سه‌ركردایه‌تی كورد‌و ئاشبه‌تاڵ و شه‌شت و شهشێكی تر ... كامه‌ران مه‌نتك
kamaranmantik@yahoo. co. uk
ئه‌وه‌ی
تێبینی هه‌واڵی دانوستانه‌كان بكات، ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌وا شاندی
كوردی، دوچاری شكستی زۆر گه‌وره هاتوه‌و هه‌موو شته بنهرِهتیهكانی له
ده‌ست داوه!!!ئه‌مه‌ش ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه، كه به داخه‌وه ئه‌و
شانده نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد ناكات. . .
ئه‌گینا چۆن شاندێك كه سه‌رۆكه‌كه‌ی له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه
متمانه‌ی پی درابێت و داواكاریه‌كانی خرابێته روو، به بی گهرِانهوه بۆ
ئه‌و په‌رله‌مانه ده‌توانی ده‌ست به‌رداری ئه‌و مافانه بێت. . راسته
په‌رله‌مانی كوردی له سایه‌ی ئه‌قلیه‌تی دواكه‌وتووی سه‌ركردایه‌تی كوردی،
كارتۆنیترین په‌رله‌مانه، لهگهڵئهوهش بۆ به‌رده‌وام بوونی درۆكردجن
له گه‌ڵ خۆدی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا، ده‌بوایه بگهرِابونایهتهوهوه
په‌رله‌مان. . .
له‌وه‌ش سه‌یر تر
له لێدوانێكی مونزرا ئه‌لفه‌زل، كه ئه‌ندامی ایژنهی نوسینه‌وه‌ی
ده‌ستوری سه‌ر به هاوپه‌یمانیه‌تی كوردستانه، ده‌ڵی كورد بۆ یه ده‌ست
به‌رداری مافی چاره‌ی خۆنوسین بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له یاسای كاتی
ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه جێگیر كراوه، له كاتێكدا نه‌ك به ته‌نیا
عه‌ره‌به‌كان، به‌ڵكو ئه‌مه‌ریكاییه‌كانیش دان به‌و یاسایه
دانانێن،سه‌رباری ئه‌وه‌ی، له‌گه‌ڵ جێگیر بوونی ده‌ستوور، ئه‌م یاسایه
كاریگه‌ری نامێنی. .
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی
سه‌ركردایه‌تی كورد، دوا بزماره له‌سه‌ر تابوتی مهسهلهلی كوردی ده‌كوتن
و لاپهرِهی مه‌سه‌له‌ی كورد بۆ ده‌یان ساڵی تر داده‌خرێته‌وه. كه به
داخه‌وه ئه‌مجاره‌یان سه‌ركردایه‌تی كورد خۆی،نه‌ك هێزی نێو نێو ده‌وڵه‌تی
و دوژمنانی كورد. . . . رۆڵێكی یه‌كجار گرنگی بینیوه، له له ده‌ستدانی
ئه‌م ئه‌زموونه‌دا. . . كه ئمه‌ش یه‌ك راسته‌قینه‌ی تاڵ روون ده‌كاته‌وه،
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه‌ی كورد، هێنده ئینتیمای بۆ
گیرفانی خۆی هه بوه، هێنده به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانی كوردی
لهبهرچاهبوه، نیو هێنده. . . به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌ی له‌به‌رچاو
نه‌گرتوه. . .
له راستیدا ئیو
ده‌سكه‌وتانه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی كورد لافی پی لێده‌ده‌ن، ئه‌و
ده‌سكه‌وته كارتۆنیانهیه كه به‌ر له 74 ساڵ له ئێستا به برِیاری
كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان به ده‌ست هاتوه. . . واته بارزانی و تاڵه‌بانی
حوفتاوچوار ساڵی خه‌باتی گه‌لی كوردیان كرده قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی و
پرِۆژه تایبه‌تیه‌كانی خۆیان. . .
ئه‌وه‌ی جیگای
سه‌رنجه ئه‌و دونیهتهو خۆ به كهمزانینهی دوچاری كه‌سایه‌تی كورد
بۆته‌وه، به پله‌ی یه‌كه‌م له كه‌سایه‌تی سه‌ركرده‌كانی كوردا ره‌نگی
داوه‌ته‌وه. نزیكه‌ی ده‌ساڵه كوردستانیان كرده دوپارچه‌و به هه‌زاران
گه‌نجی كوردیان كرده قوربانی، به سه‌دان دانیشتن له‌گه‌ڵ یه‌كتر،
ئاماده‌نه‌بوون هیچ تهنازولاتێك بۆ یه‌كتر بكه‌ن، كه‌چی رۆژانه
به‌رامبه‌ر عه‌ره‌ب و حكومه‌تی عیراقی و دوژمنانی كورد، ته‌نازولاتی زۆر
گه‌وره‌و چاره‌نوس ئامێز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن!!! ئه‌مه‌ش ئه‌و راسته‌قینه‌ی
روون ده‌كاته‌وه كه ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ی كورد، ( (به
پارتی و یه‌كێتی و هه‌موو گه‌نده حیزباهكانی تر) ) هیچ ئینتیمایه‌كی
نه‌ته‌وه‌ییان نیه‌و به هیچ شێوه‌یه‌كیش نه سیاسه‌تیان كردوه نه بۆ
كورد خهباتیات كردوه، به‌ڵكو ته‌نیا له پێناو گیرفانی خۆیاندا كورِی
كوردیان به ناوی كوردایه‌تیه‌وه به كوشتن داوه. . . ( (كۆشك و ته‌لارو
ئه‌پارتمانه‌كانی ئه‌وروپا سامانه له بن نههاتوهكانیان گه‌واهی بۆ ئه‌م
راسته‌قینه‌یه ده‌ده‌ن) ) ئه‌ركی سه‌ره‌كیان ته‌نیا تێكدان و سرِ كردن و
شێواندنی كوردایه‌تی بوه، مێژووه‌كه‌شیان گه‌واهی بۆ ئه‌م راسته‌قینه
ده‌دات، كه هه‌ر له دروست بوونیانه‌وه تاوه‌كو ئێستا ده‌سكه‌وته‌كانیان
شهرِی براكزوژی و دۆرِان له دوای دۆرِان بوه، دوا ده‌سكه‌وتیشیان
گهرِاندنهوهو لكاندنه‌وه‌ی كوردستانی ئازاده بۆ عیراقف، كه ئه‌مه‌ش
خیانه‌تێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌یه‌و نهمیژووَ. . . نه‌گه‌لی
كورد لێیان قبووڵً ناكات. . .
هه‌موو خه‌باتیان
له‌ماوه‌ی ئه‌و پازه ساَلهَدا دچی بزاڤچی رزگاریخوازی كورد بوه، زۆر به
ئاسانی و له سینیه‌كه زێرِین، ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی گه‌لی كوردیان
دایه‌وه ده‌ست داگیر كه‌رانی كوردسشتان كه راپهرِینی ئازاری خه‌ڵكی
كوردستان كۆرِهولا ملوێنی، دوا هه‌نگاوی خنكاندنی ئه‌و بوركانه‌ی
راپهلاِینه ئه‌و ته‌نازولاتانه‌ی كه له ده‌ستتور كردوویانه، كه پێم
وایه لێره‌دا خاڵی كۆتایی ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه داده‌نرێت و كورد ئه‌گه‌ر
سه‌ركردایه‌تیه‌كی تر بۆ خۆی دروست نه‌كات، به‌ووه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنی كه
گه‌لێكه له ده‌ره‌وه‌ی زه‌مه‌ن ده‌ژیت و شایه‌نی هه‌موو كۆیلایهتیهكه.
. .
ئه‌و ته‌نازولاتانه‌ی
بارزانی و تاڵه‌بانی له ده‌ستنوسی ده‌ستوور پێشكه‌شیان كردوه خیانه‌تێكی
نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌یه، له رووی یاسایشه‌وه له سلاحیه‌تی ئه‌واندا نیه
ئه‌م جۆره برِیارانه بده‌ن و ده‌بی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بدرێته
ریفراندۆمه‌وه گه‌ل ده‌نگی له‌سه‌ر بدات نه‌ك په‌رله‌مانه ستۆك و
كارتۆنیه‌كه‌ی كوردستان. . .
به ئه‌ركێكی
نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی كه به‌راستی دڵسۆزی مه‌سه‌له‌ی
نهتهوهكهیانن، ده‌زانم، بێده‌نگ و بی هه‌ڵوێست نه‌بن، ده‌بی َدهرك
به‌وه بكرێت كه ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه‌ی ئێستای كورد، بازرگانی به
چلرهنووسه میللهكهی كرد‌و له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی
قهلاَچوالاَن و سه‌ری ره‌ش، هه‌موو شتێكیان كرده قوربانی؟؟؟
لێره‌دا ته‌نیا یه‌ك
رێگا له‌به‌رده‌م ماوه، ئه‌وه‌یش میلله‌ت خۆیه‌تی، كه نابێت به هیچ
شێوه‌یه‌ك ده‌نگ بده‌نه ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه خاڵه بنهرِهتیهكانی
بهرچهوهندیهمكانی ئه‌وانی تیادا نیه‌و دیسان له‌و عیراقه‌یان ماره
ده‌كاته‌وه كه زیاتر له هه‌ستا ساڵه جینۆسایدیان ده‌كات؟؟؟ ئه‌مه
تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی خه‌ته‌رناكه له به‌رده‌م گه‌لی كورد پێویسته به
وریاییه‌وه بیبرِێت؟؟
22/8/2005 |