كه‌ركوك
سه‌رۆك كۆماری ئێراق ده‌توانی به كوردی قسه بكات؟!.
. )
) ... كاوێزمه‌لاپه‌روێز
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له زاری ووته بێژی كۆشكی كۆماری رایانگه‌یاندوه
كه
تاڵه‌بانی له‌م مانگی ئه‌یلوله سه‌ردانی وولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و
بریاره له‌گه‌ل سه‌رۆك بۆش و ئه‌نانی سكرتێری گشتی ده‌وڵه‌وته
یه‌كگرتوه‌كان كۆبێته‌وه و
ووتارێك هه‌م له كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكا و هه‌میش له ده‌وله‌ته
یه‌كگرتوه‌كان پێشكه‌ش بكات
هاوزه‌مان شاندێك له وه‌زیرانی حكومه‌تی ئێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی
كوردستانیش یاوه‌ری ده‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌كه زیاتر ده‌لی كه سه‌رۆك كۆمار
چاوی به هه‌ریه‌ك له
دیك چینی جێگری سه‌رۆك بۆش و رامسفلبدی وه‌زیری به‌رگری ئهمهریكاو رایسی
وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و چه‌ند به‌رپرسێكی ووڵاتانی تر
كه بریاره سه‌رۆك
تاله‌بانی دیداریان له‌گه‌ل سازبدا، جێگای خۆیه‌تی تاله‌بانی ئه‌م
دیدارانه بۆ مه‌سه‌له‌ی
ره‌وای گه‌لی كوردستان بقۆزێته‌وه، رێك مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆك
وه‌ك كوردێك خۆی
ده‌رخات كوردبوون زاڵ بێت له‌سه‌ر ئێراقی بوونی.
خۆش ئه‌وه‌یه:
چه‌رخی
زه‌مانه گۆراوه له‌و شوێنانه‌ی كه تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئێراق
به‌شداری
كۆبونه‌وه‌كان ده‌كات و په‌یڤی ده‌بی ده‌رهه‌ق به ماڤی چاره‌نوسی گه‌لی
كوردستان ئه‌و ده‌زگا
گرنگه نێودهوڵهتهیه كه‌مته‌رخه‌م و به‌پرس بوونه،
گرنگ
ئه‌وه‌یه:
ئه‌مرۆ
ئه‌م هه‌لانه‌ی بۆ سه‌ركرده‌ی كورد دێته پێشی بقۆزرێته‌وه كه ئه‌ز وای
ده‌بینم پێویسته
سه‌رۆك تاڵه‌بانی هه‌م له گۆنگرێس و هه‌میش له ده‌وڵه‌ته یه‌كگرتوه‌كان
به‌شێكی
ووتاره‌كه‌ی قسه كردن بێت له‌و سته‌مه‌ی سه‌دام و به‌عس له گه‌لانی ئێراق
و به‌تایبه‌تی باس
له مهینهتێكان گه‌ڵانی كوردستان بكات كه وه‌ك گه‌لێكی جیاوازی به زۆر
لكێنراو به
ئێراقه‌وه سته‌م و زولمی له وێنه‌ی ئه‌نفال و هه‌ڵبجه و جینۆساید كردن
بوه‌ته‌وه چه‌كی
قه‌ده‌غه‌كراوی كیمیاوی بۆ له ناوبردنی به كارهاتوه، جگه له سیاسه‌تی
ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی
رژێمه‌كانی ئێراق جیاكاری و جیاوازی بوه له نێو پێكهاته‌كانی ووڵاتی به
زۆر
پێكه‌وه لكێنراو.
خۆ ده‌كری تاڵه‌بانی له هه‌ردوو ووتاریدا به زمانی كوردی
بۆچونه‌كانی بخاته روو ئه‌گه‌ر وایه زمانی كوردی له پال زمانی عه‌ره‌بی
زمانی فه‌رمی
ده‌وڵه‌ته؟! كه له یاسایی كاتی ده‌وڵه‌تی ئێراق بۆ قۆناغی گواستنه‌وه و
ره‌شنوسی
ده‌ستوری هه‌میشه‌یش به ده‌ق هاتوه، واده‌زانم سه‌ركه‌وتنێكی مێژووی له
مێژووی كورد
تۆمار ده‌كری ئه‌گه‌ر بێت‌و سه‌رۆك كۆماری ئێراق به‌و زمانه بدوی كه
مێژوویه‌كی پر له
ره‌نج و تێكۆشان و شه‌هید و قۆربانی له پێناو مانه‌وه‌ی دراوه، له‌وێوه
پایه‌كانی
ده‌وڵه‌تی ئێراق گرنگی و بایه‌خی خۆیان بۆ كورد ده‌بی كه كورد هه‌ر كات
له‌و پۆست و
پایانه بوو بتوانی به سوود وبه‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كاری به‌ری نه‌خۆ نه
سه‌رۆكایه‌تی
كۆمار‌و پۆسته‌كانی تری بالای حكومه‌تی ئێراق جگه له ره‌واڵه‌ت
ناوه‌رۆكێكی پووك بۆ
كورد هیچی تر نیه.
kawezparwez@parwez. com
|