کوردستان نێت دایکی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی ئه‌لکترۆنییه. . . فه‌خره‌دین
تاهیر
کوردستان نێت به
گوێره‌ی ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵه‌ی خۆی قۆناغێکی گرنگ و به‌رچاوی له بواری
ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌لکترۆنی بڕیوه. ئه‌م جۆره کاره له بواری
ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی دا سه‌رتۆپی ئه‌م کاره گرانبههاییه که خودی شه‌خسی
کاک عومه‌ر فارسی ڕۆژنامه‌نووس و کوردستان نێتیش ده‌ستپێکی ئه‌م دیرۆکه‌یه
که ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌لکترۆنی خسته نێو دیرۆکی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی
یه‌وه.
کوردستان نێت سایتێکی
کوردستانییه و به هزر و بیری نه‌ته‌وه‌یی خه‌باتێکی گرانبه‌های له
ئه‌ستۆی خۆیدا گرتووه و به‌بێ ماندوو بوون له‌م پێناوه‌دا به شه‌و و ڕۆژ
خه‌باتی نه‌پساوه‌ی بۆ ده‌کات. به‌ده‌یان یان ده‌توانین ببێژین به سه‌دان
نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و ڕۆژنامه‌نووس له‌م ڕووپه‌ڕه ره‌نگینه‌دا ده‌نووسن
و به‌شێکی زۆریان به به‌رده‌وامی ئاماده‌گییان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌م سایته ره‌نگینه قه‌در گرانی خۆی له
ده‌ستنه‌داوه و به موهاته‌راتی هه‌ندێک له کۆڵکه نووسه‌ری ناره‌سه‌ن
خۆی خه‌ریک نه‌کردووه.
هه‌ندێک پسپۆرانی
بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری سوێدی باس له‌وه ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌ک یان
گۆڤارێک زۆرینه‌ی خوێنه‌ری به‌لای خۆیدا ڕاکێشا یان تیراژی ڕۆژ دوای ڕۆژ
له به‌رز بوونه‌وه‌دا بوو. ئه‌وه ئه‌م ڕۆژنامه‌یه یان ئه‌م گۆڤاره
بهچاپهمهنیێکی پرۆفیشنێل ناوزه‌د ده‌کرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م
ڕۆژنامه‌یه یان ئه‌م گۆڤاره ڕۆژ دوای ڕۆژ خوێنه‌ری خۆی له ده‌ست بدات و
تیراژی به‌ره‌و دابه‌زین بڕوات. ده‌ڵێن ئه‌م ڕۆژنامه‌یه یان ئه‌م گۆڤاره
مردووه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر
سه‌رنج بده‌ینه کوردستان نێت وه‌ک سایتێکی ئه‌لکترۆنی ڕۆژانه
ڵاپه‌ڕه‌کانی تازه ده‌کاته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌م مانایه دێت که سایتێکی
زیندووه و خوێنه‌رێکی ئێجگار زۆری له ده‌وری خۆیدا کۆکردۆته‌وه و
نووسه‌رانی به‌شداربووی ئه‌م سایته زیندووه‌ش ڕۆڵی سه‌ره‌کییان له زیندوو
ڕاگرتنی ئه‌م سایته به‌ڕێزه‌دا بینیوه. لێره دا به پێویستی ده‌زانم
ده‌ستخۆشی له برای به‌ڕێزمان کاک عومه‌ر فارسی ڕۆژنامه‌نووس بکه‌م و هیوای
به‌رده‌وام بوونی بۆ به ئاواتده‌خوازم.
وێڕای ده‌ستخۆشی له
هه‌موو ئه‌م نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ش ده‌که‌م که
به‌شدارییان له به‌رزڕاگرتنی ئه‌م سایته به‌ڕێزه‌و پیرۆزی په‌یڤی ئازادی
زمانی شیرینی کوردی گرتووه و ته‌مه‌ن درێژبن له پێناوی خۆشه‌ویستی بۆ
گه‌ل و نیشتمان و هه‌موولایه‌کتان هه‌ربژین.
ستۆکهۆلم
14/ 8 / 2005
fakhradintahir@hotmail. com |