سوڕه‌تێك بۆ ئه‌نفال ... فه‌رمان ساڵح
سه‌رده‌مانی
لهناوخوێنی ئه‌نفالدا
جه‌سته‌ی
شه‌كه‌تم. . .
له‌ئاسمانی
سهرمهدیپهپوولهكاندا
ژانیدهگرت. . .
له‌ئه‌شكه‌وت
وئاگردانیسورپۆشی
مه‌رگ وژاندا
هه ناسه‌مان
له‌هه‌تاو ده‌دزی
ئهودهمانه. .
لهحیجازومهدینهوه
كچهعهرهبێكی
ماڵبات سوڵتان
مه‌مكه‌كانی
كرده بارانی شهتهكدانی عه‌شق
هه‌موو
به‌سه‌رهاتی
سهدوههشتاودووههزارحهجاجی
بیابانه‌كانی
عه‌ره‌بێكی جاهیلی بۆگێڕامه‌وه. . . .
كهئێستالهبهغدادیسمبوڵی شه‌ڕدا
به‌ده‌م هه‌نیسكی
ئێش و ژانه‌وه
ئایه‌ته‌كانی
ئه‌نفال
بۆشاردنهوهیعهورهتی نیشتمانی
له‌ت وپهتیخۆیان
ده‌خوێننه‌وه
ئه‌وانه‌ی
لهسهفای حه‌جی كوردایه‌تیدا
به‌ده‌وری
كه‌عبه‌ی هه‌ڵبجه‌دا
له‌دواین
خولانه‌وه
سوره‌تی
ئه‌نفالیان
بۆپێنج
ههزارگوڵی. . ئه‌م شههیدستانه
كرده خه‌ڵات و
هه‌ڵه‌بجه‌یان
ناونامهدینه
له‌وساكه‌وه من
(نزا) ده‌كه‌م
هاوارم بۆخوای
هه‌موو ئاسمانه‌كان ده‌به‌م
كه‌چی لهلافیته
شینه‌كه‌ی
ئاسمانی خوای
مندا
به‌خه‌تێكی سوور
نوسراوه. .
ئه‌نفالی ئێوه
پهڕیههزاران
قورئان و
لافیته‌ی
ههمووخواكانی
بۆته‌رخان
كراوه. . .
ئازاری-1998