پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی دووئیداره‌یی رِێككه‌وتوون نه‌ك یه‌كگرتنه‌وه‌. . مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی

Mariwan_na@yahoo. Com

 

خه‌ریكه‌ له‌ 8 ساڵ به‌سه‌ر تێپه‌رِبوونی رِێككه‌وتنی واشنتۆنی نێوان پارتی و یه‌كێتی نزیك ده‌بینه‌وه‌ كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌م رِێككه‌وتنه‌ كۆتایی به‌شه‌رِی ناوخۆ (له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ) هێناوه‌، به‌لإم هه‌موو ئه‌و سالإنه‌ به‌رپرسانی هه‌ردولا (پارتی و یه‌كێتی) باس له‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌ و یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كه‌ن به‌بی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع شتێكی ئه‌وتۆ ببینین كه‌ قه‌ناعه‌تمان پێبكات كه‌ خواستی یه‌كگرتنه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی من له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا ده‌یبینم و هه‌ستی پێده‌كه‌م جگه‌ له‌ ئاگربه‌ستێكی (مۆدرێن) شتێكی دیكه‌ نییه‌. ئه‌گینا مه‌عقوله‌ ئه‌و هه‌موو ستایش و موجامه‌له‌یه‌ی نێوان سه‌ركرده‌كانی پارتی و یه‌كێتی،ئه‌و هه‌موو كۆبونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، رێككه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌لإت و كاری به‌رِێوه‌بردن له‌ كوردستان و به‌غدا و دواتریشیان سه‌ردانی مام جه‌لال بۆ سه‌ر مه‌زاری نه‌مران و ئه‌و هه‌موو موحیببه‌ته‌ی (سه‌ركۆماری عێراق) بۆ بارزانی نه‌مر و وه‌سف و ستایشی سه‌رۆكی كوردستان بۆ سه‌ركۆمار،ئه‌مانه‌ هه‌مووی نه‌بێته‌ هۆی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌؟!. ئیتر مه‌به‌ست له‌ پره‌نسیپ چییه‌ كه‌هه‌میشه‌ گوێمان له‌ به‌رپرسانی هه‌ردولا ده‌بێت كه‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ له‌روی (پره‌نسیپ) ه‌وه‌ رێككه‌وتوین هه‌ردو ئیداره‌ یه‌ك بخه‌ینه‌وه‌؟!. من پێموایه‌ ئه‌گه‌ر دوای رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌مووشتێك كه‌ په‌یوه‌ندی ده‌سه‌لإتی كوردستان و عێراقه‌وه‌ هه‌بێت،پارتی و یه‌كێتی نه‌یانتوانیبێت هه‌ردوئیداره‌كه‌ یه‌ك بخه‌ن، ئه‌وا مه‌سه‌له‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ و قسه‌كردن له‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوئیداره‌ی كوردستانی عێراق جۆرێكه‌ له‌ خه‌یاڵ و ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌نگده‌ری كورد به‌هه‌مان حه‌ماسه‌تی هه‌ڵبژاردنی پێشوو به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان برِوات و جارێكی دیكه‌ ده‌نگ به‌ ده‌سه‌لإتی دووئیداره‌یی بده‌نه‌وه‌ و من دڵنیام له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوشدا جارێكی دیكه‌ پارتی و یه‌كێتی له‌ كوردستان و عێراقدا به‌ یه‌ك لیست داده‌به‌زنه‌وه‌ و حزبه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش ده‌بنه‌وه‌ پاشكۆی ئه‌م دوو حزبه‌ سه‌ره‌كیه‌ و سه‌رله‌نوی ده‌سه‌لإتیش دابه‌ش ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر حكومه‌تیش یه‌كبگرێته‌وه‌ ئه‌وا ته‌نها به‌رِوكار و بۆ سپیكردنه‌وه‌ی رووی سیاسی كورده‌ له‌ده‌ره‌وه‌ و له‌وانه‌شه‌ تاراده‌یه‌كیش بۆ قه‌ناعه‌تپێكردنی شه‌قامی كوردیش بێت كه‌ به‌بۆچوونی من ئه‌مه‌ی دوایی درێژه‌ ناكێشێت.

ئه‌وه‌ی من دێته‌پێشچاوم درێژه‌دانه‌ به‌دابه‌شكردنی ده‌سه‌لإت له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا به‌جۆرێك ئه‌م دابه‌شكردنه‌ كوردستان و عێراقیش بگرێته‌وه‌،به‌لإم له‌وانه‌یه‌ ته‌نها له‌كوردستاندا (ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌پێش رووخانی رِژێمی سه‌دامدا له‌ژێر كۆنترۆڵی پارتی و یه‌كێتیدا بووه‌) ئه‌م پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌ی ده‌سه‌لإت له‌نێوان هه‌ردولادا سه‌ربگرێت و درێژه‌بكێشێت و به‌گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركوك و خانه‌قین و ناوچه‌ كوردیه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی دیكه‌ بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان،هه‌موو شتێك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و ده‌گه‌رِێینه‌وه‌ بۆ خاڵی سفر.

ئه‌وكاته‌ش پێویستمان به‌ رێككه‌وتنێكی هاوشێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی واشنتۆن ده‌بێت كه‌ مه‌رج نیه‌ ئه‌وكاته‌ ئه‌مریكا به‌هه‌مان سه‌نگی ساڵی 1998 مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كورددا بكات و ره‌نگه‌ ئه‌وكاته‌ نه‌ده‌سه‌لإتی پارتی و یه‌كێتی و نه‌ پاشكۆیه‌تی حزبه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و نه‌ شتێكیش بمێنێت به‌ناوی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد،ئه‌وه‌تا دراوسێكانیشمان هه‌رله‌ئێستاوه‌ ددانه‌كانیانمان بۆ تیژ ده‌كه‌ن.

داواكارم (له‌هه‌ردووسه‌رۆك) تاڵه‌بانی و بارزانی ئه‌م بۆچوونه‌ وه‌ك ئه‌گه‌رێك،چه‌ند لاوازیش بێت له‌به‌رچاو بگرن و واز له‌سیاسه‌تی موجامه‌له‌كردنی یه‌كتری بهێنن و ئه‌و لێكگه‌یشتنه‌ی له‌نێوانیاندا هه‌یه‌ بیگه‌یه‌ننه‌ هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی و یه‌كێتی كه‌له‌وانه‌یه‌ ته‌نها ده‌نگدانی ئه‌ندامان و موچه‌خۆرانی هه‌ردولا به‌س بێت بۆ به‌رده‌وامبونیان له‌ ده‌سه‌لإتی كوردستان و پێویستیشیان به‌هاوپه‌یمانیه‌تی دیكه‌ نه‌بێت كه‌ هه‌ندێك جار زیانی له‌ سووده‌كانی زیاتر ده‌بێت،وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌دیاركه‌وت. .