30-8-2005 سوێد
مافێکی وون له ده‌ستورێکی گهوجدا ... ئاسۆ بیاره‌یی
سه‌رۆکی کوردستان، مه‌سعود به‌رزانی ده‌ڵێت:- عێراقێكی یه‌كگرتووی ئاره‌زومه‌ندانه به واتای دیاریكردنی چاره‌نووس دێت (سایتی په‌یامنێر29/8/2005) . ده‌سی ده‌سی کردنی نه‌ته‌وی سه‌رده‌ستی عه‌ره‌ب به مافی نه‌ته‌وه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تری عێراق، ئه‌گه‌ر جاران له بههێزییوه بووبێ، ئه‌مجاره له به‌ر نه‌زانی و نه‌وێرانی سه‌رکردایه‌تی کورده‌وه بووه. ئه‌گه‌ر که‌مێ به‌ووردی له‌و ووته‌یه‌ی سه‌رۆکی کوردستانی باشوور بکۆڵینه‌وه، ده‌توانین بێهوده‌یی و بێ بڕوایی له ناو ووشه‌کانیدا بخوێنینه‌وه. ئه‌گه‌ر به بۆچونی ئه‌و (سه‌رۆک) ، وڵاتی عێراق، عێراقێکی یه‌کگرتووی ئاره‌زوومه‌ندانه‌بێت، باشه بۆ سنووری کوردستان له ده‌ستوردا دیارنییه؟ ئه‌ی نابیت بۆ ئاینده‌یه‌کی دووریش. ئه‌و سنووره بزانرێت تا نه‌وه‌کانی دواڕۆژ دووچاری هه‌مان کێشه له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا نه‌بنه‌وه! ئه‌گه‌ر عێراق وڵاتێکی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه، بۆچی ئه‌وه‌نده باسی یه‌کیه‌تی و سه‌لامه‌تی ئه‌و خاکه ده‌کرێت که به‌بێ پرسیاری ئه‌و گه‌لانه‌ی که تێیداده‌ژین پێکهێنراوه. عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر که‌ئه‌مڕۆ له ناو مزگه‌وت و هه‌زاره‌ها ڕێکخراوی به‌عسی و ئیسلامید اخۆی حه‌شارداوه، به‌یانیه‌کی نیزیک، که به‌هێزبوو، سه‌دباره ئه‌نفال به‌کورد ده‌کاته‌وه. کامه‌یه ئه‌و گه‌ره‌نتیانه که سه‌رۆک ده‌یدات به‌گه‌لی کوردستانی باشوور تاکو کاره‌ساته‌کان ڕوونه‌ده‌نه‌وه؟ سه‌رۆک نایه‌وێت به ڕاشکاوی به گه‌لی کوردستانی باشوور بڵێت: له لامهرکهزیهکهی جاران و دووسه‌عاتی ته‌له‌ڤیزیۆنه کوردیه‌که‌ی که‌رکوک، که نیوه‌ی تورکمانی و وێنه‌ی سه‌دام بوو، داگیرکه‌ران هیچی ترمان پێ ڕه‌وانابینن. باشه سه‌رۆک، بۆ وه‌رگرتنی مافی گه‌لی کورد چوو بۆ پایته‌ختی داگیرکه‌ران یان بۆ ناوبژی خێڵی داگیرکه‌ران (شیعهوسننه) ، که له‌وپه‌ڕی لاوازیدان و هێشتا به کورد ڕه‌وا نابینن وه‌کو مرۆڤێک له سه‌رخاکی خۆی بژی؟؟؟؟؟ هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان گوتی: رۆلی ئێمه زیاتر له یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی شیعه و سوننه‌دا بوو، (سایتی په‌یامنێر29/8/2005) . کردنی ئاینی ئیسلام به سه‌رچاوه‌ی داڕشتنی یاساکان و لانه‌دان له‌و ئاینه، نه‌ک ته‌نها پێچانه‌وه‌ی ژنانی کوردستانه له تاریکایی چادرو سه‌رپۆشدا، به‌ڵکو خنکاندن و درێژه‌پێدانی ته‌عریب و ئه‌نفالکردنه‌وه‌ی گه‌لی کوردستانه به‌شێوه‌یه‌کی تر. به‌ڵکو زه‌وتکردنی مافی تاکه‌که‌سی کورده و شێواندنی ستر‌کتوری (پێکهاته‌ی) کۆمه‌ڵگه‌ی کوردییه و به‌ستنه‌وه‌ی بۆ هه‌تا هه‌تایه به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به‌وه که هێشتا بانگه‌وازی فتوحات ده‌کات. سه‌رۆک خۆی باش ئاگاداری ئه‌نجامی ڕفراندۆم و داخوازیه‌کانی کوردستانی باشووره که سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیان ده‌وێت. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، دیسان بانگه‌شی گه‌لی کورد ده‌کات، که‌بۆ ئه‌م ده‌ستوره گه‌وجه ده‌نگیان بده‌ن و بڵێن به‌ڵێ بۆ لامه‌رکه‌زی دوو ئێمارهتهکهی بادینان و سۆران.
|