ته‌نها ده‌توانم بڵێم:. . . نه‌جات به‌رزنجی
نیمه ساتێک، که
بیری تۆی تێدا نه‌که‌م
یان به خه‌یاڵ
گفت و گۆ له‌گه‌ڵ تۆ نه‌که‌م
گه‌ر بزانیت. . .
خۆشه‌ویستیم بۆ تۆ چۆنه؟
ئه‌وین و سۆز،
مانای تازه‌ی لای من چۆن؟
راز و نهێنی ئه‌م
شیعره م بۆ تۆ چییه وبۆ تۆ چۆنه؟
گه‌ر بزانیت. .
تۆ ئیلهامی هۆنراوهمیت
یان ڕۆشنکه‌ری
ژیان و مێژووی تازه دروستکه‌ر میت
ئه‌وسا ئیتر باش
ده‌زانیت، دڵم چه‌نده دڵتی ده‌وێ
نییه که‌سێک له
م ژیانه، به‌قه‌ده‌ر تۆ خۆشم بوێ
خۆری ژیانم،
ته‌نها تۆی، بۆیه وادڵمت ده‌ده‌مێ
ورشه‌ی چاوانیشم،
هه‌ر تۆی
شادی و شینم،
خه‌ون و خه‌یاڵیشم هه‌ر تۆی
من ده‌زانم
ئه‌وینی ڕاست به
ئازار و بێ ئه‌نجامه
ئه‌وه‌نده‌ی که
دڵخۆش ده‌کات، سه‌د ئه‌وه‌نده خهفهتداره
وه‌کو گڕی به‌تین
وایه، سوتێنه‌ر و به ئازاره
یان ئه‌وه‌تا لیی
دوور ده‌بیت، ئه‌وسا جه‌سته‌ت سارد وسڕه
یان ئه‌وه‌تا لێی
نزیکی،ئه‌وسا ئیتر ده‌تسوتێنێ و جه‌رگ بڕه
تۆش، ئه‌ی
فریشته‌ی ئه‌وینم، سه‌رپشک به. . . . کامیانت لا په‌سه‌ندتره!!!