13-8-2005 یادی داگیرسانی حه‌وته‌مین مۆمی ته‌مه‌نی کوه‌ردستان نێت

 

سڵاو له‌یادت کوردستان نێت ... ڕه‌زیه‌ نوری عه‌زیز – هۆڵه‌ندا                                                               

سڵاو له‌یادت. ماڵه‌ خنجیلانه‌که‌ی ماڵه‌ باوانی هه‌موو نووسه‌ران وڕۆشنبیرانی تاراوگه‌.

چه‌ند به‌ڕاست گۆیانه‌وبێ نیاز خه‌می هه‌موومان له‌کۆڵ ئه‌نێت. ڕۆژانه‌ له‌ و بێزاری وغه‌ریبی تۆزگرتوویمان له‌هاوكێشه‌ ناڕاسته‌کانی دونیا و کوردستانه‌ برینداره‌که‌مان. ووشه‌ کانمان یه‌ک یه‌ک ده‌ڕژێنێته‌ سه‌ر ڕووپه‌ڕی ماڵه‌ جوانه‌که‌ت. و له‌ئینجانه‌ی گۆشه‌کانتی پێ ئه‌ڕازێنێته‌وه‌. دوور له‌بنده‌ستی وده‌سته‌مۆکردنی ووشه‌کان به‌ئازادی هاتووچۆ ئه‌که‌ن. سه‌مای یادێک ده‌گێڕن. که‌ یه‌که‌م مژدانه‌ی پێ بوو بۆمان بۆ یه‌ له‌بیل بیله‌ی چاوه‌کانماندا شه‌وانه‌ئه‌یان خه‌وێنین. بێ خوێندنه‌وه‌یان شه‌وشادناکه‌ین. نه‌بادا قه‌ڵه‌م فرۆشێکی کۆنه‌ سیخوڕ له‌ناکاودا ووشه‌کان ودێڕه‌کان هه‌ڵبز ڕكێنن مێژووئاوه‌ژووکات وتێکه‌ڵاوی زمانی بێگانه‌مان بكات. بۆیه‌ لێره‌وه ‌ده‌ست خۆشی له‌ومامۆستا هێمن و له‌سه‌رخۆ و دڵ گه‌وره‌یه‌ ده‌که‌ین که‌ به رگه‌ی ساردو گه‌رمای پشت کۆ مپیوته‌ره‌که‌ی و تانه‌و ته‌شه‌ری قه‌ڵه‌م فرۆشانی گرت ویاد و مۆمی حه‌وت ساڵه‌ی له‌ژووره‌ ته‌نهاکه‌یدا داگیرسان به‌ئاماده‌بوونی هه‌موو نووسه‌رانی به‌ هه‌ڵوێست وقه‌ڵه‌م نه‌فرۆش. جارێکی تر پیرۆز بێت له‌ هه‌موو ده‌نگه‌بوێره‌کان و قه‌ڵه‌ مه‌ ڕاست گۆ کان چیتر له‌ به‌رده‌م ناحه‌ز نائومێد مه‌بن ماڵه‌ باوانتان له‌ پشته‌. کوردستان نێت.