له‌كه‌ركوك كێ شه‌هید ده‌بێ وكێ به‌رهه‌مه‌كی ده‌خوا ... ئاری كه‌ركوكی
گه‌وره‌ترین بازاری
بازرگانی دونیا ئه‌مرۆ باژێری كه‌ركوكه یه‌كی له هۆكاره‌كانی رۆخاندنی
سه‌دامیش ئه‌و ده‌سكه‌وته ئابوریه‌یه كه له نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه
وه‌ده‌ستی ئه‌مریكا ده‌گات زۆری ووڵاتانی جیهانیش چاویان له‌و باژێره‌یه
وه سودیان لێ وه‌رگرته ئه‌وه‌ی زیان به‌خش بووه زیاتر زۆرینه‌ی خه‌ڵكی
شاره‌كه‌یه له نه‌ته‌وه‌ی كورد تا ئیستاكه له‌و شاره كورد ده‌كوژرێت
له دروست بونی عیراقه‌وه كورد له كه‌ركوك هه‌مۆ شێوه‌یه‌كی خه‌راپه
كاری به‌رامبه‌ری ده‌كرێ له راپه‌رین به دوواوه هه‌ر خه‌ڵكی كه‌ركوك له
ژیانیكی نا هه‌مواردا ده‌ژێت سیانزه ساڵی ئاواره بوون وه ده‌یان ناو
ناتۆری ناشرینیان لێیان نا ئه‌وه‌تا له ناو شاره‌كه‌ی خۆیانیش هه‌ر به
ئاواره‌یی ده‌ژێن وه ده‌یان ناو ناتوری خه‌راپیان لێیان ناوه له‌سه‌ر
هه‌مۆ ئه‌و ئیهانه‌و مالویانیه به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌و باژیره هه‌ر كۆڵیان
نه‌داوه له خه‌باتی كوردایه‌تی ئیستا له كه‌ركوك وا هه‌ست ده‌كه‌ی
خه‌بات له ساڵه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتاكانه ئه‌مه‌ش گێلی خه‌ڵك نیه به‌ڵكو
دڵسوزیه بۆ خاك و نیشتمانه،،ئه‌و كوشتن و كیشانه‌ی ناو كه‌ركوك به زۆری
ده‌گه‌ریته‌وه بۆ كه‌م ته‌رخه‌می ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له كه‌ركوكه به ناو
كورد ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه وه هه‌ندیكی خویان ده‌ستیان تیدایه له كه‌ركوك
(ده‌سه‌ڵاتی ئاسایش،پولیس،پولیسی هاتو چۆ،سه‌رباز) ئه‌مانه به‌زۆری به
ده‌ستی كورده‌وه‌یه له گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا هه‌زاران حمایه‌و خه‌ڵكانی حزبی
چه‌كدارن به‌ڵام هه‌ر كورد شه‌هید ده‌كرێت.
لیره‌دا پرسیاریك
دێته پیشه‌وه ئایه هه‌ر كورد كورد ده‌گوژێت یان كورد ده‌سه‌ڵاتی نیه
ده‌بێ یه‌كی له‌م دووانه بێت؟؟؟هه‌ندی راستی هه‌یه ده‌بێت هه‌مۆ بزانین
كه كۆمه‌ڵیك كه‌س كراون به لیپرسراوی حزبی و ئاسایش و پولیس كه خه‌ڵكی
نا شیاون و چه‌قۆ وه‌شینن خڵته پیسه‌كه‌ی كه‌ركوكن ئه‌مه‌ش هه‌ر بۆ
سوكایه‌تی خه‌ڵكه ئه‌وه‌ی به‌دێ ده‌كرێت ئه‌مرۆ له كه‌ركوك هه‌مو ئه‌و
ده‌سه‌ڵاتدارانه بونه‌ته ملیونیر زیاتر ئاگاداری پرۆژه‌كانی خۆیانن نه‌ك
به‌رژه‌وه‌ندی كورد،،،ژماره‌ی ئاسایشی كه‌ركوك نزیكه‌ی چوار هه‌زار كه‌سه
وه پولیسی ته‌واری زیاتره ئه‌م دوو ده‌زگا گرنگه لێپرسراوه‌كانیان له‌و
خه‌ڵكه‌ن كه ره‌وشتی كومه‌لایه‌تی خه‌ڵك تیك ده‌ده‌ن نه‌ك سه‌رو سامان و
كه‌رامه‌تی خه‌ڵك بپاریزن ئه‌مانه‌ن به‌رهه‌می خه‌ڵكی كه‌ركوك بۆ خۆیان و
ده‌خون یه‌ك نمونه‌ی زۆر زیندوو له كاتی هه‌لبژاردنی رابردوو هه‌مو
بینیمان خه‌ڵكی ئه‌و شاره چه‌ند به دڵسزویه‌وه به‌ره‌و سندوقه‌كانی
هه‌ڵبژاردن ده‌چون ئیمه له كه‌ركوك به زوریمان ده‌یان جار چوین بۆ
ده‌نگدان هه‌مو دونیاش ئاگادار بۆ له‌و كاته‌دا ماڵه ئاواره‌كان به
هاوه‌ن گوله باران كران له لایه‌ن دۆژمنانه‌وه ئه‌و ماڵه‌ی كوره‌كه‌یان
شه‌هید بو ئاماده نه‌بون كوره‌كه‌یان بنیژن له قه‌برسان تا هه‌مویان چون
ده‌نگیان دا پاشان چۆن كوره‌كه‌یان برد بۆ قه‌برسان ناشتیان به‌ڵام كێ
ئافه‌رینی وه‌رگرت پاره‌ی وه‌رگرت پله‌ی وه‌رگرت لیپرسراوی یه‌كه‌می حزبیك
له كه‌ركوك ناوی چووار كه‌سی نوسی بردی بو لای سكرتیره‌كه‌ی ووتی
ئه‌مانه‌بوونه هوی سه‌ركه‌وتنی كورد له كه‌ركوك به ماندو بونی ئه‌مان
ئه‌و ده‌نگانه‌مان به‌ده‌ست هینا سكررتیریش هه‌مۆ ئه‌وانه‌ی خه‌لات كرد به
پاره‌و ئوتومبیل و خان‌و زه‌وی وپله به مه‌رجی ئه‌و چوار كه‌سه ئه‌و
رۆژه یه‌ك جار ده‌نگیان دا وه به سه‌رخوشێ له ژوره‌كانی خویان نه‌چونه
ده‌ره‌وه ئه‌و چوار كه‌سه‌ش له‌و كه‌سانه‌ن كه له هه‌مۆ رویه‌كی
ره‌وشته‌وه نزمن وه نابوته‌كانی ناو كه‌ركوكن. ،ئه‌مه كاتی سه‌دامان
دێنیته‌وه به‌ر چاو ئه‌وه‌ی ده‌كۆژرا له بیر ده‌كرا ئه‌وانه‌ی ماستاو چی
بون (نوتی شوجاعه‌یان) وه‌رده‌گرت،،كه‌ركوك ویرانه ئه‌مانه ویران تریان
كرد به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه دڵسوزه ئه‌گینا ده‌بوایه زۆر زوو خه‌ڵكی راپه‌رینی
بكردایه به‌رامبه‌ر ئه‌م نا مه‌سئولانه‌ی كه‌ركوك .
ari21_aram@hotmail.
com |