كێ یاری زانی دیرینه‌ و كێ زه‌روره‌ ریزی لیبگیربیت ... رزگار
كۆجه‌ر


كه‌ له‌سه‌رتایی ده‌م خۆیند مامۆستایه‌كمان هه‌بوو وه‌رزشی ی پیده‌گوتین زۆرجار ده‌ی گوت كورم رزگار دایكم ببیته‌ یاریزان تۆ نابیته‌ یاری زان راستیش گوت بۆیه‌ له‌ یادمه‌ هه‌موو جار ده‌بایه‌ جلی هه‌موو یاری زانه‌كانی گه‌ره‌ك به‌ دایكم و پوره‌ كانم بشۆم تا به‌س ته‌نها تۆپ بینمه‌وه‌ ئه‌و وه‌خته‌ی وه‌رزش له‌ هه‌ولیر گرینكی هه‌بوو هه‌موو كات یاریگا پر له‌ جه‌ماوه‌ر ده‌بوو هیج جاریكیش تیپی هه‌ولیر له‌ یارییه‌كان له‌ كۆی (11) یاریزان (10) یاریزان عه‌ره‌ب نه‌بوو ئه‌و كاته‌ كه‌ تیپی هه‌ولیر یاری ده‌كرد جاماوه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌ گور تین پالپشتی تیپه‌كه‌یان بوون تا وا ی لیهاتبوو جه‌لاده‌كانی به‌ عس له‌ جه‌ماوه‌ری ئه‌و تیپه‌ ده‌ترسان ئه‌و كاته‌ فیركه‌ره‌كان ئه‌وه‌نده‌ ریزیان له‌ رۆژنامه‌ نوسان ده‌گرت خۆیان داوایان لیده‌كردن قسه‌ بۆ رۆژنامه‌ نوسان بكه‌ن ئه‌و كاته‌ كه‌ده‌جویته‌ ناو یانه‌ی هه‌ولیر ئه‌ونده‌ خزمه‌تیان ده‌كردیت شه‌رمت له‌ خۆ ده‌كرد .


ماوه‌یه‌كه‌ حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان وه‌ك پالپشتیه‌ك ریز له‌ زۆربه‌ی تۆیژه‌كانی گه‌ل ده‌گریت له‌ هونه‌رمه‌ندان ونوسه‌ران له‌ وه‌رزشوانه‌ دیرینه‌كان. . . . . . . . . . تد دیاره‌ برینه‌وه‌ی موجه‌ بۆ ئه‌و تویژانه‌ی باسمان كرد كاریكی ئه‌وه‌نده‌ پیرۆزه‌ مرۆف تا پیی بكریت ده‌بیت ده‌ست خۆشی بكات به‌لام كاتیك وه‌ك دوینی باسم كرد هه‌موو بریاریكی جاك له‌لایه‌ن كه‌سانیكه‌وه‌ استخلال ده‌كریته‌بیت مرۆف هه‌لوه‌سته‌یه‌ك بكات. . . كه‌ باس له‌ وه‌رزش وانه‌ دیرینه‌كان ده‌كریت ده‌بیت ئه‌و خاله‌مان به‌رجاو بیت و بپرسین وه‌رزش وانی دیرین كێ یه‌؟؟؟؟؟


ئایه‌ ئه‌و وه‌رزش وانه‌یه‌ كه‌ له‌ گه‌ره‌كیك له‌ تیپیكی میلی یاری كردووی و تا پیریش بووه‌ پیی له‌ تۆپ نه‌داوه‌ یان ئه‌و كه‌سه‌ یاری زانی دیرینه‌ كه‌وا ته‌مه‌نی تا ئیستا 30 سالی ته‌واو نه‌كردیه‌ یان ئافره‌تیكی رۆژنامه‌ نوس وه‌رزش وانی دیرینه‌ كه‌وا له‌ ژیانیدا رقی له‌ وه‌رزش بوه‌ ئه‌وانه‌ی باسیان ده‌كه‌م نالیم له‌وانه‌یه‌ له‌ناو ئه‌و لیسته‌ 1700 یه‌ی ئه‌نجومه‌نی بالای وه‌رزش كه‌ له‌ هه‌ولیر ئاماده‌ی كردووه‌ هه‌بیت به‌لام ئه‌وه‌ی به‌ر گۆیم كه‌وتوه‌ كه‌وا جه‌ندین كه‌سی نا موسته‌حه‌ق له‌ ناو ئه‌و لیسته‌ یه‌ له‌ به‌ر خزم خزمانی و برداراتی و منا ومنا بونه‌ته‌ وه‌رزش وانی دیرین!!!!!!!


له‌ لایه‌كی تر كۆمه‌لیك كه‌س كه‌وا پیان ده‌گوتریت جۆكه‌ر كه‌وا وه‌رزش وان و هونه‌رمه‌ند و سینه‌ما كارو نوسه‌ر و كه‌شافه‌ و.. . . . تد هه‌موو شتیكن و له‌گه‌ل هه‌موو خاواردنیكیش ده‌خۆرین ئه‌وانه‌ ناویان له‌ ریز لینانی هونه‌رمه‌ندان ونوسه‌رانیش هه‌یه‌ ئه‌وانه‌ جۆن مامه‌له‌یان له‌گه‌ل ده‌ كریت؟؟؟؟


ئایه‌ ئه‌جومه‌نی بالای وه‌رزش ده‌یه‌ویت ئه‌ویش وه‌ك وزاره‌تی رۆشه‌نبیری خه‌لكانی نا هونه‌رمه‌ندو نا نوسه‌ر به‌ زۆر بكاته‌ وه‌رزشوانی دیرین یان به‌زۆر گه‌نجیكی ته‌مه‌ن 30 ساله‌ پیر بكات و ته‌نها بۆ موجه‌كه‌ ببیته‌ فۆلكلۆر دیرین.

 

  rawa20@maktoob.com

تیبنی / بۆ ئه‌نجام دانی كاریكی رۆژنامه‌ نوسی سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی بالای وه‌رزشم كرد نزیكه‌ی 2 كاتژمیر دانیشتم كه‌س پیی نه‌گوتم به‌ خیربیت و كه‌سیش پیی نه‌گوتم فه‌رموو ئه‌و گلاسه‌ ئاوه‌ بخۆو نا هه‌قیان له‌ وانه‌یه‌ مه‌شخول بن بۆ لیستی دوه‌می یاریزانه‌ دیرینه‌كان؟؟؟؟؟. . . . . . . .