13-8-2005 یادی داگیرسانی حهوتهمین مۆمی ته‌مه‌نی کوه‌ردستان نێت |
کوردستان نێت وه‌کو سه‌کۆیه‌کی ئازاد و نه‌ته‌وه‌یی بۆ خزمه‌تی میدیا و ڕۆشنبیریی کورد ڕۆڵێکی گرنگی گێراوه‌و و بۆته گۆڕه‌پانی ده‌ربڕینی بیرۆ بوچوونه تابووه‌کان و په‌یڤه بڤه‌کان و ڕه‌خنه‌ی درووستکه‌ر. . . من وه‌کو ماڵپهرهکیتری کوردی پتر ئاگاداری ئه‌و ئه‌رک و ماندوو بوونه‌م که کاک عومه‌ر ڕۆژانه تووشی دێت و زۆربه‌ی خوێنه‌ران لێێ بێ ئاگان. . بێ‌شک ئه‌مه خزمه‌تێکی گه‌وره‌یه و شایانی ڕێز لێنانه. هاوکاریی کوردستان نێت له گه‌ل ماڵپه‌ڕ و ڕۆژنامه و گۆڤارهکانیتریش جێی بایه‌خه. هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ ئه‌م سایته خنجیلانه‌یه ده‌خوازم. ساقی بارزانی سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی کڵاوڕۆژنه
|