که‌سایه‌تی ناسروا ی سوله‌یمانی عه‌باسی ئه‌بوشواربی که‌باب چی؟ ...
ئه‌نوه‌رخه‌راجیانی
له
هاوینی ئه‌م ساڵدا 2005 گه‌ڕامه‌وه بۆ کوردستان زۆر حه‌زم کرد که‌وا چاوم
بکه‌وێت به چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی ناسراوی شاری سوله‌یمانی، یه‌کێك له‌و
که‌سایه‌تیانه خاڵه عه‌باسی که‌باب چی بوو، که‌واماوه‌ی 58 ساڵه له‌به‌ر
ده‌م ئاگرو وه‌جاخ دا کار ده‌کات به‌بێ ماندوبوون و کۆڵنه‌دان. 58 ساڵه
خواردنی به‌له‌زه‌توو پاك‌و خاوێن ده‌دات به موشته‌ری ڕۆژێ له ڕۆژان که‌س
دڵی لێ نه‌یه‌شاوه هه‌تا ئه‌م کاته‌ش، که‌سایه‌تیه‌کی کورد په‌روه‌ره،
چه‌ندین شه‌هیدیان هه‌یه له ناو خێزان و بنه‌ماڵه‌که‌یاندا ڕۆژێ له
ڕۆژانملی که‌چ نه‌کردوه بۆ ڕژێمی ڕوخاو. هه‌ر بۆیه لای خه‌ڵکی شار‌و گوند
خۆشه‌ویسته. جاران ئه‌گه‌ر که‌سێك له گونده‌وه بهاتایه بۆ شار
ده‌یانه‌وت که‌بابی خاڵه عه‌باست خواردووه ئه‌گه‌ر نه‌ی خواردایه‌ده‌یان
گوت دیاره شارت نه‌دیوه. زۆربه‌ی جار له گونده‌کاندا زه‌ماوه‌ند
سازدراوه خاڵه عه‌باس بانگ کراوه بۆ به‌شداریچونکه که‌سێك بووه که‌وا
زه‌ماوه‌ند ی زۆر خۆش کردوه چونکه جوانترین هه‌ڵپه‌ڕکێ ده‌زانێت که‌م
که‌س هه‌بووه شان بدات له شانی زۆر به‌سه‌لیقه‌شه بۆ له‌به‌ر کردنی
جلوبه‌رگی کوردی ڕه‌سه‌ن. حاجی عه‌باس ساڵی 1937 له شاری سوله‌یمانی
له‌دایک بووه له گه‌ڕه‌کی گویژه نزیکی چاپخانه‌ی پیره‌مێردله ساڵی 1948
ته‌وه ده‌ستی به‌کار کردوه لای برا گه‌وره‌که‌ی که‌ناوی وه‌ستا که‌ریم
بوو له هه‌مان کاتیش‌دا چۆته حوجره‌ی ئه‌و سه‌ر ده‌مه لای ماموستا مه‌لا
که‌ریم. خاڵه عه‌باس وه‌ك هه‌وێنی خه‌رمان وایه بۆ کاره‌که‌ی، چونکه
زۆربه‌ی ژیانی له‌و دوکانه‌دا به‌سه‌ر بردووه، دوای ته‌واو بونی
کاره‌که‌شی ده‌مێنێته‌وه تاوه‌كو هه‌موو دوکان خاوێن ده‌که‌نه‌وه‌خاڵه
عه‌باس له جه‌ژنه ئاینی یه‌کاندا یان جه‌ژنی نه‌وروز دا خۆی
ده‌ڕازانه‌وه به جلوبه‌رگی کوردی، پاشان سواربوونی ئه‌سپ به ناو شاردا
ده‌گه‌ڕا، خاڵه عه‌باس زۆر با ڵنده‌و ئاژاڵی خۆش ده‌وێت به تای به‌تی
ئه‌سپ و که‌ڵه‌شێرچونکه ئه‌سپ یه‌کێکه له ئاژه‌ڵه هه‌ره جوانه‌کان.
حاجی عه‌باس یه‌کێک بووه له پێشمه‌رگه‌کانی شۆڕشی 1974 تا هه‌ره‌س هێنان
نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شارهه‌ر له شاخ بووه ئاواتی یه‌ک گرتنه‌وه‌ی
ئیداره‌ی کوردیه و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کیان له که‌س وکاری شه‌هیدان چونکه
ئه‌م ئازادیه خوێنی شه‌هیده کانمانه به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌رپرسی
حیزبه‌کان له تاو خۆیان و گیرفان پڕکردن و ته‌لار دروست کردن و. . . . . .
. هتدئاگایان له دایکی ڕه‌ش پۆش و جه‌رگ سووتاو منداڵی بێ باوك نه‌ماوه
نازانین که‌ی به خه‌به‌ر دێنه‌وه، ئاوڕێك بده‌نه‌وه‌له خه‌ڵکی، چونکه
سه‌رکه‌وتنی شوڕش به هۆی جه‌ماوه‌ره‌وه بوو. ده‌وڵه‌مه‌ندی جاران واته
پێش ڕاپه‌ڕین چه‌ند که‌سێکبوون که‌وا به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێران به‌ڵام
ئیستا حاسیبه‌ش نایان خوێنێته‌وه ئه‌وه‌نده زۆرن زۆر به‌ی
زۆریشیانمه‌سوله‌کانن، له‌وه‌ده‌چێت شۆڕشی ئه‌م جۆره شۆڕشی سه‌رمایه‌داری
بوبێت نه‌ك شۆڕشی چه‌كداری. قیروسیا له پڕکردنی گیرفانی خۆیان یان که‌س و
کاریان، ئیستا فێری ژن هێنانه‌وه بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا یه‌کسه‌رژن براو
که‌سوکاری ژن به‌ئیراده‌ی خوا هه‌ر هه‌موویان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن به
ماوه‌یه‌کی که‌م، قیروسیا له پاره‌و موڵکتاعینیان ده‌که‌ن به‌وه‌زیفه‌ی
باش. قوڕ به‌سه‌ر خه‌ڵکی شار‌و ساحێب شه‌هاده‌و کاسب کاران. له کۆتایدا
هیوای ته‌مه‌ند درێژی و له‌ش سا‌غی بۆ ده‌خوازین.
|