13-8-2005 یادی داگیرسانی حهوتهمین مۆمی ته‌مه‌نی کوه‌ردستان نێت |
کوردستان- نێت!
به‌رپرسیاریه‌تی و خۆماندووکردنی شه‌ش ساڵ له ڕاژه‌ی ده‌زگه‌یه‌کی گرنگی ڕاگه‌یاندن کارێکی سانا نییه به‌ڵکوو پڕه له ته‌لان و به‌نده‌نی ڕۆژ و شه‌وه‌کانی. بۆیه لای خۆمه‌وه هیوای پێشخستن و به‌رده‌وامی بۆ ماڵپه‌ڕی کوردستان-نێت ده‌خوازم. کوردستان-نێت پێ ده‌نێته حهوتهمین ساڵی ته‌مه‌نییه‌وه و له‌و ماوه‌یه‌شدا. به هه‌زاران ئێش و ئازار خرانه‌ڕوو. بیرمان نه‌چێت که گه‌لی کورد هێشتا له گه‌رمه‌ی چه‌وسانه‌وه و داگیرکارییه. دوژمنانی کورد هێشتا له بۆسه‌دان له گه‌لی کورد بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی شاراوه‌تر فێڵه‌کانیان به‌سه‌ریدا بسه‌پێنن. هێشتا لاشه‌ی گه‌نجانی کورد به‌سه‌ر گۆڕه‌پان و شۆسته‌کاندا ڕاده‌کێشرێن. هێشتا ئازادیخوازانی کورد که داکۆکی له مافی ڕه‌وای نیشتیمانێک ده‌که‌ن ڕاپێچی به‌رده‌می دادگا ده‌کرێن و هێشتا مه‌لا کورده وه‌کیله‌کان به ئاییندار نازانن و سێداره‌یان بۆ هه‌ڵده‌خه‌ن. کاری ئێوه له‌پێناو به‌ده‌رخستنی مه‌ترسیی سه‌ر سیمانهتهوهییهکان هه‌وڵێکی پیرۆزه. هیوام وایه ئه‌م ماڵپه‌ڕه و ته‌واوی ماڵپه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنه‌کانی تری کوردی ته‌مه‌ندرێژبن. که بێگومان له پێناوی کێشه‌ی ڕه‌وای گه‌لێک و ئازادی و یه‌کسانیی مافی مرۆڤدا کار ده‌که‌ن. تێبینیم ئه‌وه‌یه که: - ئه‌م ماڵپه‌ڕه زیاتر گرنگی به بابه‌تی وێژه‌یی بدات. که من پێم وایه له کاتی ئێستادا وه‌کوو پێویست نییه و بابه‌تی له‌و جۆره له پاش هه‌موو شتێکی تره‌وه داده‌نرێت. ڕێزم بۆ ماندووبوونتان سیروان کاروانی 2005. 08. 11
|