چه‌ند رێنماییه‌كی تازه بۆ پۆلیس ده‌رچووه بۆ ئه‌وه‌ی پاسه‌وانی
موسڵمانان بكات له
هه‌ر
ده‌ستدرێژییه‌ك
كه له هه‌ر لایه‌نێكی تووندڕۆ ده‌كرێته سه‌ریان به‌وه‌ی ئه‌و
رووداوه غه‌مباره ئیستیغلال بكه‌ن، هه‌روه‌ك پێویسته ده‌نگی ئیسلامی
ره‌سه‌ن و دادپه‌روه‌ر
به‌كار بخرێت له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی جیهانی و نێوه‌خۆیی، بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانین روو به رووی ئه‌و كه‌مایه‌تییه ئیسلامییه ببینه‌وه كه
ده‌یانه‌وێت خودی ئایینی ئیسلام بشێوێنن و بۆ
كاری سیاسی ناڕه‌وا به‌كاری بێنن. . كێشه‌ی تووندڕۆیی كێشه‌یه‌كی
نێوده‌وڵه‌تییه،
ته‌نها به وڵاتێكیش چاره‌سه‌ر ناكرێت، بۆیه‌ش به‌ریتانیا زۆر به چووست و
چالاكی دانیشتن
له‌گه‌ڵ هه‌موو بنكه و ده‌زگا ئیسلامیه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بزوانرێت چ
شتێكه پڵ به
كهمایهتیێكی موسڵمانه‌وه ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی كاری تووند و تیژی ئه‌نجام
بده‌ن) ) ئه‌و
هه‌ڵوێسته‌ی تۆنی بلێر زمانی مه‌نتیق و مه‌عریفه و فه‌همه، زۆر به
دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم:
له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته پێویسته سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان سوپاسی بكه‌ن،
تۆ ویژدانت
به‌وه دامركێنه كه له ماڵی خۆت سوپاسی بكه‌ی، چونكه ئه‌و هه‌ڵوێسته
متمانه بۆ
مرۆڤایه‌تی ده‌گێڕێته‌وه، هه‌روه‌ك له ناواخنی زیره‌كی و لێهاتووییش
هه‌ڵقوڵاوه.
بۆیه ئه‌و توانی پارێزگاری له موسڵمانانی وڵاتی خۆی بكات،
به‌تایبه‌تی له‌و كاته ژاراوییه‌ی، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ناو
موسڵمانانه‌یه كه هیچ
حسێب بۆ قورئان و خوا و پێغه‌مبه‌ر ناكه‌ن، شه‌لم كوێرم ده‌كه‌ونه كوشتن و
پارچه
پارچه‌كردنی مرۆڤه‌كان.
تۆنی بلێر ده‌توانێت له شه‌ڕی تیرۆر سه‌ركه‌وێت چونكه
ئه‌و چه‌ند ته‌وه‌رێكی زۆر گرنگی گرتۆته به‌ر، وه‌ك جیاوازیكردن له نێوان
خودی ئایینی
ئیسلام له‌گه‌ڵ موماره‌سه‌ی هه‌ڵه بۆ ئیسلام، ئیسلام ته‌ساموح و
لێبوردنه، ئه‌و كارانه‌ش
كه ئه‌و تیرۆریستانه ده‌یكه‌ن، موماره‌سه‌یه‌كی تووند و تیژییه بۆ
ئیسلام ده‌یكه‌ن، بۆیه‌ش له
بۆشایێكهوه سوود له توند و تیژی وه‌رده‌گرن، به‌مه‌ش به پێی هه‌واو
ئاره‌زووی خۆیان
ته‌فسیراتی هه‌ڵه بۆ ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌وه ئیسلام نییه
ئه‌وه موماره‌سه‌ی
ئیسلامه، بۆیه‌ش ده‌بێت ئه‌وانه‌ی به‌و شێوه‌یه ته‌عامول له‌گه‌ڵ ئیسلام
ده‌كه‌ن به ئه‌ركی
سه‌ره‌كی هه‌موو لایه‌ك له ره‌گ و ریشه‌وه ده‌ربهێندرێن. هه‌روه‌ها تۆنی
بلێر ده‌یه‌وێت به
ئیسلامی ره‌سه‌ن به‌ره‌نگاری تیرۆر ببێته‌وه، به‌مه‌ش ده‌توانێت
سه‌ركه‌وتن بۆ خۆی مسۆگه‌رتر
بكات، ئێمه‌ش ده‌كرێت ئه‌و خاڵه زۆر به جددی وهكار بێخین، هه‌ر ئه‌و
خاڵه‌شه وای له
جیهانی سووننهمهزهب كردوه ببنه تیرۆریست، چونكه له جیهانی شیعه
مه‌زه‌بدا مه‌رجه‌عیه‌ت
هه‌یه و هیچ فه‌توایه‌ك وه‌رناگیرێت ئه‌گه‌ر له مه‌رجه‌عیه‌ته‌وه
ده‌رنه‌چێت، هه‌موو كارێكی
تووند و تیژیش به یه‌ك فه‌توای مه‌رجه‌عیه‌ت راده‌گیرێت، وه‌لی له جیهانی
سووننه‌دا
فه‌زای
مه‌رجه‌عیه‌ت هه‌یه نه‌ك مه‌رجه‌عیه‌ت، ئه‌زهه‌ر له‌و په‌ڕی ئیفلیجی
دایه،
تا ئه‌وه‌ی خودی سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌زهه‌ر به رۆژێك دوو فه‌توای دژ به
یه‌كی داوه، ئیتر
ئه‌ڵقه‌یه‌كه له ده‌ستی كه‌سانی دیكه، بۆیه‌ش كه‌س گوإ به فه‌تواو
راكانیان نادات، كه‌واته
ده‌بێت ئێمه‌ش چۆن له په‌ڕله‌مان و بڕیاری سیاسی ئیستیقلالیهتمان وه‌رگرت
به هه‌مان
شێوه له فه‌تواش سه‌ربه‌خۆیی وه‌ربگرین، چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه له
عه‌ره‌به‌كان و (ده‌سته‌ی
زانایانی موسڵمانه‌وه) چاوه‌ڕێی فه‌توا بكه‌ین ئه‌وا فه‌توای ئه‌وان
ته‌كفیركردنی
پێشمه‌رگه و كوشتنی كورده، ئه‌وا ده‌بێت شه‌ڕی تێكدان و خاپووركردنی
كوردستان به
جیهاد بزانین، بۆیه پێویسته سه‌ربه‌خۆییمان له فه‌توا هه‌بێت، چیدیكه
خه‌ڵكێك بۆ
مه‌به‌ستی دوور له ئیسلامه‌تی و كوردایه‌تی گه‌نج و لاوه‌كانمان نه‌كه‌نه
تیرۆریست و ئێمه‌ش له
نێوه‌خۆ به‌ربینه گیانی یه‌كتری و له دژی یهكیدكه هاوارمان لی
هه‌ڵبستێت.
ئه‌وه‌ی زۆر جێی تێڕامان بوو ئه‌و هه‌ڵوێسته ته‌نها هه‌ڵوێستی
سه‌ره‌ك وه‌زیرانی به‌ریتانیا نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌مه هه‌مان هه‌ڵوێستی
سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنیش
بوو كاتێك مایكل هاورادی سه‌رۆكی پاتی پارێزگارانی به‌ریتانی به هه‌مان
شێوه له
ئه‌نجومه‌نی گشتی شه‌ڕی تیرۆریستانی له حه‌جمی خۆی هێشته‌وه و دژی ئه‌وه
بوو كه مزگه‌وت و شوێنی موسڵمانان به‌رباران بكرێن.
بۆیه ئێمه‌ش پێویسته ئیڕهاب ته‌نها له
قاڵبی خۆی بهێڵینه‌وه به زۆری خه‌ڵكێك نه‌كه‌ینه ته‌ره‌فی ئیڕهاب،
چونكه هۆكاره‌كانی
ئیڕهاب چه‌ند شتێك بێت له‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئایینه‌وه هه‌یه،
وه‌ك:
1-ته‌ئویلی
نادروست بۆ ئایین، به‌تایبه‌تیش ئه‌و ده‌قانه‌ی باس له جیهاد
ده‌كه‌ن، چونكه مانای دروستی جیهاد مافدانێكی ره‌وایه به‌وه‌ی پارێزگاری
له خۆت و وڵاته‌كه‌ت بكه‌یت، نه‌ك جیهاد مانای ئه‌وپه‌ڕی بإ ویژدانی بێت
بۆ ئیباده‌كردنی
مرۆڤایه‌تی به‌بإ جیوازیكردن له نێوان پیاو و ئافره‌ت و مندڵ و به تاوان
و بإ تاوان،
چونكه ئه‌گه‌ر حسابی تاوانباری بكه‌ن، ئه‌وا ده‌بێت ته‌نها جیهاد له‌گه‌ڵ
خۆیان بكه‌ن،
به‌ڕاستی ئه‌وانه ئێستا جیهادیان كردۆته مانای كوشتن و بڕین و دوژمنداری
و خاپووركردن.
2-ئایین
به‌كار هێنان بۆ كاری سیاسی حیزبی ته‌سك نه‌ك وه‌ك ئایین و بۆ مه‌به‌ستی
باشكردنی گوزه‌ران و ژیان و به‌رهه‌م و ئه‌من و ئاساییشی هاووڵاتیان، واته
ئایین
بكرێته ئامرازی حیزبایه‌تی و بۆ پێشخستنی حیزبی كه‌ڵك له ئایین وه‌ربگریت
و له
راستیشدا ئیسلام ته‌نها وه‌ك هۆكاری سه‌ركه‌وتنی حیزبایه‌تی ته‌ماشا بكرێت،
وه‌ك ئه‌وه‌ی (زانا) كه ئایینی ته‌نها بۆ كاری خۆی به‌كار هێناوه،
ئه‌گینا هیچ هه‌ڵسوكه‌وتێكی
له‌گه‌ڵ ئیسلام تێك نه‌كردۆته‌وه.
3-قۆستنه‌وه‌ی
هه‌ندێك حاڵه‌تی نادروست بۆ
تۆقاندنی هاووڵاتیان، ئه‌وه‌ش تازه نییه له مێژه له مێژووی ئیسلامیش
هه‌یه به‌تایبه‌تی
له سه‌رده‌می ئیمامی عه‌لی زیاتر ئه‌و لایه‌نه به دیار كه‌وت.
4-جیاوازی
نه‌كردن له
نێوان ئیسلام و تیرۆریستان، كه ئه‌مه‌ش خاڵێكی زۆر مه‌ترسیداره به‌وه‌ی
هه‌میشه هێرش
بكرێته‌و سه‌ر خودی ئایین و عه‌قڵیه‌تی موسڵمانان، چوِنكه به‌م كارانه
به بڕوای من
مه‌جاله‌كه بۆ تیرۆر فراوانتر ده‌بێت. به‌مه‌ش حه‌جمی تیرۆریستان له‌وه‌ی
خۆیان گه‌وره‌تر
ده‌كرێت تا ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م موسڵنان ده‌گرێته‌وه.
له كۆتاییدا ده‌بێت هه‌موومان
دژی تیرۆر بین، پێویسته یه‌كه یه‌كه‌مان وڵاتی خۆمان خۆش بوێت، ئه‌ركی
هه‌موو لایه‌كمان
دژی ئه‌وانه بجه‌نگین، ئه‌و جه‌نگه‌ش ئه‌ركی هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگای
كوردستانه، هه‌ر
كه‌سێكیش ئه‌و جه‌نگه نه‌كات ئه‌وه خائینه به‌رامبه‌ر نیشتیمان و وڵات و
ئایینیش، هه‌روه‌ها
پێویسته هه‌موو لایه‌ك دوای ئاشكرابوونی تیرۆریستان روونتر قسه له‌سه‌ر
ئه‌و باسه
بكه‌ین، جا چ زانایانی ئایینی بێت یان رۆشنبیران و بیرمه‌ندانی كوردستان
بێت.
لێره‌دا ئه‌و براده‌رانه‌ی لای خۆمان كه ده‌یانوێت تێكه‌ڵی له‌نێوان
ئیسلام و تیرۆر بكه‌ن، ئه‌وا ده‌بإ بزانن هه‌ڵه‌یێكی زۆر گه‌وره‌یه
ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، چونكه
ئه‌گه‌ر تۆ تیرۆر به ئیسلام پێوانه‌ی بكه‌یت، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر
تۆ جیاوازی له
نێوان ئیسلام و تیرۆر نه‌كه‌یت و هه‌رچی ناسنامه‌ی ئیسلامی هه‌بێت به
تیرۆریستی ده‌زانی
ئه‌و كاتی له‌وانه‌یه زۆربه‌یان ماڵی خۆشیان لی ببێته تیرۆریست، به مه‌ش
نه‌ك هه‌ر
خزمه‌ت به تیرۆر ده‌كه‌ن بگره گه‌وره‌ترین دیارییه پێشكه‌ش به
تیرۆریستانی ده‌كه‌ن. بۆیه
ناكرێت تۆ ئیسلام بكه‌یته تیرۆریست یان تیرۆر له‌سه‌ر ئیسلام و موسڵمانان
حسێب
بكه‌یت، چونكه تیرۆر پێش ئیسلام هه‌ر هه‌بووه، وه هه‌روه‌ك ناشكرێت
هه‌موو حزبه
ئیسلامیه‌كان بكه‌یته تیرۆریست، هه‌روه‌ك ئیسلامیه‌كانیش ناتوانن هه‌موو
حزبه
لائیسلامیهكان به دژی به‌رژوه‌ندیه باڵاكانی میلله‌ت بزانن.
|