له ڕۆژهه‌ڵات گورهانی رێژیم له چناره، له لایان خه‌ڵکه‌وه چه‌ک کرا
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له ناوچه‌ی مه‌ریوانه‌وه، شه‌وی دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه، گورهانی هێزی ئینتیزامی رێژیم له شارۆچکه‌ی چناره‌ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان، له هه‌ڵمه‌تێکی رۆڵه‌کانی کوردا، به‌بێ ته‌قه چه‌ک کرا و فه‌رمانده و سه‌ربازه‌کانیشی به دیل گیران. هه‌ڵمه‌ت به‌ران چه‌که‌کانیان گلدایه‌وه و دیله‌کانیان ئازاد کرد. له پاش راپه‌ڕینی یه‌ک مانگه‌ی کوردستانه‌وه، له هێندێک له ده‌ڤه‌ره‌کانی کوردستان، رۆڵه‌کانی گه‌لی کورد سه‌ربه‌خۆ هێزه‌کانی دوژمن وه‌به‌ر هه‌ڵمه‌ت ده‌ده‌ن و زه‌بریان لێده‌وه‌شێنن. پێشتریش له چه‌ند شوێن هێزه‌کانی رێژیم وه‌به‌ر په‌لاماری خه‌ڵک که‌وتوون. یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان 6/ خه‌رمانانی/2705 28 /ئاگۆستی/2005
|