ئه‌سعه‌د عه‌دۆ هۆبه‌و هه‌واری له‌بناری زوورگه‌زراو هه‌ڵده‌داته‌وه. . .
ساسان ده‌روێش
هۆڵه‌ندا
پێم وانیه هیچ که‌س.
له کوردستان دا گوێ بیستی قسه خۆشه‌کانی ئهسعهدعهدۆ نه‌بووبێ
به‌تایبه‌تی له‌به‌رنامه‌ی که‌له‌پووره‌وه یان به‌رنامه‌ی به‌رئاگردانی
ئیزگه‌ی ده‌نگی کوردستانی عێراق که‌ده‌نگ وسهدایهکی گه‌وره‌ی هه‌بوو
سه‌رنجی هه‌مووچین وتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌واری بۆ ته‌له‌فزیۆن
وئیزگهڕاکێش کردبوو. که‌سێکی هه‌ڵقوڵاوی نێوکۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری بوو له
بهرههندێ ئاشنایه‌تی پته‌وی له نێوان خۆی وخه‌ڵکه که‌یدا دروست کرد
بوو. له دوای ڕاپه‌ڕینیشه‌وه له نێوه‌ندی سیاسه‌ت وڕاگهیاند ندا
ده‌ورێکی چالاکی گێڕا له ڕۆژنامه‌کانی کوردستاندا به‌تایبه‌تی (ڕۆژنامه‌ی
برایه‌تی) به‌کۆمه‌ڵێک ووتاری سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی وگۆشه‌ی خۆزگه ڕووپه‌ڕی
ڕۆژنامه کانی گه‌ش ده‌کرده‌وه بۆ هه‌وادارانی. له دوای له چاپ دانی
کتێبێک بۆ شه‌هید (عومه‌راغا دۆڵه‌مه‌ڕی) به‌خۆی و خانه‌واده‌که‌ی ئاواره‌ی
هه‌نده‌ران بوون. له دوای چه‌ند ساڵ له ژیانی تاراوگه و دوور له
کوردستان. سه‌رقاڵی کاروچالاکی په‌ناهه‌نده بوو. سه‌ره‌ڕای چاپکردنی چوار
کتێب (لاوک وحه‌یران – لێکۆڵینه‌وه. شۆڕشی گوڵان. خۆزگهوشتی تر.
لهکهلهپههرهوه. بیره‌وه‌ری تاڵ وسوێری ده‌ربه‌ده‌ریم) . هه‌رچه‌نده
به‌داخه‌وه له و چوارساڵه‌ی دواییدا جموجۆڵیهکی به‌رچاوی نه‌بوو. له
به‌رئه‌وه‌ی گوێ بیست بووین ده‌یه‌وێ له دوای سه‌قامگیری بارودۆخی
کوردستان و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی کوردستان. به‌یه‌کجاری
بگهڕێتهوهکوردستان. وه‌ک جاران له‌پیره هه‌ولێری پایته‌خت له‌گه‌ڵ
خه‌ڵکی کوردستان گوزه‌ران بکاوخزمهت به‌ووشه‌ی پیرۆزی کوردی وڕۆشنبیریهت
وسیاسه‌تی کورد بکاته‌وه. له یه‌کێ له ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان یان ناوه‌ندێکی سیاسی بۆیهبهم شێوه‌یه هێنامانه گفتوگۆ.
پ/
ده‌توانی بێ ئه‌رک پێمان بڵێیت کار‌و چالاکیت له ڕابروو ئێستادا چی بوون؟
و/ ده‌توانم بڵێم له
مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 1974 له‌وکاته‌ی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن
بووم له‌ڕێگه‌ی گۆڤاری (لاوان) که‌کاک شاخه‌وان نامیق سه‌رنووسه‌ری بووله
چۆمان ده‌رچوو. بهکورتهچیرۆکێ له‌یادی ڕۆژانی ماکۆک هاتمه جیهانی
ئه‌ده‌ب ونووسین. له وکاته‌وه له‌م مه‌یدانه‌دا کارده‌که‌م. ماوه‌یه‌ک
په‌یامنێری گۆڤاری (کاروان) بووم به ناوی دژوار ڕاپۆرته ڕۆشنبیرییهكانم
بڵاوده‌کرده‌وه. ماوه‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌ی کاروانی وه‌رزش کارم
دهکردوگۆشهی (خۆزگه) لهوێوهسهری هه‌ڵدا. ئینجابووم به‌ئه‌ندامی
لیژنه‌ی فۆلکلۆر له‌ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری (کاروان) له‌کاتی کاک حسێن
عارف. له دوای ڕاپه‌ڕین له‌مانگی یه‌کی 1992نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی پارتی
دیموکراتی کوردستانم له هه‌ولێر دامه‌زراند. که‌سه‌ره‌تا ڕایان هاشم
ڕێکانی و عومهرسهیدزادهم له‌گه‌ڵ دابوون. له‌دوای دامه‌زراندنی
ته‌له‌فزیۆنی کوردستان له‌ئایاری 1992برایان سامی فه‌قێ وعبدالواحدم
هێنایه ستافی نووسینگه. تامانگی یه‌کی 1993که نووسینگه تێکه‌ڵ
به‌ڕاگه‌یاندن بووهبۆ قۆنا غێکی تر. هه‌ر له‌و مانگه دا ئێمه کاک زاهیر
ڕۆژ به‌یانی وئهسعهد عه‌دۆ و زادوق ئاده‌م به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستاحهبیب
محه‌مه‌دکه‌ریم بناغه‌ی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌مان له‌هه‌ولێر دامه‌زراند.
له1/3/1993 خولی نوێ ده‌ستی پێکرده‌وه. من وه‌ک به‌ڕێوبه‌ری نووسین ده‌ست
به‌کاربووم تا له‌دوای سوتاندنی ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی له مانگی 12/1994
ڕفێندرام له هه‌مان مانگدا له ناخهوهتووشی نه‌هامه‌تی بوو م بۆیه
له5/10/1995 ڕێگه‌ی هات و نه‌هاتم گرتهبهرنزیکهی
10ساڵه به
نائومێدی له هۆڵه‌ندا ده‌ژیم. بڕیار بوو له ساڵی 2001 به‌یه‌کجاری
بگه‌ڕێمه‌وه کوردستان. به‌ڵام جارێکی دیکه تووشی کۆسپێکی یه‌کجار
گه‌وره‌بووم لێره. ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی دیکۆمێنتی په‌ناهه‌نده‌یی. سوپاس
بۆ خوا ئه‌وه‌ته له‌دوای چوار ساڵ کارهکهجێبهجێ بوو. بۆیهبڕیارم دابۆ
هه‌تاهه‌تایی بگهڕێمهوهکوردستان هه‌رله‌به‌رئه‌م گیروگرفتهبۆچوارساڵ
ده‌چێت هیچ جموجۆڵێکم نه‌بووه!!!

پ/ چ
هۆکارێک پاڵی پێوهنای بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌کجاری بۆباوه‌شی کوردستان؟
و/ من ده‌مێکه
بڕیاری گهڕانهوهمداوه. هه‌روه‌کوپێشتر باسم کردووه. به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی
دیکۆمێنتی په‌ناهه‌نده‌یی چوارساڵهگیروگرفتی بۆدروست کردووم. دوابه‌دوای
دامه‌زراندنی کابینه‌ی خزمه‌تگوزاری ده‌بوایه ئێمه‌ومانان به‌شداربین
ولهمهیدان ئامادهبووینایه. که‌چی له‌به‌دبه‌ختی خۆمداکابینهی چواریش
دامهزرائێمهلێی بێ به‌ش بووین. خوایار بێ له کابینه‌ی یه‌کگرتوو له
کوردستان ده‌بین. ئومێد ده‌که‌م ئه‌وه‌ی بۆی بلوێ بتوانێ به‌ردێک له سه‌ر
دیواری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستاندابنێ. هه‌روه‌ها ئومێدیش ده‌که‌م له‌وێ
بیروقراتیهت گیروگرفت بۆ په‌ناهه‌نده گه‌ڕاوه‌کان دروست نه‌کات.
هه‌روه‌کو ئێستا لێره‌و له‌وێ گوێ بیست ده‌بین.
پ/
ژیانی تاراوگهچۆن هه‌ڵسه‌نگێنی ودواڕۆژیان چۆن ده‌بینی؟
و/ به‌مه‌زنده‌ی من
تائێستاژیانی په‌ناهه‌نده‌یی بۆ ئێمه‌ی کوردناخۆشهبهتایبهتی
ته‌مه‌نداره‌کان. من دژی ئه‌وه‌نیم که‌به‌شێکی زۆرلهکورد له‌ده‌ره‌وه‌ن
ده‌توانرێ ئهگهرڕێکبخرێن سوود به‌كێشه‌ی کورد بگه‌یه‌نێ. چونکهههبوونی
جالیهکی بزێولهسهرخاکی ڕۆژئاوا له نزیک مه‌ڵبه‌ندی قه‌رارگه‌ی سیاسه‌تی
جیهان کارێکی چاکه. به‌ڵام ئێمه‌ی کوردتا ئێستا به‌ئه‌قڵیه‌تی کوردستان
له ئه‌وروپا ده‌ژین. نازانین سیاسه‌ت بکه‌ین به‌ڵکو
لهحیزبایهتیداپسپۆڕین!هه‌رله‌ساڵی 1997 ئێمه کۆمه‌ڵیک
پهناههندهلهکۆششدابووین بۆدروستکردنی فیدراسۆنێک نه‌ک نه‌مان توانی
ببینه نوێنه‌ری جالیه‌ی کورد به‌ڵکو نه‌مان توانی هه‌وادارانی حیزبی خۆمان
له‌یه‌ک فیدراسیۆندا کۆبکه‌ینه‌وه!!!
له‌دوای مۆرکردنی
ڕێککه‌وتنی پارتی ویه‌کێتی له‌ساڵی 1998 زۆر له‌براده‌ران ده‌زانن گوتم له
نێو خاڵه‌کانی ڕیککهوتنهکهدانهنووسراوهتهتبیعکردنی نێوان جاڵییهی
کوردبۆیهبهکمووکورتی ده‌زانم ئهگهرئێمهی کورد ئاقڵ بین یهکگریین
ده‌توانین بڕژێینه سه‌رشه‌قامه‌کان مه‌ڵبه‌ندی قه‌رارگه‌ی سیاسه‌تی جیهان
بهه‌ژێنین!
ئیمه نابێ گله‌یی
له‌سیاسه‌تی حکومه‌ته‌کانی ڕۆژئاوابکهین له‌وکاته‌ی که‌ئێمه نه‌مان
توانیوه ئازاری خۆمانیان پێ بگه‌یه‌نیین. هه‌رکاتێک له‌وڵاتێکی ڕۆژئاوا
جالییه‌کی پته‌و هه‌بوو دڵنیام حکومه‌تی ئهووڵاتهزیاتر ده‌توانێ خزمه‌ت
به‌كێشه ی میلله‌ته‌که‌مان بگه‌ینێ. تهنیابۆزانیاری. کوردلهخهڵکی
دیکهباشترن ئومێدی زیاتردهخوازین.
پ/ له‌م
هه‌ل ومه‌رجه‌ی ئێستادا. هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی کوردستان چۆن ده‌بینی؟
و/ ده‌رباره‌ی
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان. ئهوهخهونێکی دێرینه‌ی
ههمووڕۆڵهیهکی کورده. دهبوایهلهههڵبژاردنی 1992به‌ئه‌نجام
بگه‌یشتایه. ئێستاش نهچوهبچی ئه‌وه‌ی ئه‌ـمڕۆ بۆکورد
ڕێکهوتووهتهنیاوتهنیاسوپاس گوزاری ده‌وێ. سه‌ره‌ڕای بیروبۆچوونی جیاجیا
له نێوکۆمه‌لگه‌ی کورده‌واری. ئه‌رکی سه‌رشانی ههمووکوردێکه له
ده‌وروبه‌ری سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم کۆببینه‌وه بۆ گه‌یشتن به‌مه‌به‌ست له
هه‌موو ڕووێکه‌وه. تاوانباره ئه‌وکه‌سه‌ی پشتگیری ئهوتاقیکردنهوهیه
ناکات. ههروههائومێدی ئه‌وه‌ش ده‌که‌م هێژابارزانی ده‌وری سه‌رۆک
وبراگهورهی نه‌ته‌وه‌ی کوردبگێڕێ. پێشه‌کی حهزبهوهدهکهم گه‌وره‌ترین
بناسازی کۆشک وتهلارێکی یه‌کجار گه‌وره‌وبه‌نرخ بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم بکرێ
تاکوببێتهمێژووله نێومێژووی کورد. واته ئه‌گه‌رمنداڵێک له‌م کاته‌دا له
دایک بوو. بڵێین کاتی ته‌لاری سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم دامهزرالهدایک بوو.
حه‌زبه‌وه ده‌که‌م کارمه‌ندانی نێوئهوتهلاره هه‌مووچین وتوێژێک له
خۆبگرێت تاپڕ به‌پێست ببێتهماڵی کورد. هه‌رمیلله‌تێک براگه‌وره یان
ده‌مڕاستێکی نه‌بێت میلله‌تانی دیکه ڕێزی میلله‌تی بێ برا گهورهناگرن.
واتهپێویسته ههمووکورد ڕێز لهتهلارو ماڵی کورد‌و بڕیاره‌کانی
ئهوسهرۆکهبگیرێت جاههریهکێک بێت. وابزانم پێویست ناکات له‌م
بارهیهوهقسه بکه‌ین چونکهههڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم گۆمی مه‌ندی
گۆڕه‌پانی کوردستانی گه‌وره‌ی هه‌ژاند.
پ/
هۆکاری دواخستنی بڕیاری 58 ده‌گه‌ڕێنیته‌وه بۆچی؟
و/ بمانه‌وێ
ونه‌مانه‌وێ. ئێمهڵه شه‌ڕداین. شه‌ڕی پیرۆزی گه‌یشتن به‌مافی کورد.
شهڕبهمانای دبلۆماسیه‌ت. گه‌وره‌وبچووکی کورد حه‌زبه‌وه ده‌کات ئه
وپێکهاتنانهی نێوان ئێمهوخهڵکانی دیکه‌ی عێراق بێ گیروگرفت جێ به‌جی
بکرێ. پاشه‌کشه‌کردن له‌لایه‌ن ته‌ره‌فی دیکهکارهسات وماڵ وێرانی بۆکورد
دێنن. تابۆمان ده‌کرێ تاسیاسهت ڕیگه‌مان ده‌دات ده‌بێ پێ داگرین له‌نێوان
ئه‌م وئهوڕێککهوتن وحیواری دیکه دێته‌مه‌یدان واتهبه کوڵاوی. به‌برژاوی
به‌هه‌رشێوه یه‌ک بێت که‌رکوک وشوێنه‌کانی دیکه موڵکی کورده بۆ خاتری
که‌رکوک بارزانی نهمرسهری به‌رزی له‌غوربه‌ت نایهوهژێرگڵ.
پ/
له‌گه‌ڵ ههنگاونانمان به‌ره‌و فیدڕاڵی. بوونمان به‌عێراقی ده‌سه‌لمێنێ؟
و/ ڕاستهئێمهومانان
لێره‌وله‌وێ گوێ له‌بیروبۆچوونی جیاجیا ده‌گرین ده‌رباره‌ی دواڕۆژی
کوردستان. من لێره تهنیادهست بۆ سیاسه‌تی حه‌کیمی کورد مه‌سعود بارزانی
ڕاده‌كێشم ده‌رباره‌ی ئومێدوئاواتی کوردلهئهمڕۆودواڕۆژدا.
پ/ تاچه‌ند گه‌شبینی به پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانمان له‌عێراقێکی فیدڕاڵ‌دا؟
و/ سیاسه‌تی ئه‌مڕۆ
وه‌ک سیاسه‌تی ڕابوردوونیه. هه‌رڕێککه‌وتنێک له‌نێوان ئێمهوبهشهکانی
عێراقی به ئاماده بوونی ووڵاتان وڕێکخراوی جیهانی ده‌بێت. هه‌روه‌ها
نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور له ههروڵاتێکدا زه‌مانه‌تی ژیان و دواڕۆژی ملله‌تی
ئهووڵاتهیه.
پ/
دوای شه‌هیدکردنی شوان سه‌ید قادر ئاڵۆزی وتوندوتیژی زیاتر
بهرامبهرکوردانی
پارچه‌کانی تری
کوردستان کرایه‌وه. پێت وانیه ئهمهسهرهتایهک بێت بۆڕاپهڕینێکی
سه‌رتاسه‌ری کوردان؟
و/ من به
پێچه‌وانه‌ی ده‌زانم چارنیهئهمڕۆش نه‌بێ پێویسته ئهوئاگرهش بگاته
کوردستانیه‌کانی تر. له‌کاتی -خۆیدا بازرگان ههرقازانجێکی بکردایه
تهنیاخۆی ده‌یخوارد. رۆژگاری ئێستاگۆڕاوه قازانج پێویستهلهسهرزۆر
لایه‌ن دابه‌ش بکرێت ئه‌م سه‌ده‌یه. سه‌ده‌ی کورده (انشاالله) .
|