كورد
وگره‌و له‌سه‌ر تاكتیكه‌كانی ئه‌مریكا ... هیشام ئاكره‌یی
karzan@spray. se
لێكدانه‌وه‌ی
بارودۆخه ناوچه‌ییه‌كان و نێوه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئاواكردنی ستراتیژ و
ته‌كتیك به گوێره‌ی ئه‌و بارودۆخانه، وه‌ڵاتان، پارت و رێكخراوه‌كان و
هه‌تتا تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاش ده‌گرته‌وه. خوێندنه‌وه‌ی ته‌واو بۆ ئه‌و
بارودۆخانه و دۆزینه‌وه‌ی كۆده‌كانی كار و چونیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی
بزووتنه‌وه‌ی هه‌ر ئهكتۆرێك، بنه‌مای سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێش چوونی دۆزی
هه‌ر گه‌لێكن. . .
وهڵاتتن و
لایهنێكانیش، له سه‌ر دوو بنه‌مانی سه‌ره‌كی سیاسه‌تی خۆی دهدهێژێن
تیایدا تهكتێك ته‌نیا ڕێگاخۆشكهرێكه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه سه‌ره‌كی و
ستراتیژیه‌كان. . هه‌روه‌ها تهكتێك و ستراتیژ له چه‌ند قۆناغێكدا
تێده‌په‌ڕن و یهیوهندییهكی جه‌ده‌لیی له نێوانیاندا هه‌یه. به‌ڵام له
هه‌موو حاله‌تێكدا پێویسته تهكتێك له پێناو و له خزمه‌تی ستراتیژدا
بێت.
جیاوازی هه‌ر
سه‌ره‌كی نێوان ته‌كتیك و ستراتیژدا، كورتخایه‌نی و گۆڕانكاریی خێرایه له
تهكتیكدا، له‌كاتێكدا ستراتیژ به زه‌حمه‌ت ده‌گۆڕدرێت و كاتێكی درێژتر
ده‌خایه‌نێت. . .
ده‌توانین په‌یوه‌ندی
نێوان ستراتیژ و تهكتیكدا وه‌ك شهمهندهفرێك دابنێین، تیایدا خاڵی
كوتایی ئامانج و ستراتیژه و هه‌موو خاڵه‌كانی نێوان هێڵه‌كه‌دا، تهكتێكه
و قوناخێكه له پێناوه گه‌یشتن به ئامانج. هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له
ههلسهنگاندندا، هه‌رچه‌نده بچو‌وكیش بێت، له‌وانه‌یه ببێته هۆی
گه‌ڕانه‌وه بۆ خاڵی ده‌ستپێكردن.
ههلبهته له‌م
بابه‌ته كورته‌دا، ناتوانرێت باسی هه‌موو لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان
ستراتیژ‌و تهكتێكدا بكرێت. له لایه‌كی تره‌وه، ده‌یان كیتاب و بابه‌ت
ده‌رباره‌ی ئه‌و تیوریانه نووسراون. سه‌ڕاڕای جیاوازی نێوان ئه‌و
سه‌رچاوانه‌دا، به‌ڵام تێكرای سه‌رچاوه‌كان، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن
كه پێویسته ته‌كتیك له پێناو ستراتیژدا بێت ئه‌گێنا سه‌ركه‌وتن و
به‌روه‌پێش چوون به‌دی ناهێت. گرنگتر له‌وه، شلوڤهكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی
تاكتێك و ستراتیژه‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر و لایه‌نه
په‌یوه‌ندیداره‌كانه. پێویسته ته‌كتیك و ستراتیژه‌كانی ئه‌و لایه‌نانه
بزانرێن و به‌ته‌واوه‌تی باردووخهكه بخوێنرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تاكتیك و
ستراتیژ سه‌ركه‌ون.
به‌و مانایه
له‌وانه‌یه لایه‌نێك بتوانێت ته‌كتیكێكی ڕێك‌وپێك و زانستیانه دابنێت،
به‌ڵام ئه‌و ته‌كتیك و ستراتیژانه بۆ جێگایه‌كی تر بگونجێت نه‌ك بۆ
كوردستان.
به درێژای خه‌باتی
ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی كوردستان ته‌كتیك و ستراتیژی
خۆیان هه‌بووه. هه‌روه‌ها پارت و رێكخراوه‌كانی كوردستانیش ته‌كتیك و
ستراتیژی خۆیان هه‌بووه. . به‌ڵام سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه،
یانیش كاتێكی زیاتریان بردوه بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافێكی كه‌م. هۆی هه‌ره
سه‌ره‌كیش ئه‌و ژێركهوتنانه، خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه بووه، بوو
بارودوخهكان و له‌یه‌ك جیانه‌كردنه‌وه‌ی ته‌كتیك و ستراتیژی دوژمنانی كورد
و (دۆسته‌كانیان) بووه.
له‌م ساڵانه‌دا،
به‌تایبه‌ت له دوای ڕۆخانی سه‌ددام، پارتی و یه‌كێتی و ڕێژه‌یه‌كی زۆری
گه‌لی كوردستانیش، ده‌ڵێن، ئه‌مریكا دۆستی كورده و ستراتیژی ئه‌مریكا و
كورد له عێراقدا یه‌ك ده‌گرته‌وه.
به‌دیتنی به‌نده،
ئه‌م لێكدانه‌وه له خوێندنه‌وه‌یكی ساده‌ی بارودووخهكانی دونیا و
ناوچه‌كه هاتووه. لایه‌نی كوردی پێیان وایه، عێراقی عه‌ره‌بی به‌شیعه و
سوننه‌وه، هه‌ڵگری فكری ئیسلامین، وشیعه‌كان لایه‌نگری ئێرانن، بۆیه
پێیان وایه لایه‌نی ئه‌مریكا و لایه‌نی عه‌ره‌بی له‌عێراق، دوو جه‌مسه‌ری
دژبه‌رن. ههلبهته له‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌دا شه‌ڕی تێرۆر و كیشه‌ی
فه‌له‌ستینیش له پێش چاوی سیاسیهتمهدارانی كورده. ئه‌وه‌ی ئه‌م
بۆچوونه‌ی كورده‌كان به‌هێز ده‌كات دژایه‌تی نێوان ئه‌مریكا و ئێرانه له
لایه‌ك و له لایه‌كی تره‌وه، وتاری دیموكراسی ئه‌مریكایه، كه
به‌داخه‌وه لایه‌نی كوردی باوه‌ڕییان به‌و وتاره هێناوه و پێیان وایه
ئه‌وان ته‌نیا لایه‌نن له ناوچه‌كه‌دا، كه ده‌یانه‌وێت دیموكراسی
به‌رقه‌رار بكه‌ن.
ته‌نیا خاڵ كه گومان
لای كورد دروست ده‌كات به‌رامبه‌ر به ئه‌مركا، كێشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی
ئه‌مریكایه له‌گه‌ڵ وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان و توركیا. . له‌وێدا پارتی و
یه‌كێتی له‌وه ده‌ترسن ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا بكه‌وته
مه‌رتسییه‌وه، له‌وانه‌یه ئه‌و كاته ئه‌مریكا ناچاربێت واز له كورد
بێنێت.
به دیتنی به‌نده
ئه‌وه خوێندنه‌وه‌یه‌كی كهشبینانهیه بۆ بارودووخی كوردستان و
ناوچه‌كه. هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌یه‌كی تیۆریانه‌یه بۆ ئه‌مریكا، وه‌ك
زلهێز له دونیادا. . چونكه له‌پراكتیكدا ئه‌مریكا ئه‌و وڵاته نییه بێ
هۆ بیه‌وێت نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه بگۆڕێت. ئه‌و كاته ئه‌مریكا نه‌خشه‌ی
ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت كه ناچار بكرێت گۆڕانكاری دروست بكات.
به‌و مانایه
دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی به‌م شێوه‌یه و خۆی له‌خوێدا نه تهكتێكه
لای ئه‌مریكا و نه‌ش ستراتیژ. به‌ڵام هه‌بوونی
ترسی دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی لای عه‌ره‌به‌كان و ئه‌مریكا و توركیا،
ده‌كه‌وێته ناو ته‌كتیكه درێژخانهیهكانی ئه‌مریكا. . هه‌روه‌ها
به‌رقه‌رابوونی دیموكراسی له‌ناوچه‌كه و دونیادا، لای ئه‌مریكا ستراتیژ
نییه، به‌ڵكوو ته‌كتیكی كاتییه له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی
ئه‌مریكا له دونیادا. . بۆیه گره‌وی كورد له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ناته‌واو
دانراوه. یان با بڵێین له‌سه‌ر تاكتیكێكی كاتیی ئه‌مریكا دانراوه. ئه‌و
تاكتیكه په‌یوه‌سته به دروستكردنی ههڤالبهندێكی تر له‌ناو عێراقدا. .
.
له ڕه‌وشێكی جیهانی
ئاوایی‌دا، دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی، به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا
ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵام هه‌بوونی كێشه‌ی كورد له خزمه‌تی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكادایه. بۆیه
تاكتیكی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دانراوه كه كورد فاكته‌رێكی
نائارامی بن له‌ناوچه‌كه. .
فاكته‌رێك بن كه به‌رده‌وام ببێته هۆی چوونی ئه‌و وڵاتانه بۆ ناو
باوه‌شی ئه‌مریكا و به‌رده‌وام ئه‌و وڵاتانه پێویستیان به ئه‌مریكا بێت.
ئه‌مریكا ئیسرائیلێكی
دووه‌م له ناوچه‌كه‌دا دروست ناكات، كه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو
گه‌لانی ناوچه‌كه ببنه دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌مریكا. ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی له‌ناوچه‌كه‌دا بێارێزێت و په‌یوه‌ندیه‌كی باشی
له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا، هه‌بێت. .
لایه‌نی
كوردی فاكته‌رێكی دروستكراوه له ناوچه‌كه. . . فاكته‌رێكه به‌ده‌ستی
ئه‌مریكا دروستكراوه و به ده‌ستی ئه‌مریكاش دهچۆڵێتهوه. به‌و مانایه
ئه‌مریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئیعتبار بۆ كورد ناكات، چونكه فاكته‌رێكی
سه‌ربه‌خۆ نییه. . فاكته‌رێكه سیاسه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیانه و بوێرانه‌ی
نییه. . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش لایه‌نی كوردی به‌رده‌وام وه‌ك ئه‌و
سه‌ربازه ده‌بێت كه بۆ كوشتن دانراوه له‌پناو ئامانجێكی تایبه‌تدا. . .
.
هه‌ڵه‌ی هه‌ره
گه‌وره ئه‌وه‌یه كه كورد به‌شێكه له تاكتیكی ئه‌مریكا، كه‌چی ئه‌مریكا
له‌ناو ستراتیژی كورددایه. به‌گوێره‌ی یاساكانی دیالكتێكی نێوان ستراتیژ و
تاكتیكدا، تاوه‌كوو دوو لایه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی یه‌كتری بپارێزن
پێویسته هه‌ردووكیان یان له‌ناو تهكتێكی یه‌كتردا بن یانیش ستراتیژی
یه‌كتری. . . به هیچ شێوه‌یه‌ك تاكتیكی لایهنیێك ستراتیژی لایه‌نی تر
به‌دی ناهێنێت. هه‌ر بۆیه‌ش ته‌كتیكه‌كانی ئه‌مریكا ده‌وڵه‌تی كوردی دروست
ناكه‌ن. . ئیسرائیل و ئه‌مریكا له ستراتیژدا یه‌كتر ده‌گرنه‌وه. بۆیه
هه‌ردووكیان ههڤاڵبهندن.
بۆ زیاتر
ڕۆنكردنهوه، ئاماژه بۆ تاكتیكی ئه‌مریكا ده‌به‌م، له‌پێناو له‌ناوبردنی
كۆمۆنیزم و بلۆكی سوسیالیستی له جیهاندا. .
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا
كۆمۆنیزم له‌ناو ببات، په‌نای بۆ خودی كۆمۆنیزمی بردوه، و پشتگیریه‌كی
باشی كرد له فیكری ماوتسی تونغ و ئه‌نوه‌ر خۆجه‌و و تیتۆ. . بۆ هه‌مان
مه‌به‌ست پشتگیری ئه‌و وڵاتانه‌شی كرد كه دژی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی كۆن بۆن. .
. كه‌واته كۆمۆنیزم به‌رامبه‌ر به كۆمۆنیزم. . هاوكات پشتگیری
ئاینهكانیشی كرد، بۆئه‌وه‌ی گه‌لانی تر به‌ره‌و كۆمۆنیزم نه‌ڕۆن. . .
له‌و كاته‌دا،
نه‌هێلانی بلۆكی سوسیالیست ستراتیژی هه‌ر سه‌ره‌كی ئه‌مریكا بوو. . .
پشتگیری ئه‌مریكا بۆ ماویهكان و ئاینه‌كان، تاكتیكێكی كاتی ئه‌مریكا بوو،
له پێناو گه‌یشتن به ئامانجه‌كه‌ی. . . له‌و كاته‌دا، كه‌م بوون ئه‌و
كه‌سانه‌ی باوه‌ڕییان به‌وه هه‌بوو، كه ئه‌مریكا پشتگیری ماویهكان و
كۆمۆنیزم و ئیسلام و مه‌سیحیه‌ت ده‌كات. . . ئه‌وانه‌ی سیاسه‌تی
ئه‌مریكایان جێبه‌جێ ده‌كرد، په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان به تاكتیك دایان ده‌نا.
ههلبهته له‌و
ململانێیه‌دا ئه‌مریكا سه‌ركه‌وت و كۆمۆنیزم وه‌ك ده‌سه‌ڵات له‌ناوچوو. .
كه‌واته هه‌موو تاكتیكهكان له‌ناو چوون، و ستراتیژ و تاكتیكی ئه‌مریكا
سه‌ركه‌وت. .
ئێستاش لایه‌نی كوردی
پێیان وایه ئه‌مریكا پێویستی به كورده، له پێناو دیموكراسی و
عیلمانیه‌ت. . به‌ڵام لایه‌نی كوردی ههلهَیهكی گه‌وره‌یان كردوه و
ده‌كه‌ن. . چونكه ئه‌مریكا، باش ده‌زانێت پێی ناكرێت دژی ئاینه‌كان
بوه‌ستێت، نه له‌ناو ئه‌مریكادا و نه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی. . بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌مریكا به‌كه‌مترین خه‌ساره‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی بپارێزیت و
له‌ناوچه‌كه قبۆڵ بكرێت، ناچاره دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئاینی ئیسلام بكات. .
به‌و مانایه ئه‌مریكا له لایه‌نێكی ئیسلامی
ده‌گه‌ڕێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌و بپارێزێت، لایه‌نێك بێت دژی مه‌لاكانی
ئێران بێت، دژی تیرۆریستان بێت. . هه‌ر كاتێك ئه‌مریكا ئه‌و لایه‌نه‌ی
له‌ناو عێراقدا دۆزییه‌وه، واز له كورد دێنێت و ماوه‌ی هه‌ڤالبه‌ندی
ئه‌وان له‌گه‌ڵ كورد ته‌واو ده‌بێت. .
ههڵسووكهوتنی
ئه‌مریكا له ماوه‌ی دارشتنی ده‌ستووری عێراقدا، باشترین به‌ڵگه‌یه
له‌سه‌ر هیوا و پلان و ستراتیژی ئه‌مریكا له عێراق و ناوچه‌كه. . .
1) ئه‌مریكا لایه‌نی
كوردی هاندا بۆ قبۆڵ نه‌كردنی ئیسلام وه‌ك سه‌رچاوه‌ی یاسا له عێراقدا.
پاشان ئه‌مریكا خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه ڕازی بۆ و كوردی به پیاو خراپ و دوژمنی
ئیسلامی ده‌رهێنا و خۆیشی به دۆستی موسڵمانانی دانا. .
2) له كاتی دانوسان
له‌سه‌ر حزبی به‌عس، لایه‌نی ئه‌مریكا خۆی به‌نه‌رم ڕۆ له‌قه‌ڵه‌م دا
وپشتگیری موسڵمانانی سوننه‌ی كرد و داوای كرد ناوی به‌عسیه‌كان له‌ناو
ده‌ستووردا لاببرێت. . . كه‌واته ویستی ئیسلامی قه‌ومی ڕازی بكات. .
3) موقته‌دای سه‌رد
وه‌ك تاوانبارێك كه حوكمی دادگای له‌سه‌ره، به ئازادی دێت و ده‌ڕات.
4) ئه‌مریكا له
دانوسانێكی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ هیئه‌ی عوله‌مای سوننه‌كان.
5) ئه‌مریكا
داخوازیه‌كانی لایه‌نی كوردی كرده قوربانی ئیسلام و هیزه ئیسیلامیهكان.
6) ده‌ستوور باشترین
و ناسكترین تاقیكردنه‌وه‌ی نیازه‌كانی ئه‌مریكا بوو سه‌باره‌ت به هه‌موو
گه‌لانی عێراق/ به‌تایبه‌ت كورد و له‌وێدا ئه‌مریكا له‌جیاتی پشتگیرین
فشاری دانایه سه‌ر كورد. .
ئه‌وانه هه‌مووان
نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت هاوكێشه‌یه‌كی تر له ناوچه‌كه
دروست بكات، ئه‌مریكایه‌ك كه هاوپه‌یمانی ئیسلامیه‌كان بێت و به‌م
شێوه‌یه كێشه‌كانی ئه‌مریكا چاره‌سه‌ر ده‌بن.
كه‌واته ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت شه‌ڕی تیرۆر به ئسیلامیهكان بكات. ئیسلام
به‌رامبه‌ر به ئیسلام. .
پێویسته لایه‌نی
كوردی، سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌عێراقدا و له كاتی داڕشتنی ده‌ستووردا، باش
بخوێنته‌وه. . ده‌ستووری ئیسلامی عێراق،
سیگناڵێكی ئاشكرای ئه‌مریكایه بۆ لایه‌نه ئیسیلامیهكان. . تیایدا
ئه‌مریكا به ئیسلامیه‌كان ده‌ڵێت: من ئیسلامم پێ قبۆڵه، هه‌ر بۆیه‌ش من
ئیسلامم كرده سه‌رچاوه‌ی هه‌ر سه‌ره‌كی یاسا له عێراق. . هه‌ر وه‌ها ڕازی
بووم عێراق به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی به‌ڕێوه نه‌برێت. . دانانی ڕێژه‌ی 2
له‌سه‌ر 3 بۆ په‌سه‌ندكردنی حكومه‌ت، باشترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر قبۆڵكردنی
(سیسته‌می شۆڕا) له عێراقدا. . . هه‌ر بۆیه
ئه‌مریكا به شێویه‌كی ڕاسته‌وخۆ داوای په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسیلامیهكاندا
ده‌كات. . ئه‌وه‌ی ڕازی نییه په‌یوه‌ندی دروست بكات ئه‌مریكا نییه،
به‌ڵكوو هێزه ئیسیلامیهكانن. . . .
به‌و مانایه
ئه‌مریكا له ئیسلامێك ده‌گه‌ڕێت، ناوچه‌كه بۆی به‌ڕێوه ببات و به‌و
شێوه‌یه گه‌لان و ڵاتانی ناوچه‌كه واز له دژایه‌تی ئه‌مریكا دێنن. .
پاشه‌كشه‌ی ئیسرائیل له (غه‌زه) هه‌نگاوێكه له‌و پێناوه‌دا. . .
لێره‌دا ده‌توانین ئه‌وه بڵێین، كه ئه‌مریكا تا ئه‌و كاته پێویسی به
كورد ده‌بێت، كه بتوانێت دۆستی ئیسلامی بۆ خۆی بدۆزێته‌وه له عێراق و
ناوچه‌كه‌دا و
ته‌نیا تاوه‌كوو ئه‌و كاته، كورد فاكته‌رێكی گرنگ ده‌مێنێت. . بۆیه
پێویست بۆ، پارتی و یه‌كێتی بزاننن كه په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌وان له گه‌ڵ
ئه‌مریكا كاتین و له‌م كاته‌دا ئه‌مریكا ناچار بكه‌ن دان به مافه‌كانی
كورددا بنێت. .
ئه‌مریكا
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت، به ڕاكردن عێراق به‌چێ بێڵێت، چونكه ڕاكردنی
ئه‌مریكا له عێراق، ڕاكردنیهتی به‌رامبه‌ر تیرۆر و نه‌مانی ئه‌مریكایه
له هه‌موو ناوچه‌كه‌دا. . ته‌نیا لایه‌ن له‌م كاته‌دا مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا
له ناو عێراقدا مسۆگه‌ر ده‌كات، كورده.
ده‌توانین بڵێین ئه‌م
كاته‌ی پێش ئیمزاكردنی ده‌ستووری عێراق، خرابترین كاته‌كانی ئه‌مریكایه
له عێراق و ناوچه‌كه‌دا و لاوازترین كاته‌كانی ململانێی ئه‌مریكان له
گه‌ڵ تیرۆر، بۆیه ئه‌م كاته باشترین كاته بۆ كورد داوكاریهكانی خۆی
به‌دی بێنێت. . . چونكه كارتی كوردی له دوای ده‌ستوور و په‌یداكردنی
هاوكاری ئیسلامی له‌ناو عێراقدا بۆ ئه‌مریكا، ده‌بێته كارتێكی سووتاو و بێ
بایه‌خ. . .
پێویست بۆ لایه‌نی
كوردی بزانییایه، كه هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا له بارودووخی خراپی
ئه‌وه‌وه دێن و نه‌ده‌بوو له‌م كاته‌دا لایه‌نی كوردی ته‌نازوولیان نه بۆ
ئه‌مریكا و نه‌ش بۆ شیعه و سوننه‌كانی عه‌ره‌ب یان كردبا. . . چونكه وه‌ك
له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆ كرد، كورد له‌ناو ته‌كتیكی ئه‌مریكادان نه‌ك
له‌ناو ستراتیژی ئه‌ودا، به پێچه‌وانه‌ی ئیسرائیل.
ئیمزاكردنی ده‌ستووری
عێراق به‌واتای دڕاندنی كارتی كوردی دێت، ته‌نیا بوار بۆ مانه‌وه‌ی گرنگی
كارتی كوردی، به‌رده‌وامیی شه‌ڕی نێوان لایه‌نه‌كانی ئیسلامیییه له
عێراقدا و شه‌ڕی تیرۆره. . هه‌ر كاتێك ئه‌و شه‌ڕه نه‌مێنێت، كورد له
عێراقدا له‌ناو ته‌كتیكی ئه‌مریكادا ده‌رده‌كه‌وێت. . .
$$$$$$$$$$
به‌رده‌وانی ئه‌م
بابه‌ته له ژێر ناوی \ كورد، سیگناڵه‌كان به هه‌ڵه ده‌خوێنته‌وه\، دێت
له‌وێدا باسی جیاوازی
نێوان سیاسه‌تی ئه‌مریكا و ئیسرائیل سه‌باره‌ت به ناوچه‌كه و كورد
ده‌كه‌م. . . لایه‌نی كوردی پێی وایه هه‌ندێ لایه‌نی ئه‌مریكی له گه‌ڵ
دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردیدان. ئه‌وه‌ش له تێكه‌ڵاوكردنی سیاسه‌تی
ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه هاتووه. . . چونكه له‌وانه‌یه ئیسرائیل پێی
باش بێت ده‌وڵه‌تێكی كوردی دروست بێت یان كێشه‌یه‌كی به‌هێزی كوردی هه‌بێت،
بۆ ئه‌وه‌ی فشاری وڵاتانی ناوچه‌كه له‌سه‌ر ئیسرائیل كه‌م ببێته‌وه. ئه‌و
كه‌سانه‌ی ناو ئه‌مریكا پشتگیری كورد ده‌كه‌ن، زیاتر ئه‌و كه‌سانه‌ن كه
په‌وه‌ندییان به لوبی ئیسرائیله‌وه هه‌یه له‌ناو ئه‌مریكادا، نه‌ك به
سیاسه‌تی حكومه‌تی ئه‌مریكاوه.
هه‌ڵه‌ی لایه‌نی
كوردی له‌وه‌وه دێت كه ئه‌و سیكناڵانه به ستراتیژێكی ئه‌مریكا
داده‌نێن، له كاتێكدا په‌یوه‌ندیان به تاكتیكێكی جووله‌كه‌كانه‌وه
هه‌یه، كه ده‌یانه‌وێت هێزی عه‌ره‌به‌كان له‌ت له‌ت بكه‌ن و به‌ره‌یه‌كی
تری ترسناك بۆیان دروست بكه‌ن.
|