ناوت ... شاڵاو
له سه‌ر سینگی به‌ردێکی ئه‌م بناره‌وه
من ناوی تۆم هه‌ڵکه‌ندبوو
به‌ڵام ئه‌مڕۆ. . . هێنده‌ی گه‌ڕام
نه پیتێک مابوو نه ناوت
وا پێده‌چوو
زریانی شێت
هه‌موو شتی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتبوو
له که‌ناری ده‌ریای مه‌نگی
جێ ژوانێک
له سهرلمی ووردی که‌نار
به‌م په‌نجانه‌ی خۆم نووسیبووم
بۆ یادگار
به‌ڵام
ئه‌مڕۆ
هێنده‌ی
گه‌ڕام
نه ناوت
مابوو نه پیتێک
هه‌وارێکی
خامۆش وچۆڵ
وا پێده‌چوو
هه‌موو شتی
له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕاپێچابێ
هاژه‌ی
شه‌پۆڵ
لهسهرگهڵای سه‌وزی به‌هار
به پیتێکی
ئه‌رخه‌وانی
ناوی تۆم
نووسیبوو
ئازیـــــــــــــــــــــــز
به‌ڵام
ئه‌مڕۆ
هێنده‌ی
گه‌ڕام
نه به‌هار
مابوو نه گه‌ڵا
پێیان ووتم.
. . چیت نووسیبوو
سووتا
له‌گه‌ڵ ئاهی پایـــــــــــــز
بۆیه منیش
دڵی خۆم
هێناو تیام نووسی
خۆشه‌ویستیت
له گه‌ڵ ناوت
هه‌ر بۆ
ئه‌وه‌ی دڵنیا بی
نه زریان
ونه شه‌پۆڵ ونه بای خه‌زان
هه‌رگیز
ساتێکیش نه‌توانن
گه‌ردێک
له‌سه‌ر دڵم لاده‌ن
تا تۆ مابی.
. .
Shallaw1@hotmail. com