13-8-2005 یادی داگیرسانی حهوتهمین مۆمی ته‌مه‌نی کوه‌ردستان نێت |
ماندونه‌بن به هیوای پتر گه‌شه‌کردن و درێژه‌پێدانی کاروانی ئازادی بیر و ڕاده‌ربڕین له نێت و ته‌واوی بواره‌کانی ژیاندا. ئومیدم هه‌یه که ڕۆشنبیری کورد بیری نوێی له ڕێگای ئێوه‌ی کۆڵنهدهروه، نه‌ک ته‌نها به کورد به‌ڵکو به ته‌واوی جیهان به‌رده‌وام ڕابگه‌یێنێت. له‌گه‌ڵ دروست بوونی کوردستان نێت ڕێگایه‌کی ڕۆشنی تازه بۆ ڕووناک‌بیری کورد ئاوه‌ڵا بوو. خواستم ئه‌وه‌یه که سه‌رکێش و کۆنبیرهکان و به‌ناو نوسه‌ر و دژه‌کورده‌کان له کاره‌کانتان سوود ببینین و ڕۆشنایی بکه‌وێته بیری ئه‌وانیش و بهخۆچونهوه بیانخاته‌وه سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست. بۆ کورد و هه‌موو مرۆڤێکی ئازادبیر نمونه‌تان زۆربێت.
زانا قادر
|