نه‌فره‌ت
له‌ساتی ئاڵۆزانی پرچی هه‌وره‌كان له‌یه‌كتر
له‌ئافاتی ڕه‌شه‌بای شان له‌رزۆكی
به سالاَ چوو
گله‌یی له‌و گوێچكانهی هیچیان نه‌بیست
له‌وكات ژمیرانهی پێچه‌وانه‌ی
زه‌مه‌ن چولاَن
من و ئه‌و
له‌گریانی گوڵه‌كان زوویر بوین
له‌نازی ته‌مه‌ن كورتی
ئه‌وینمان هه‌ڵ هاتین
پهیڤهكانمان
به‌له‌مه‌كانی ئاره‌زوویان ژێر ئاو خست
خۆشه‌ویستمان
بڕگه‌كانی له‌سه‌روو سفره‌وه
پێ بوون
له‌خواروو سفره‌وه
پێ كران
چ بێ نه‌شئه بوو
ڕۆژهزهردهكانی ته‌مه‌ن
به‌ته‌نها گۆرانیه‌كانمان له‌یاد كرد
به‌ته‌نها خۆشه‌ویستمان ئاگردا
ئه‌مێستا
عه‌شق خۆێنی له‌به‌ر ئه‌ڕژێ
په‌نچه‌ی ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ڕۆژانه‌ی
كه ئیستا نه‌ماون
ئه‌و ئێوارانه‌ی به گه‌نجی
به‌ڕه‌نگێكی شهرابیهوه
هه‌موو باخه‌كانی دنیا ده‌گه‌ڕا
به‌ر له‌وه‌ی تاریك دابێ
بهكۆشێ گوڵه‌وه
ئه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه
باسی ناسكی ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی بۆ كردین
دونیا پڕ بوو له به‌رائه‌ت
به‌رائه‌ت پڕبوو له میوانی
ئه‌و كات
وه‌ك ئیستا
هه‌ناسه‌ی توند نه ده‌بوو
سه‌دان جار نه ده‌كۆكی
ئه‌ژنۆكانی ئازار‌و له‌رزی تیانه‌بوون
ئه‌و ده‌مه به‌ده‌م سه‌مای
ئێوارانی به‌هاره‌وه
قاچه‌كانی له‌سه‌ما نه‌ده‌وه‌ستان
دڵی ئه‌و دڵ خوازانه‌ی ئه‌دایه‌وه
كه به‌هه‌وای حوزن ده‌ژیان
به‌مناڵیش كه ده‌گریان
بهحوزن ژیر ده‌بوونه‌وه
عه‌شق
به‌ر له‌وه‌ی كوده‌تای
كاڵ فامانی به‌ر كه‌وێ
به‌ر له‌وه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ
به‌سه‌ریا بكۆكێ
هه‌ر ئێواره‌ی قاوه‌ی به‌ختی
بۆ كۆمه‌ڵێك سه‌ربازان و
موریدانی ده‌گرته‌وه