13-8-2005 یادی داگیرسانی حه‌وته‌مین مۆمی ته‌مه‌نی کوه‌ردستان نێت

 

بۆ (کوردستان نێت) ی هاورێم چه‌ژنه‌ت پیرۆزه‌. . . . .

 

له‌دڵه‌وه‌ پرۆزبایی جه‌ژنه‌ت لێده‌که‌م به‌وهیوایه‌ی له‌کورداستانێکی سه‌ربه‌خۆوئازادا جه‌ژنی داهاتوت بکه‌ین و شیعر بۆ گه‌وره‌ییت و شاباش به‌باڵاتا هه‌ڵده‌ین. .

*وه‌ک ئاشکرایه‌ ژیانی کورد لێوانلێوه‌ له‌ماندوبوون و پڕه‌ له‌خه‌بات و ده‌ردیسه‌ری و که‌وتن و هه‌ڵسانه‌وه. پڕتره‌ له ‌کێشمه‌کێشی ده‌سه‌ڵات و له ‌ناڵه‌ی بێ نه‌واکانی پاش جه‌نگ و له ‌هاواری هه‌ژارانه‌و دیلی. پڕتریشه‌ له‌زریکه‌ی ژن و مناڵان و پیاوانی. که‌ئه‌نفالکران و کیمیاییان به‌سه‌ردا بارانن. سه‌رڕێژیشه‌‌ له‌ تاوان و خوێنڕشتن و دزی و جه‌رده‌یی و تاڵانی که‌ له‌مڕۆی کوردستانی گه‌وره‌دا ده‌بینرێ و که‌سێکیش به‌هانامانه‌وه‌ ویژدانی ناجوڵێت. .

*تۆش ئه‌ی نه‌ترس له‌چاکیانا سوارچاک بوویت و له‌ڕووی خراپیشیانا قه‌ڵایه‌کی پۆڵایین بووی که‌ دوژمنان نه‌یانتوانی ده‌ستی ڕه‌شیان بگه‌ییننه‌ ده‌روازه‌که‌ی دڵت.

هه‌روه‌ها ژیان سیخناخه‌ له‌ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و رامانی پاک و گفتاری پاک و کرداری پاک و شایی و هه‌ڵپه‌ڕین و خۆشگوزه‌رانی و قاقای پێکه‌نین که‌ داگیرکارانی کوردستان پێمان ڕه‌وانابینن.

*تۆش ئه‌ی په‌یامبه‌ر له‌پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و به‌ختیاری کوردا رۆژانه‌ تاڵاوی مه‌رگ به‌ داگیرکارانی کوردستان ده‌نۆشی و مژده‌ی ڕۆژی سه‌رفرازیش به‌ گوێی دنیادا ئه‌ده‌یت و پڕ به‌ ئاسمان و ڕێسمان هاوارده‌که‌یت سه‌ربه‌خۆییمان ئه‌وێت و نامانه‌وێ کۆیله‌و دیل بین.

*له‌ڕۆژه‌وه‌ی‌ دڵه‌ی منیش به‌ تۆی نه‌ترس و بیربڵاو ئاشنا بووه‌و له‌سه‌ر سه‌کۆیه‌کی ئازاد بێ سانسۆر ڕووبه‌ڕووده‌بینه‌وه‌. خۆم له‌خوێندنگایه‌کی پایه‌به‌رزی پڕله‌زانیاری و خه‌باتا ئه‌بینم و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژیش هه‌ست ده‌که‌م ڕوانین و بیرو هۆشم خێراتر به‌دنیادا په‌ل ئه‌هاون هه‌نگاوه‌کانیشم گه‌وره‌ترده‌بن بۆگه‌یشتن به‌ئاواتی شه‌هیدان و به‌دیهێنانی خواستی گه‌له‌ چه‌وساوه‌که‌م که‌ سه‌ربه‌خۆیی و هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستانه‌. .

دواووته‌شم بۆ چه‌ژنه‌که‌ت 7 مۆم داده‌گیرسێنم و له‌ مه‌زدای عاشق به‌ مرۆڤ و به‌ ئازادی داوای سه‌روه‌ری و نه‌مریت بۆ ئه‌که‌م. . .

هاوڕێت /خاڵه‌حه‌مه‌ 10/8/2005دانمارک