كوردستان ته‌نها سلێمانی نی یه‌؟  زه‌نگێك بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. . .  مه‌ولانا

 

 7/9 بۆ كه‌لاری یه‌كان ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و چه‌ندین دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌. ؟ بۆ پیاوانی پاریزه‌رانی ده‌سه‌لات لولله‌ی تفه‌نگه‌كانیان ئاراسته‌ی جه‌سته‌ی ناڕازیی یان كرد؟ ئایا

 كه‌لاری یه‌كان داوای هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستوور و دژی فدرالی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌؟ ئایا  كه‌لاری یه‌كان عه‌ره‌به‌ هاورده‌ ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان ی كه‌ركوك بوون؟ وینه‌ی دیكتاتۆریان به‌رز كردبویه‌وه‌؟ئایا. . . ئایا. . . ئایا؟؟؟؟؟

 كه‌لاری یه‌كان ساده‌ترین مافی هاوولاتی بوونی خۆیانه‌ ده‌سته‌ جه‌معی شه‌پۆلی شه‌قامه‌كان به‌رفراوانتر بكه‌ن. خوازیاربن له‌ ساده‌ترین شیوه‌كانی ژیان بێبه‌ش نه‌بن؟ ئه‌وان خوازیارن شه‌وه‌كانیان وه‌ك ماڵه‌ مه‌سوله‌كان بی كاره‌با نه‌بێت و ئاوی پاكژی خواردنه‌وه‌یان هه‌بێت و  ژیتر بوار نه‌ده‌ن گیرفانه‌ قوڵه‌كانی مه‌سوله‌ هه‌ڵپه‌رسته‌كان كه‌ هه‌رگیز پڕنابێت له‌ پاره‌ی  خه‌ڵك پڕبكه‌ن؟ كه‌لاری یه‌كان باش له‌و ڕاستی یه‌ گه‌یشتوون ئازادی به‌ ده‌ست هاتووی ئه‌مڕۆی كوردستان. . .

 ژیانی دوور له‌ سیسته‌می به‌عس به‌ خوێنی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌خوێنی سه‌دان

 سه‌ركرده‌ی وه‌ك شه‌هید ئازاد هه‌ورامی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی نه‌ زڕه‌ی پاره‌و نه‌ ناوگه‌ڵی ژن فریوی نه‌دان ده‌سته‌به‌ر بووه‌. كه‌لارییه‌كان باش له‌و ڕاستی یه‌ تێگه‌یشتوون بۆیه‌ چیتر بوار ناده‌ن  كه‌سانی نامه‌سئول یاری به‌ چاره‌نوس و ژیانیانه‌وه‌ بكات؟ 7/9 بۆ كه‌لارییه‌كان ڕۆژی ئیعتراز و ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌ بوو له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ناعه‌داله‌تی یه‌ی له‌ لایه‌ن كه‌سانی به‌رپرسی ناوچه‌كه‌وه‌ پیاده‌ ده‌كرێت. وه‌ خۆپیشاندانی كه‌لاری یه‌كان ساده‌ترین مافی خۆیانه‌ كه‌ چیتر بوار نه‌هێڵن بۆ ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی له‌ به‌رامبه‌ر باش كردنی چیان و گوزه‌رانی هاوولاتیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ ویران بوه‌كه‌یان دا خه‌مسارده‌.

 كه‌لاری یه‌كان هه‌قی خۆیانه‌ بڕژینه‌ سه‌رشه‌قام و یه‌خه‌ی مه‌سئوله‌كان بگرن؟ له‌ به‌رامبه‌ر دا به‌رپرسانیش له‌ كاتێك دا خۆیان به‌ مه‌سئول نازانن بۆ باشتر كردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك هه‌قی خۆیانه‌ دیكتاتۆرانه‌ لولله‌ی تفه‌نگه‌كانیان بكه‌نه‌ ڕووی راپه‌ڕیوان.

 لیره‌دا ده‌كرێت بپرسین 7/9 بۆ؟ كاتێك حكومه‌تی هه‌رێم چاوه‌كانی بۆ خۆشگوزه‌رانی و ئاوه‌دانی ته‌نیا شارێكی وه‌ك سلیمانی به‌دی ده‌كات؟ كاتیك حكومه‌ت به‌ سه‌دان هه‌زار دۆلار له‌ تونیلیك بۆ سلیمانی خه‌رج ده‌كات و هاولاتیانی شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سلیمانیش به‌ ده‌ست نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ و كاره‌باوه‌ ده‌ناڵێنن بۆ ده‌بێت چاوه‌ڕی ی ده‌یان 7/9 له‌ شه‌رجه‌م شاره‌كان دا نه‌كات؟ كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ سه‌رانی حكومه‌ت راچڵه‌كین و هۆش به‌ خۆیاندا بێته‌وه‌  چیتر كوردستان ته‌نیا سلیمانی نییه‌؟ ناتوانن به‌ ناوی ئه‌نسار ئیسلام و گێره‌شیوینه‌وه‌  ڕی له‌ شه‌پۆلی پر جوڵه‌ی ناره‌زایی هاوولاتیان بگرن ئیتر كه‌س به‌ وته‌كانیان فریوو ناخوات؟