13-8-2005 یادی داگیرسانی حه‌وته‌مین مۆمی ته‌مه‌نی کوه‌ردستان نێت |
ئه‌رک و ماف له پرۆسه‌ی " نووسین "دا. شاهـــۆ تۆفیق
پرۆسه‌ی نووسین. که زاده‌ی بیری نووسه‌رو به‌رهه‌می ماندووبوونیه‌تی؛ وه‌ک هه‌موو پرۆسه‌یه‌کی تر پێویستی به که‌ره‌سه‌ی خامی درووستبوونه. تا ببێته ئامرازی گوزارشتکردن له ویستی نووسه‌ر و. خوێنه‌ریش بخاته خولیای هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه. که‌ره‌سه‌ی خامی نووسین؛ جگه له بیر و تێڕوانینی نووسه‌ر (که دیووی ناوه‌وه‌ی پرۆسه‌که‌یه!) کۆمه‌ڵێک وشه و ئامراز و ئاماژه‌ش هه‌ن. دیوی ده‌ره‌وه پێکدێنن و ئه‌دگاری کۆتایی ده‌ده‌نه خوێنه‌ر. بیگومان به‌هێزی و بێـهێزیی ئه‌و که‌ره‌سانه‌ش. جۆری به‌پـێزی و بێـپـێزیی نووسینه‌که دیاریده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر نووسین مافی ره‌وای نووسه‌ر بێ و. ئه‌و له‌وێدا سه‌رنجه‌کانی خۆی نمایش بکاو. بێپه‌روا هه‌وڵ بۆ گه‌یاندنیان بدا! ئه‌وا ئه‌رکی نووسه‌ر له نووسیندا چه‌ندین جار به‌رانبه‌ر ده‌بێ. به‌و پێیه‌ش ئه‌رکه‌کانی له مافه‌کانی زیاتر ده‌بن و. به‌رپرسیاریه‌تی مه‌زنتری ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ. که‌واته: مه‌رج نیه نووسه‌رێکی زۆرنووس بین. به‌ڵام مه‌رجه بنووسێکی جواننووس بین. گرنگ نیه ره‌خنه‌گرێکی زۆربڵێ بین. به‌ڵکو گرنگه بگۆیه‌کی بوێر بین. ئه‌و نووسینه‌ی بیرێکی نوێ. یان زانیاریه‌کی به‌فه‌ڕ. یان فۆرمێکی مۆدێرنمان فێرناکا؛ هیچ کاریگه‌ریه‌کی نابێ و له‌یادمان ده‌چێ. ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی ته‌نها باس له ئازاره‌کان ده‌کاو. په‌نجه ناخاته سه‌ر بریـنه‌کان و دڵ راناچڵکێنێ! ره‌خنه‌یه‌کی بێزمان و گورزێکی که‌متوانایه. چونکه هه‌میشه ئه‌وه برینه‌کانن. ئازار درووستده‌که‌ن و. ئازاریشه لاوازی ده‌خوڵقێنێ. نووسینیک. گه‌ر له رووی هزریشه‌وه شتێکی تازه‌مان پێنه‌ڵێ! خۆده‌بێ فێری زمانێکی پوخت و رێنووسێکی سانامان بکا. نووسینێک. گه‌ر نه‌شتوانێ بۆچوونمان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک بگۆڕێ! خۆده‌بێ بتوانێ بایی ئه‌وه‌نده له رێکخستنی وشه‌کاندا سه‌رساممان بکا؛ تا کۆتایی خوێندنه‌وه هه‌راسان نه‌بین و. جێـی نه‌هێڵین. ئێمه‌ی کورد. له‌به‌رئه‌وه‌ی تاکو ئێسته‌و له سایه‌ی دوو حکومه‌ت و 14 ساڵ ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتدا؛ ئه‌کادیمیایه‌کمان بۆ پاراستنی "زمان و فه‌رهه‌نگ" نیه و. هێشتا بیناسازیی "وشه و زاراوه" لای ئێمه له حاڵی نه‌بووندایه! بۆیه هه‌ریه‌که‌مان به جۆرێک ده‌نووسین و. له ئاوازێکیش ده‌خوێنین. له‌به‌رئه‌وه‌ی تائیسته هه‌وڵدان بۆ جۆری نووسینی رێزمان و رێنووس. ته‌نها هه‌وڵدانێکی پچڕپچڕ و بێبه‌رنامه‌یه و له ماندووبوونی گروپ و تاکه‌که‌س تێناپه‌ڕێ و. له به‌رنامه‌ی حکومه‌تدا نیه! بۆیه گه‌شه‌کردنی زمانه‌که‌مان ناته‌ندرووسته. ده‌شێ زۆربه‌مان خه‌ونی ئه‌وه‌مان هه‌بێ. ئێمه‌ش وه‌ک وڵاتانی تر دامه‌زراوی تایبه‌ت به گه‌شه‌کردنی زمان و توێژینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگیمان هه‌بێ و. حکومه‌ته‌کانمان!! له پرۆسه‌یه‌کی پشتبه‌ستوو به که‌سانی پسپۆر‌دا؛ گرنگی به‌و لایه‌نه پڕبه‌هایه بده‌ن و. به‌شێکی بچوکی سامانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌و بواره‌دا به‌کاربهێنن. پێویستیی دامه‌زراوێکی له‌و جۆره! هیچی که‌متر نیه له پرسه گرنگه‌کانی ئێسته‌ی گۆڕه‌پانی رامیاری. چونکه هه‌ر زمانه بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌سه‌لمێنێ و. هه‌ر ئه‌ویشه به‌رده‌وامی به‌و بوونه ده‌دات. له که‌شی ئێسته‌ی راگه‌یاندنی کوردی‌دا. ده‌یان بڵاوکراوه‌ی هه‌مه‌جۆر و. ماڵپه‌ڕی ئه‌لکترۆنی و. ئیزگه و. چه‌ند دانه‌یه‌کیش که‌ناڵی ئاسمانیمان هه‌یه. که‌چی ئه‌فسووس. هێشتا زمانێکی ستاندار (له رێزمان و رێنووس و خوێندنه‌وه) مان نیه. تا هه‌موویان پێکه‌وه ببه‌ستێ و پابه‌ندی ده‌زگایه‌کی زانستیان بکا. ئه‌مه‌ش خاڵێکی لاوازی ده‌سه‌ڵاته کوردستانیه‌کانه. که به پلانی له‌نگه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن. هه‌ربۆیه ئه‌رکی سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌و بڵاوکراوانه گه‌وروترده‌بێ و. رۆڵی نووسه‌رانیش هێنده‌ی تر پێویست ده‌کا. کاری لاوه‌کی و نووسین بۆ خود و کارکردن له به‌رژه‌وه‌ندیدا؛ هیچ مشتێ ناخاته سه‌ر خه‌رمانی داهێنان. ئه‌وه‌تا له کوردستاندا. چه‌ندین جۆری که‌مته‌رخه‌می و کێشه و لادان هه‌ن؛ که پێویستیان به وردبوونه‌وه هه‌یه. گه‌نده‌ڵیی سیاسی و ئیداری به ئاشکرا هه‌ستپێده‌کرێ و. پێویستیان به هه‌ڵوێسته. با ئێمه رووی نووسینه‌کانمان له‌و دیاردانه بکه‌ین و. به چاوی ره‌خنه‌وه (به‌ڵام به ویژدانه‌وه) بۆیان بڕوانین. به ره‌ش بڵێین ره‌ش و. به سپی بڵێین سپی. داکۆکی له راستی بکه‌ین و به‌گژ حوته‌کانی بازرگانیی بێره‌وشتیدا بچین. له‌م وتانه‌دا مه‌به‌ستم هیچ نووسه‌رێکی دیاریکراو نیه (چونکه ئه‌وه کاری من نیه) به‌ڵام ته‌نها به ده‌نگێکی به‌رزتـر له ئاسایی بیرده‌که‌مه‌وه و. له لای خۆمه‌وه ده‌ستپێده‌که‌م. له یادی ساڵڕۆژی " کوردستان نێت "دا؛ جێـی خۆیه‌تی پیرۆزبایی و ده‌ستخۆسی له‌و ماڵپه‌ڕه نوزه‌درێژه بکه‌ین. که به خه‌م و ماندووبوونه‌وه نووسین و ره‌خنه‌کان بڵاوده‌کاته‌وه‌و. له بواری راگه‌یاندندا جێیه‌کی دیاری هه‌یه. دیاره کارکردن له بوارێکی ئاوهاشدا؛ له نه‌هێنیه‌کانی سه‌رکه‌وتن و ژێرکه‌وتن و. که‌موکورتی و ره‌خنه به دوورنابێ. چونکه خزمه‌تێکی له‌وجۆره کاری زۆری ده‌وێ. کاری زۆریش جێـی هه‌موو تێڕوانینه‌کانی تیاده‌بێته‌وه. ده‌کرێ له رێـی ئه‌م یاده‌شه‌وه سڵاوی خۆشه‌ویستی و به‌رده‌وامی بۆ هه‌موو ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی تریش بنێرین و. ده‌ستخۆشیش له نووسه‌ران بکه‌ین. تا هه‌موو ئه‌و رستانه‌ی بۆ ده‌رخستنی راستی ده‌نووسرێن. بێنه ده‌رکه‌وتن و. به‌بێ سانسۆر بخوێنرێنه‌وه. چونکه ئێمه پێویستمان به سانسۆری بڵاوکراوه‌کان نیه. به‌ڵکو پێویستمان به سانسۆرکردنی هزری خۆمانه تا جوان بنووسین و راستی ببێژین. ئه‌ڵمانیاـ 11. 08. 2005 shahoo@hotmail. de
|