تاوانه كه پرسیار به گوله ووه‌ڵامی بدرێ ... ئه‌حمه‌د تازه‌دێیی
باپیران ووتیانه جام كه پڕ بوو لێی ده‌ڕژێ
ڕۆژی
سێ شه‌مه 6ی مانگی 9 له ڕێگه‌ی هێڵی
tel
وه
په‌یوه‌ندیم كرد به ماڵی خۆمانه‌وه له كه‌لار، براكه‌م ووه‌ڵامی
دایه‌وه‌و داوی چۆنی باشی، پرسیارم كرد، ده‌نگووباستان؟ به بێزارییه‌وه
ووتی چی بێڵم!1 هه‌ر وه‌كو جاران وایه به‌م گه‌رمایه كاره‌با نی یه، ئاو
نی یه، به‌م هاوینه سوته‌مه‌نی نی یه، كه‌س به كه‌س نی یه و گه‌نده‌ڵی
یه، دزی یه و نه‌هه‌نگه‌كانی سه‌ر زه‌وی هه‌موو سه‌روه‌توو سامانی ئه‌م
خه‌ڵكه هه‌ڵده‌لوشن و هه‌ر تێر نابن، نازانم كه‌ی تێر ده‌بن!!!، كوره
به‌خوا ئه‌وه پێنج سه‌عاته چووم بۆ به‌نزین و نۆره‌م گوتووه به هه‌زار
حاڵ 30 لیتر به‌نزینم ده‌ست كه‌وتووه هه‌موو خه‌ریكی به‌رتیل و به‌رتیل
كارییه و به دزی یه‌وه به ڕه‌ش ده‌ی فرۆشن، ئه‌گه‌ر خزمێكت یان كه‌سێكت
مه‌سول نه‌بێ ئه‌وه كه‌س لێت ناپرسێ و مافت خواوه، منیش ووتم ئه‌ی
ئه‌وه نه‌بوو ساڵی پار چه‌ند خاوه‌ن به‌نزین خانه‌یه‌ك ده‌ستگیر كران، به
هۆی ئه‌وه‌ی له پایته‌خته‌كه‌ی عێراقی حه‌بیبا به‌نزینه‌كانیان ده‌فرۆشت
به دزی یه‌وه، ووتی كوره برا ئه‌وان ته‌نها یه‌ك دوو ڕۆژ زیندان
كران، چونكه له گه‌ڵ گه‌وره‌كاندا ده‌ستیان تێكه‌ڵ كرد بوو به‌ریان دان.
ڕۆژی 7ی مانگ واتا
دوای ڕۆژێك، به هه‌زاران كه‌س له شاری كه‌لاری پاش ماوه‌ی ئه‌نفالی شوومی
88 به ڕێپێوانێكی دیموكراتیانه‌و هێمنانه به‌ره‌و به‌رده‌م باره‌گای
قایمقامیه‌ت، به‌رێ ده‌كه‌ون كه خوازیاری دابین كردنی كاره‌ب، ئاو،
سوته‌مه‌نی. . . . . . هتد.
كه‌سێكی باوه‌ڕ
پێكراو له كه‌لار، كه خۆی یه‌كێك بوو له‌و خۆپیشانده‌رانه، ووتی ماوه‌ی
3 سه‌عات ئێمه له به‌رده‌م باره‌گای قایمقامیه‌ت چاوه‌ڕوانی قایمقام و
ووه‌ڵام بووین، به‌ڵام به ده‌م داواكارییه‌كانمانه‌وه نه‌هات و ووتبوی،
من چۆن بێم قسه بۆ ئه‌و منداڵانه بكه‌م، له ئه‌نجامی پێشوازی
نه‌كردن و پشت گوێ خستنی یاداشته‌كه‌یان، هه‌ڵچون و توند‌و تیژی له نێوانی
هێزه‌كانی پۆلیس و جه‌ماوه‌ردا ڕووده‌د، به‌ره‌ی خۆپیشانده‌ران به به‌ردوو
توێكڵه شووتی و به‌ره‌ی به‌رامبه‌ریش (حكومه‌ت) به گوله ووه‌ڵام
ده‌داته‌وه.
لێره‌دا پرسیار دێته
ئاراوه، ئایا كه‌ی ڕه‌وایه به گوله ووه‌ڵامی به‌رد بدرێته‌وه؟!!!!!!
كه‌ی ڕه‌وایه خه‌ڵكی داوای مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆی بكات به گوله
ووه‌ڵامی بدرێته‌وه؟؟؟!!!!! ئایا كه‌ی ڕه‌وایه پرسیاری سه‌روه‌ت و سامان
و داهاتی ئه‌و خڵكه ئه‌نفال كراوه بكرێت، ئێوه به گوله
ووه‌ڵامیان بده‌نه‌وه؟؟؟!!!!، كه تۆ ده‌ڵێت، ئێوه منداڵن و گوێتان
لێناگرم، ئه‌ی بۆ منداڵان گوله باران ده‌كه‌ن؟؟؟!!!!، هه‌روه‌ها
خۆپیشانده‌رانیش ده‌بوایه له جێی ئه‌وه‌ی كه په‌لاماری ده‌زگاكانی
حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رمنگه‌كان بده‌ن، ده‌بوایه په‌لاماری ماڵ و
سه‌روه‌ت و سامانی مه‌سوله دزه‌كانیان بدایه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر
كاربه‌ده‌ستێك له ترسی ڕقی جه‌ماوه‌ر، نه‌توانێت دزی بكات و داهاتی
كوردستان به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و عادیلانه دابه‌ش بكرێت به سه‌ر
كۆمه‌ڵگادا.
له كۆ تایدا خوای
گه‌وره شفای هه‌موو برینداره‌كان بدات به تایبه تی كاك سامان نادر
تازه‌دێیی چونكه برینه‌كه‌ی سه‌خته.
|